گشتی

تی.دی.سی.ئێس(tdcs) چییە؟

تی.دی.سی.ئێس(tdcs) چییە؟

تی. دی.سی.ئێس شێوازێکی چارەسەرییە کە تڕواندنی کارەبای زۆر لاواز، کە کەسەکە هەستی پێناکات، لە ڕێگەی پێستی سەرەوە دەنێردرێت بۆ مێشک بۆ گۆڕینی چالاکیی خانە دەمارییەکانی مێشک. ئەم شێوازە بۆ ڕێکخستنی چالاکیی دەمارەکانی مێشک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی یارمەتیدەرە.

کاتێک ئەم هاندانە بە شێوەیەکی ئەرێنی ئەنجام دەدرێت، چالاکیی ماددە کیمیاییە هاندەرەکان لە مێشکدا زیاد دەکات،گرنگترین بەکارهێنانی تی.دی سی.ئێس لە چارەسەرکردنی خەمۆکیدایە. بە پێچەوانەوە وروژاندنی نەرێنی دەتوانێت ماددە کیمیاییە وروژێنەرەکان لە مێشکدا کەم بکاتەوە.

ئەگەر ئەم کارەبایە بۆ ماوەیەکی کورت (بۆ نموونە ٢٠ خولەک) لە مێشک بدرێت، دەتوانێت ناوچەیەکی مێشک هان بدات یان ڕێگری بکات و ئەم کاریگەرییە دەتوانێت بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بێت

ئەگەر دانیشتنەکانی چارەسەرکردن دووبارە بکرێنەوە، ئەم شێوازە دەتوانێت ئەنجام و کاریگەری درێژخایەن بەرهەم بهێنێت.

تی.دی.سی.ئێس  شێوازێکی تەواو سادە و سەلامەتە و بەبێ نەشتەرگەری یان چوونە ناو لەش ئەنجام دەدرێت. کەسەکە تەنها پێویستی بە ڕۆیشتن بۆ ئۆفیس یان کلینیک هەیە و پێویستی بە ئامادەکاری تایبەت و بێهۆشکردن نییە.

لەبەر ئەوەی ئەم شێوازی چارەسەرییە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە، تەنانەت دەتوانێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک کەسەکە ئامێری پێویستی هەبێت.

کاتێک هاندانەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی ئەنجام دەدرێت، دەتوانێت چالاکیی شەپۆلی مێشک تا ٣٥% زیاد بکات. بە پێچەوانەوە ئەگەر هاندانەکە نەرێنی بێت، دەتوانێت چالاکیی مێشک تا ٢٠% کەم بکاتەوە. پزیشک بە پشتبەستن بە جۆری نەخۆشییەکە بڕیار دەدات کە کام جۆری هاندان بۆ نەخۆشەکە گونجاوە و بەکارێبهێنێت.

ئامێری تی.دی.سی.ئیس  چییە؟

ئامێری تی.دی.سی.ئیس یەکێکە لەو ئامێرانەی کە بۆ چارەسەری کێشەکانی دەمار و مێشک بەکاردێت. ئەم ئامێرە لە وڵاتانی پێشکەوتووشدا بەکاردێت چونکە بەکارهێنانی هیچ کێشەیەک بو کەسەکە دروست ناکات

کەواتە، تی.دی.سی.ئێس ئامێرێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەمار یان نەخۆشییەکانی پەیوەست بە مێشک و دەمارەکان و نەخۆشییە دەروونییەکان بەکاردێت.

ئایا تی.دی.سی.ئێس کێشە بۆ نەخۆشەکە دروست دەکات؟

نەخێر، ئەگەر بڕی کارەباکە بە دروستی دانرابێت (بۆ نموونە لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ مایکرۆئەمپێر بۆ هەر سانتیمەتر چوارگۆشەیەک)، هیچ کێشەیەک دروست نابێت.

tDCS هاندانی کارەبایی لە ڕێگەی سەر (تی.دی.سی.ئێس)

بەکارهێنانی ئەم شێوازە هاندانی کارەبایی لە ڕێگەی سەر (تی.دی.سی.ئێس )بۆ یارمەتیدانی چارەسەری نەخۆشی و کێشە جۆراوجۆرەکان بەکارهاتووە، وەکوو

خەمۆکی

نەخۆشی وەسوەسەیی_ناچاری

چاکسازی دوای جەڵتەی مێشک

نەخۆشی پارکینسۆن

ئازاری درێژخایەن

 دڵەڕاوکێ

شیزۆفرینیا

تەنانەت لە کەسانی تەندروستیشدا کە کێشەی دەروونییان نییە دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی تی.دی.سی.ئێس، کارکردنی مێشک باشتر دەکات. بۆ نموونە:

باشترکردنی بیرگە

زیادکردنی تەرکیز و سەرنجدا

بەرزکردنەوەی توانای قسەکردن و بیرکاری (بەپێی ئەوەی کام بەش لە مێشک هاندەدرێت)

هاندانی مێشکی کارەبایی بە بەکارهێنانی تی.دی.سی.ئێس ( tDCS)

 (هاندانی ڕەوتی ڕاستەوخۆی سەری سەر) یەکێکە لە ڕێگا نوێیەکانە، کە یارمەتی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی دەروونی

و مێشک دەدات

هەندێک جار کارکردنی مێشک تێکدەچێت و ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی وەکوو:

کەمخەوی یان زۆر خەوتن

دڵەڕاوکێ

وردکردنی ددانەکان لە کاتی خەودا

بینینی خەوی ناخۆش

ترسی نائاسایی (فۆبیا)

خەمۆکی

کەم تەرکیزکردن

چالاکیی زۆر

بە گشتی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەرمان بەکاردەهێنن. بەڵام هەندێک کەس بۆچارەسەرکردنی نەخۆشییەکان نیۆرۆفیدباک یان تی.دی.سی.ئێس بەکاردەهێنن، لەوانەیە زۆرجار دەرمانیش تێکەڵی ئەم شێوە نوێیانە دەکەن .

لە تی.دی.سی.ئێس دا، کارەبایی زۆر لاواز (تا 2 mA) دەنێردرێت بۆ مێشک بە بەکارهێنانی ئامێرێک لەسەر پێستی سەر بۆ ڕێکخستنی چالاکیی هەندێک ناوچە لە مێشکدا. ئەم شێوازە بێ ئازارە و زۆربەی نەخۆشەکان بەرهەمیان لێ وەرگرتووە.

لە تی.دی.سی.ئێسدا سێ جۆر هاندان هەیە

یەکەم: هاندانی ئەرێنیی

ئەم جۆرە وروژاندنە ناوچەیەکی مێشک هان دەدات بۆ ئەوەی چالاکتر بێت. ئەمەش واتە وروژاندنی دەمار لەو ناوچەیەدا زیاد دەکات

دووهەم: وروژاندنی نەرێنی

جۆری نەرێنی بە پێچەوانەوە کاردەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ناوچەیەی مێشک کەمتر چالاک بێت

سێهەم: هاندانی ساختە

لەم حاڵەتەدا کارەبا تەنها بۆ ماوەیەکی زۆر کورت دابین دەکرێت و دواتر دەوستێت. مەبەست لەم جۆرە هاندانە فێڵکردن نییە بەڵکو لە ڕاستیدا بەراوردکردنی کاریگەری تی.دی.سی.ئێسە لەگەڵ کاریگەری پێشنیار یان کاریگەرییەکی دەروونی (پلاسیبۆ). کەسەکە نازانێت ئایا هاندانی ڕاستەقینە بووە یان ھاوشێوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری ڕاستەقینەی چارەسەرەکە.

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی tDCS چییە؟

ئەوەیە کە ئەو گۆڕانکاریانەی لە مێشکدا بەرهەم دەهێنرێن تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی هاندانیش دەمێننەوە. ئەم مانەوە بە ماوەی و چڕی کارەباکەوە بەندە. tDCS لەسەر کارکردنی کاریگەری هەیە بە گۆڕینی وروژاندنی خانەکانی مێشک (وەکوو جەمسەرگیری).

ژمارەی دانیشتنەکانی پێویست:

ژمارەی دانیشتنەکان بەندە بە جۆری کێشەی نەخۆشەکە، پزیشکیش دیاری دەکات کە چەند دانیشتن گونجاوە. بەگشتی ٢٠ بۆ ٣٠ دانیشتن پێویستە. هەفتەیەک لانیکەم دوو دانیشتن پێویستە ئەنجام بدرێت.

بۆ چ کەسانێک نابێت تی.دی.سی.ئێس بەکاربهێنین؟

ئافرەتی دووگیان نابێت ئەم شێوازە بەکاربهێنێت

مەترسی و کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەکارهێنانی تی.دی.سی.ئێس

تا ئێستا هیچ مەترسییەکی جددی لەم شێوازە تۆمار نەکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە جۆرێکە لە هاندانی مێشک، پێویستە بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت

بۆ ئەوەی سەلامەت بیت و کێشەت بۆ دروست نەبێت  پێویستە

ڕێنمایی و پرۆتۆکۆڵی دروست جێبەجێ بکەی

باشتر وایە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام بدرێت

پێویستە وریایی زیاتر لەو کەسانەدا بگیرێت کە پێشینەی گرژبوون یان سەرئێشەیان هەبووە.

ڕەنگە هەندێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بە پشکنینی ئەلکترۆئێنسفالۆگرام(ئی.ئی.جی)، وێنەگرتنی مێشک یان پشکنینی وەکوو کیو.ئی.ئی.جی کە چالاکی مێشک نیشان دەدات، هەبێت بۆ پشكنینی وردتر.

گرنگترین بەش لە چارەسەرکردندا بریتییە لە دەستنیشانکردنی دروستی کێشەکە. دوای ئەوەی جۆری تێکچوونی مێشک دیاری دەکرێت، پزیشکی دەروونی پلانی چارەسەرکردن دادەڕێژێت و چارەسەرکردن دەست پێدەکات

تی دی.سی.ئێس شێوازێکی بەهێز و کاریگەر و ناداگیرکەرە کە دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی کێشە دەروونییەکان و کارکردنی مێشک بدات.

بەڵام زۆر گرنگە ئەم شێوازی چارەسەرکردنە کەسێکی ڕاهێنراو و شارەزا بەکاری بهێنێت.

زۆر گرنگە بە وردی شوێنی ئەلکترۆدەکان دیاری بکرێت و بە دروستی توندی تڕواندنی کارەبا ڕێکبخرێت

هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم شێوازە ڕەنگە ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ هەموو نەخۆشەکان نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button