نەخۆشی موو هەڵکێشان(Trichotillomania)

نەخۆشی موو هەڵکێشان(Trichotillomania)
نەخۆشی موو هەڵکێشان یکێک لە جۆرەکانی نەخۆشیی وەسوەسەیی-ناچارییه ،که توشبووەکان بەردەوام خەریکی هەڵکێشانی مووەکانیانن لە بەشە جیاوازییەکانی لاشەیان، دەمووچاو،بڕۆ. سمێڵ،قژ و بەشەکانی تریش
بەردەوام هەوڵ دەدەن واز لەم ڕەفتارە بهێنن، بەڵام سەرکەوتوو نابن. ئەم ڕەفتارە وادەکات توشی ڕووتانەوەی مووەکان و لە دەستدانی مووەکانی ئەو بەشەی لاشەیان ببن. مەرجە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم وەسوەسەی-ناچارییەوە هەبێت،نەک هۆکاری نەخۆشی و گرفتی تر.
بەگشتی ژنەکان بەراورد بە پیاوەکان زیاتر توشی نەخۆشی موو هەڵکێشان دەبن.

نەخۆشی موو هەڵکێشان لەسەر ژیانییان چ کاریگەرییەک دادەنێت؟
بەهۆی نەمانی موو لە شوێنە دیاریکراوەکان، کێشەی زۆر وەکوو لەدەستدانی متمانە، باوەڕبەخۆبوون، گرفتی ئیشکردن،چاوپێکەوتن لە گاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئیش و زۆر گرفتی تر بۆ کەسەکان دروست دەکات. لە وەڵاتی مۆسڵمانان بڕێکی زۆر لەو ژنانەی ئەو گرفتەیان هەیە لە ژێر سەرپۆشەکانیانەوە بە شاراوەیی دەیهێڵنەوە
بەشێکیان مووەکان دەخۆن و لە ناو گەدەیاندا هەموویان کۆ دەبنەوەو گرفتی بنەمایی تریان بۆ دروست دەکەن، بەشێکیان لەوانەبە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت.
پەیوەندی نێوان خەمۆکی گەورە و نەخۆشی موو کێشان
پەیوەندی نێوان خەمۆکی گەورە و نەخۆشی موو کێشان دەتوانرێت بە سادەیی بەم شێوەیە باس بکرێت:
هەندێک کەس کە خەمۆکن ئەو کارانە دەکەن کە پێیان دەوترێت “ڕەفتاری دووبارەبووەوە”، وەکوو موو کێشانی خۆیان. لەوانەیە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت کە:
هەست بە دڵتەنگی یان سترێس دەکەن و بە جۆرێک لە جۆرەکان بە دەرهێنانی قژیان ئارام دەبنەوە و دڵەڕاوکێیان کەم دەبێتەوە.
لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کورت چێژی لێ وەربگرن، بەڵام دواتر هەست بە تاوانباری یان دڵتەنگی بکەن
زۆرجار خەمۆکی و موو کێشان پێکەوە دەردەکەون، ئەمەش بەو مانایەیە کە کەسێک کە خەمۆکی هەیە، لەوانەیە کێشەیەی موو کێشانی هەبێت.
لەڕاستیدا موو کێشان دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی بارودۆخی کەسەکە لە ڕووی دەروونییەوە باش نییە و لەوانەیە تووشی خەمۆکی بووبێت.
نەخۆشی موو کێشان خۆی دەتوانێت خەمۆکی گەورە خراپتر بکات یان ببێتە هۆی پەرەسەندنی خەمۆکی .
کاریگەری موو کێشان لەسەر خەمۆکی گەورە دەبێتە هۆی:
١.کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون
کاتێک کەسێک مووی دەکێشێت، ڕوخساری دەگۆڕێت (وەکوو برۆکانی یان سەری کەچەڵ دەبێت)، وە لەوانەیە هەست بە شەرم بکات بەهۆی شێوازی سەیرکردنی کەسانی دیکەوە. ئەمەش وایان لێدەکات هەست بە بێ بەهایی بکەن و خۆبەگەورەزانینیان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش لە بەرامبەردا خەمۆکی توندتر دەکات.
٢. هەستکردن بە تاوانباری یان شەرم
زۆربەی ئەو کەسانەی کە موویان دەکێشن دواتر پەشیمان دەبنەوە و ڕقیان لە خۆیانە. ئەم هەستکردن بە تاوانباری و شەرمە دەبێتە هۆی خراپتربوونی باری دەروونییان و دەکەونە ناو خەمۆکییەکی قووڵترەوە.
٣. گۆشەگیری و تەنیایی
ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە لەوانەیە خۆیان لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەدوور بگرن، چونکە دەترسن کەسانی دیکە هەست بە ئەم نەخۆشیی موو کێشانەیان بکەن. تەنیایی و گۆشەگیرییەش یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە خەمۆکی
موو کێشان، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی خەمۆکی گەورە یان خراپتربوونی. هەر بۆیە زۆر گرنگە هەم خەمۆکی و هەم موو کێشان بە هاوکاری پزیشکی دەروونی یان دەروونناسێکەوە چارەسەر بکرێن.
بە پێێ توێژینەوەکان زیاد لە یەک لە سەر سێی ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی گەورە دەبن ئەگەری هەیە نەخۆشی موو هەڵکێشانیشیان هەبێت.

پەیوەندی نێوان نەخۆشی موو کیشان و دڵەڕاوکێ
کاتێک مرۆڤ دڵەڕاوکێی هەیە– واتە دڵی لێدەدات، نیگەرانی شتێکە، یان لە ناوەوە نائارام و دەمارگیرە – مێشکی بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئارامبوونەوە. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە هەندێک کەس بەبێ ئاگاداری هەڵیدەبژێرن ئەوەیە کە دەست بکەن بە هەڵوەرین یان کێشانی موویان (لە سەر، برۆ، یان برژانگەکانیانەوە).
ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لە فشارە دەروونییەکان لەم ساتەدا، چونکە کەسەکە سەرقاڵ دەکات لە نیگەرانییەکان.
بەڵام دواتر لەوانەیە هەست بە شەرمەزاری یان ناڕەحەتی بکات چونکە دەبینێت قژی تەنک بووەتەوە یان ڕوخساری گۆڕاوە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا جارێکی تر دڵەڕاوکێ دروست دەکات
کەواتە پەیوەندی نێوان ئەم دووانە چییە؟
دڵەڕاوکێ وا لە مرۆڤ دەکات قژی بکێشێت
موو کێشان کاردانەوەی دڵەڕاوکێیە
وە دوای ئەوە جارێکی تر دڵەڕاوکێکە دەگەڕێتەوە، چونکە کەسەکە ناڕازییە لە کارەکەی
ئەمەش پێی دەوترێت سووڕی دڵەڕاوکێ و ڕەفتاری دووبارەبووەوە. بەدەر لەوەش زیاد چوار لە سێ پێنجی ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی موو هەڵکێشان بوون، دواتر بە هۆی ئەوەوە توشی نەخۆشی دڵەڕاوکێ بوون.
ئاستی دڵەڕاوکێ و بێتاقەتیان پەنا بۆ لێکردنەوەی مووکانیان دەبەن. بە تایبەت لەو منداڵانەی لە ناو ژینگەیەکی پەروەردەیی، خێزانی، کۆمەڵایەتی و قوتابخانەیی پڕ لە فشار و دڵەڕاوکێدا دەژین.

لە گەودەکانیشدا بەشێکیان بە ئاگاییەوە ئەم کارە ئەنجام دەدەن، گڕووپێکیان باسیان لەوە کردووە ئەو کارەیان لە دەرەوەی ئاگامەندی خۆیان لەو کاتەدا ئەنجام دەدەن، هەموو ئەمانە پێکەوە کەسەکان توشی کەمخوێنی
سکئێشە
ڕشانەوە
هێڵنجهاتنەوە
ڕێخۆڵەگیران و … بکەن.
پەیوەندی نێوان ماددەی هۆشبەر و نەخۆشی موو هەڵکێشان
پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لە نێوان ماددەی هۆشبەر و نەخۆشی موو هەڵکێشان هەیە،
هەندێک جار ئەو کەسانەی مادەی هۆشبەر یان کحول بەکاردەهێنن تووشی کێشەی تەندروستی دەروونی دەبن. یەکێک لەم کێشانە دەتوانێت موو هەڵکێشان بێت (کە پێی دەوترێت “تریکۆتیلۆمانیا”). لە ڕاستیدا ڕەنگە ماددە هۆشبەرەکان هەستی بەهێز وەکوو: دڵەڕاوکێ، سترێس، یان خەمۆکی زیاد بکەن و ڕەنگە کەسێک بەبێ ئیرادە دەست بکات بە موو هەڵکێشان بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە
لە لایەکی ترەوە هەندێک ماددە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر مێشک دادەنن و کۆنترۆڵی مرۆڤ بەسەر ڕەفتار و خەوەکانیانەوە کەمدەکانەوە. هەروەها ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ڕەفتاری موو هەڵکێشان.
بە گشتی، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی دەروونی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێک مووی هەڵکێشێت بۆ ئەوەی خۆی ئارام بکاتەوە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات.
پەیوەندی نێوان تەنگەژێ پاش زەبری دەروونی و نەخۆشی موو هەڵکێشان
پەیوەندییەکی زۆر لە نێوان هەبوونی نیشانەکانی تەنگەژێ پاش زەبری دەروونی و نەخۆشی موو هەڵکێشان هەیە.
کاتێک کەسێک بە ئەزموونێکی زۆر سەخت، ناڕەحەتکەر، یان ترسناکدا تێدەپەڕێت (وەکوو سووکایەتیکردن، ڕووداوێک، جیابوونەوە، یان توندوتیژی)، ڕەنگە مێشکی نەتوانێت ڕووداوەکە بە باشی پرۆسێس بکات. ئەمەش پێی دەوترێت “زەبر”.
زەبری دەروونی دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ، دڵتەنگی، یان نائارامی. هەندێک کەس بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم هەستانە مووی خویان هەڵەکێشن. ئەمەش ڕەنگە بۆ ماوەیەک هەست بە ئارامی بکەن، بەڵام پاش ماوەیەک دووبارەی دەکەنەوە
کەواتە بە کورتی: هەستکردن بە زەبری دەروونی دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ دەست بکات بە موو هەڵکێشان بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ یان ئازاری دەروونی.