دە پرسیاری زێڕین بۆ باشتر ناسینی خۆت

دە پرسیاری زێڕین بۆ باشتر ناسینی خۆت
گەشت کردن لەناوەوە: دە پرسیاری زێڕین بۆ باشتر ناسینی خۆت
ئایا هەرگیز تا ئێستا لەگەڵ خۆتدا تەنیا بوویت و لە خۆت پرسیارت کردووە: “من کێم؟ هۆکاری سۆز و شادی من چییە؟چ ترسهایەک لەناومدا داشاراوەتەوە؟لە جیهانێکدا کە خێرایی ژیان ئەوەندە زۆرە وئێمە بەردەوام سەرقاڵی دیتن و ناسینی کەسانی ترین، هەندێک جار لەبیرمان دەچێت گرنگترین کەسی ژیانمان کە خۆمانین بناسین.
خۆناسین بۆ بڕیارێکی دروست و گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە و بۆ ژیانێکی مانادار مەرجێکی پیشنیارە. کاتێک خۆمان چاک تربناسین، دەتوانین بە هۆشیارییەکی زۆر ژیانمان درووست بکین و ڕێگایەک هەڵبژێرین کە بەڕاستی لە ناخی دڵماندا بێت.
لەم بابەتەدا ١٠ پرسیاری زێڕین دەناسێنین کە ئەگەر بە سەرەنج ڕاکێشان و ڕاستگۆیانە وەڵام بدرێتەوە، ڕێگای خۆدۆزینەوەت ڕوونتر دەکاتەوە. هەر پرسیارێک وەکوو، دەروازەیەکە بۆ بەشەکانی دەروونت کە ڕەنگە ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابن.

1. ئەگەر ترسم لە هیچ نەبوایە چیم دەکرد؟
ترس یەکێکە لە بەهێزترین هۆکارەکانی ڕێگریکردن لە ژیانی ئێمەدایا. ترس لە شکست هێنان، ترس لە دادوەری بوون، ترس لە پەسەند نەکردن و ترس لە نەزانراوەکان و هەمووی ئەمانە ئیمە سنوورداردەکەن.
بەڵام بیهێنە بەرچاوت کە ئەگەر تۆ ترسێکت لە هیچ نەبێت؛ نە ترسی دارایی، نە ترسی کۆمەڵایەتی، نە ترس لە هەڵەکردن. لەو حاڵەتەدا حەزت ئەکەرد چی بکەیت؟ڕەنگە هەمیشە حەزت کردبێت نووسەر بیت، بەڵام ترست لەوە بووە کەس خۆشتی نەۆی. یان ڕەنگە حەزت کردووە بچیت بۆ سەفەر، بەڵام ترس لە گۆڕانکاریی ڕاتیگرتووە. بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکی دروست، دەتوانیت چەند ساتێک لە بێدەنگیدا بیر بکەیتەوە و هەموو ترسەکان لە خۆت دوور خەیتەوە. پاشان بۆ خۆت بنووسە کە حەزت لە چە کارهایەک هەیە. ئەم ڕاهێنانە یارمەتیت دەدات بۆ تێگیشتن لەوەی کە ئاواتەکانت لە ژێر سێبەری کام یەک لە ترسەکانت خۆیان شارداوەتەوە و هەنگاوی یەکەم بیت بۆ ئەوەی کە وازیان لێ بەهێنیت.
2- چ شتێک بەڕاستی دڵخۆشم دەکات؟
خۆشی و شادی ڕاستەقینە لە دەروونی خۆماننەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە قسەی خەڵک یان ئەوەی کە سۆشیال میدیا پەرەی پێدەدات. هەندێک جار پێمان وایە ئیمە زۆردڵخۆش دەبین ئەگەر پیشەیەک بە مووچەی زۆرمان هەبێت یان ژیانێکی سەرنجڕاکێشمان هەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا زۆربەی ئەو کەسانی سەرکەوتوون لەوانەیە هەست بە خۆشییەکی بەردەوامیش ناکەن. بۆیێ دەبێت بگەڕێیت و بزانیت کە بەڕاستی چ شتێک دەبیتە هۆی دڵخۆشیت. ئەمەش دەتوانێت وەکوو ناسینی هاوڕێ نزیکەکانت بێت، کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەت، دروستکردن، یارمەتیدانی کەسانی دیکە، وەرزشکردن، گەشتیاری لە سروشت ، تەنانەت ئەو ساتانەی کە لە بێدەنگی و تەنیایی خۆت بەسەر دەبەیت. دۆزینەوەی ئەم ساتانە یارمەتیت دەدات کە کلیلی بەختەوەری لەناو خۆتدا بدۆزیتەوە و گرنگی زیاتریان پێبدەیت.
3- چ کارێکم ئەوەندە پی خۆشە کە ئامادە بم بە خۆڕایی بیکەم؟
مەیلی ڕاستەقینە لەو کاراندا شاردراوەتەوە کە ئەنجامدانیان دەبیتە هۆی چێژ لێ وەرگرتن، تەنانەت ئەگەربۆ ئەنجامدانیان پارە وەرنەگریت. ئەگەر پارە یان پێگەی کۆمەڵایەتی گرنگ نەبووایێ، حەز دەکەیت ڕۆژ و ساتەکانت چۆن بەسەر بەریت؟ ئەم پرسیارە نیشانت دەدات کە بەرژەوەندی وحەزە شاراوەکانت لە کوێدایە. بۆ نموونە، ڕەنگە حەزت لە وانە بێژی یان ڕاوێژکاری بێت، یان حەزت لە نووسین بێت، یان مۆسیقا و پیشە دەستییەکان هەستێکی باشت پێ ببخشێت. کاتێک مەیلی ڕاستەقینەی خۆت دۆزیتەوە، ژیانت ڕەنگێکی جیاواز وەردەگرێت وهاندەر و هێزی زیاترت دەبێت.
4- لە چ هەل و پێگەیکدا هەست بە زیندوویی دەکەم؟
ژیان تەنها ئەوە نییە کە لە ڕووی جەستەییەوە هەست بە زیندوویی بکەیت، بەڵکو ئەزموونکردنی ساتەکانی قووڵ و تایبەتە کە وا دەکات هەست بە زیندوو بوون بکەیت.لەوانەیە ئەم ساتانە لە کاتی وەرزشکردن، سەماکردن، گوێگرتن لە مۆسیقا، گفتوگۆی قووڵ، یان تەنانەت کاتێک کە یارمەتی کەسێک دەدەیت ڕووبدات.ناسینەوەی ئەم بارودۆخانە یارمەتیت دەدات لەوە تێبگەیت کە چ شتهایک تو بە ژیانەوە دەبەستێتەوە و چۆن دەتوانیت زیاتر لەم ساتانە لە ژیانتدا دروست بکەیت.
5- ئەگەر دڵنیا بم کە شکست ناهێنم، بەدوای چ ئامانجێکدا دەچم؟
ترس لەوەی کە شکست بهێنین دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە ئێمە کە تەنانەت نەتوانین بیر لە ئامانجە گەورەکان بکەینەوە. بەڵام ئەگەر دڵنیا بیت لەوەی کە شکست بوونی نییە، چی دەکەیت؟ لەوانەیە ویستبێتت بزنسێک دەست پێ بکەیت، کتێبێک بنووسیت، یان فێری لێزانین و شارەزاییک بیت کە هەمیشە ویستووتە.ئەم پرسیارە یارمەتیت دەدات خەون و ئامانجە ڕاستەقینەکانت لە ژێر سێبەری ترسەکانت دەربهێنیت و دەست بکەیت بە پلاندانان.
6- چ وێنەیەک لە من، لە خەیاڵ و بیری کەسانی تردا هەیە؟
هەندێک جار ئەو وێنەیە کە ئێمە لە خۆماندا دەیبینن زۆر جیاوازە لەو وێنەیە کە کەسانی تر لە ئێمەدا دەیبینن. ئەم جیاوازییە ڕەنگە بەهۆی ئەو ڕۆڵانەوە بێت کە لە کۆمەڵگادا دەیگێڕین یان بەهۆی ترسی داوەری کردن لەلایەن کەسانی دیکەوە بێت. ئەم پرسیارە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا بەڕاستی خۆتیت یان دەمامکت لەبەردایە. ئایا ڕێگە بە کەسانی تر دەدەیت کە ڕاستییەکانی دەروونت ببینن؟ ئەم پرسیارە دەتوانێت خاڵی دەستپێکردن بێت بۆ خۆقبوڵکردن و لابردنی باڵماسکەکان.
7ـ چ شتەک دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە بەها و بایەخ بوون بکەم؟
هەستکردن بە بەها و بە نرخ بوون یەکێکە لە قووڵترین پێداویستییەکانی مرۆڤە. ئایا هەست بە دڵخۆشی دەکەیت کاتێک کەسانی تر ستایشت دەکەن؟ یان کاتێک سەرکەوتوو دەبیت؟ یان کاتێک یارمەتی کەسانی تر دەدەیت؟ ناسینی سەرچاوەی هەستی بەهای دروونی خۆت؛ یارمەتیت دەدات کە لە بنەڕەتدا سەربەخۆ بەهادارو بەنرخ بیت، نەک هۆگری پشت ڕاست کردنەوەی کەسانی دیکە بیت. ئەم زانیارییە یارمەتیت دەدات کە هەڵبژاردنەکانت هەستەکی خۆشت پێ بدات کە دەروونت تێر بکات.
8- چ بیرەوەریک هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە و بۆچی؟
یادەوەرییەکان وەک ئاوێنەیەک وان کە دەنگدانەوەیک لە بەشەکانی دەروونمانن. ڕەنگە یادەوەرییەک لە منداڵی، قوتابخانە، یان ڕووداوێکی گرنگ لە ژیاندا. کاتێک بیر لەم یادەوەرییە دەکەیتەوە چ هەستێکت هەیە؟ چ وانەیەک یان پەیامێکی بۆ تۆ هەیە؟ پشکنینی ئەم یادەوەرییانە دەتوانێت یارمەتیت بدات کە ڕەفتار و بیروباوەڕ و بەها قووڵەکان کە تەنانەت ڕەنگە خۆیشت ئاگاداریان نەبیت، بناسیتەوە.
9- گەورەترین ترسم لە ژیاندا چییە؟
ترسەکان بەشێکی جیانەکراوە لە دروونمانن، بەڵام کاتێک ئێمە نەتوانین بیانناسین و قبوڵیان نەکەین، ئەوان دەتوانن چاودێریمان بکەن. دەستنیشانکردنی گەورەترین ترسەکانمان یەکەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی هێز و دەسەڵاتیان. ترس لە تەنیایی، تاراندن، شکست، بێ بەهایی، یان بێ توانایی ،هەموو ئەو ترسانەن کە ڕەنگە لە پشت بڕیارەکانمانەوە خۆیان شاردبێتەوە. کاتێک لەگەڵ ترسەکانت ئاشتی دەکەیتەوە، دەتوانیت بە ئارامی و متمانە بە خۆبوونی زیاترەوە بژیت.
10ـ چێ شتێکم لەم دونیایە دەوێت؟
ئەم پرسیارە تەشاوەیەکە بۆ گێشتن بە ئامانج و مانای ژیانە. ئایا دەتەوێت ژیانت تەنها تێپەڕبێت یان دەتەوێت نیشانەیەک لە خۆت بەجێ بهێڵیت؟ ئایا حەز دەکەی لە سەرخۆ بیت یان بە دوای گەشەکردن و پێشکەوتندا بیت؟ ئایا دەتەوێت یارمەتی کەسانی تر بدەیت، فێرکاری بکەیت، دروست بکەیت، ئیلهام ببخشیت، یان شتهایە نوێ داهێنان بکیت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاراستەیە و ڕێگای ژیانت دیاری دەکات و یارمەتیت دەدات بە ڕێگایەکی دروستدا ڕێ بکەویت.

لە کۆتاییدا:
گەشت بۆ دەروونی خۆت گرنگترین گەشتی ژیانتە. پرسیارکردنی ئەم پرسیارانە لە خۆت مانای دەستپێکردنی گەشتێکی ئازایانە بۆ دەروونی خۆتدایە، ڕەنگە هەندێک لە وەڵامەکان ئەستەم و هاندەر بن، بەڵام هەر جارێک ڕاستگۆیانە سەیری خۆت دەکەیت، هەنگاوێک بەرەو خۆناسین هەڵ دەگریت. ناسینی خۆت نەک هەر دەبێتە هۆی بڕیاردانی چاکتر و ئارامی زیاتری دەروونیت پێ دەبخشی، بەڵکوو یارمەتیت دەدات ژیانە دروست بکەیت کە بەڕاستی خۆت دەتەوێت.