ADHDنەخۆشی پڕجووڵەیی_کەمسەرنجی

ADHDنەخۆشی پڕجووڵەیی_کەمسەرنجی
زیادەچالاکی (Attention deficit hyperactivity disorder (ADHD)نەخۆشییەکە کە تێیدا چالاکی و ڕەفتارە بێبایەخ و کتوپڕەکان زۆرە ؛ و زیاتر لە منداڵاندا دەردەکەوێ. 3 بۆ 5%ی منداڵان ئەم نەخۆشییەیان هەیە و زیاتر لە کوڕاندا ڕوو دەدات. ئەم حاڵەتە بە زۆری لە باوانەوە دەگۆازرێتەوە؛ ڕەفتاری لەناکاو و نیشانەکانی بێباکی زیاتر لە گروپێکدا دەبینرێن. کۆنیشانەکان پێش تەمەنی ٧ ساڵەییەوە دەر دەکەون، بەڵام زۆرجار کێشەی جددی کاتێ کە دەڕۆنە مەکتەب و دەبن بە قۆتابی سەرهەڵدەدات. گرفتی سەرەکی منداڵەکە، نەتوانینی پاراستن و ڕێکخستنی ڕەفتارەکانیەتی، لە ئەنجامدا زۆرجار ناتوانن ڕەفتارێکی گونجاو نیشان بدەن کە لەگەڵ بارودۆخی دەوروبەریاندا هاوئاهەنگ بێت. خەوتن و خواردنیان ڕێکوپێک نییە،وا دیارە دەستوەردان لە هەموو شتێکدا دەکەن و پێویستیان بە چاودێری بەردەوام هەیە. لە بواری هەست وسۆزداریەوە بەردەوام نین، لەناکاو پێدەکەنن یان دەگرین و ڕەفتارەکانیان پێشبینی نەکراوە. ڕەفتاری منداڵان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەرکی کارکردنیان لە خێزان و کۆمەڵگا و قوتابخانەدا هەیە و کاردانەوەی نەرێنی لەلایەن کەسانی دەوروبەریان و خێزان و کارمەندانی قوتابخانە و هاوتەمەنەکانیانەوە دروست دەکات. نەخۆشیی ADHD کە هەمان کەمی سەرنجە، پێشتر بە تێکچوونی کەمی سەرنج یان ADD ناسرا بوو، تێکچوونێکی ڕەفتاری دەمارییە کە بە نیشانە سەرەکییەکانی بێئاگایی دەر دەکەوێت. پسپۆڕان پێیان وایە کە چالاکیی زۆر؛ باوترین نەخۆشی تەندروستی دەروونی منداڵانە، کە بە ڕێژەی 5-11% لە منداڵاندا مەزەندە دەکرێت. پێیان وابووو کە نەخۆشی ADHD لە تەمەنی گەورەییدا کەمتر باو بێت و لە نزیکەی لەسەدا 2 بۆ 5 لە گەورەکاندا دەر دەکەوێ.
لە سەدەی ڕابردوودا بە دیی کردنی نەخۆشی کەمی سەرنج و چالاکی زۆر((ADHD مشتومڕی لێکەوتووەتەوە. بەڵام لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، ڕێکەوتنێک دروست بووە سەبارەت بە هەبوونی نەخۆشی کەمی سەرنج و زیادەچالاکی و نیشانەکانی پێناسە دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، توێژینەوەکان زانیارییان لەسەر نائاسایی دەماری؛ کیمیایی و فیزیۆلۆجیەکانە کە هۆکاری زیاد بوونی کۆنیشانەکانی ئەم نەخۆشییە. ئەمەش بووەتە هۆی پەرەپێدانی تەکنیکەکان بۆ کۆنتڕۆلی نەخۆشیەکە؛ ڕۆڵی تیمی پیشەیی لە هاوکاریکردن بۆ دابینکردنی چاودێری باش و باشترکردنی ئەنجامەکان بۆ نەخۆشە تووشبووەکان نیشان دەدات. کۆنیشانەکانی ADHD کاریگەری لەسەر ئاستی کارایی و پیشەییەکانی، قوتابخانە، ئەرکەکانی ماڵەوە و ئەرکەکانی پەیوەندییەکان دادەنێت و کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە دەتوانێت بۆ منداڵان و گەورەکان گرنگ بێت. خۆشبەختانە کاریگەربوون چارەسەرییەکان سەلمێنراوە و تاکە تووشبووکە بە ADHD دەتوانێت فێری تواناکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکە ببێت و بەهرەمەندییەکانی بەکاربهێنێت. وەکوو زۆربەی کەسانی سەرکەوتووی تووشبوو بە ADHDکە پێشتر ئەو کارانەیان کردووە.
ADHDچۆن دەردەکەوێت؟
هەندێک لە منداڵان و گەورەساڵانی تووشبوو بە ADHD بەزەحمەت سەرنجیان لەسەر ئەرکەکان خۆیان لە قوتابخانە یان شوێنی کار هەیە. منداڵانی تووشبوو بە ADHD لەوانەیە تووشی تێکچوون و سەرپێچیکار بن یان کێشەیان لەگەڵ دایک و باوک، هاوتەمەن یان مامۆستایاندا هەبێت. ئەو منداڵانەی زۆرجار بە هەڵسووکەوتیان، بۆ گەورەکان کێشە دروست دەکەن.
لە بەرانبەردا لەوانەیە گەورەکان زیاتر هەست بە نائارامی بکەن. ئەگەر لەگەڵ باروودۆخ کێشەیان هەبێت، لەوانەیە بڕیاری بەپەلە بدەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانیان دادەنێت. هەروەها بۆ هەردوو منداڵ و گەورەساڵان، زۆرجار کاریگەری لەسەر کارکردنی جێبەجێکار (پلاندانان، ڕێکخستنی سۆزداری و بڕیاردان) دادەنێت. زۆربەی کۆنیشانەکان لە منداڵان و گەورەکان ؛زۆر چالاکیی یان بێباکی نیشان دەدەن، بەڵام هەروەها دەکرێت هەردوو کۆمەڵە نیشانەکە پێکەوە هەبن، کە بە شێوەیەکی باو پێی دەوترێت ADHD تێکەڵاو.
ئایا چالاکیی زۆر ڕاستەقینەیە؟
زۆربەی پزیشکانی دەروونی و دەروونناسان لەسەر ئەوە کۆکن کە زیادە چالاکیی ڕاستەقینەیە، ئەم نخۆشییە کە لە خێزانەکاندا بەڕێوەدەچێت و بەڵگەکانی دەمارەکان دەریانخستووە کە پەیوەندی زۆری بە گۆڕانکارییەکانی گەشەکردنی مێشکەوە هەیە. هەروەها ADHD بە ڕوونی پەیوەندی لەگەڵ کێشەی ئەکادیمی، کار و پەیوەندییەوە هەیە و وەڵامی چارەسەرکردن دەداتەوە، ئەمەش پێشنیاری ڕەوایەتی کلینیکی دەکات. بەڵام ئایا ئەو نەخۆشییە بە چاکی ناسراوە و چارەسەر دەکرێت، یان ڕەنگدانەوەی کۆمەڵێک تایبەتمەندی پەرەسەندووە کە کەمتر لەگەڵ جیهانی ئەمڕۆدا دەگونجێن، مشتومڕێکی بەرفراوانی لەسەرە.
هۆکارناسییADHD لەمنداڵان
وەکوو زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکانی تر، هۆکارەکانی تووشبوون بە ADHD هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. جینەتیک ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە، هەروەها کاریگەرییەکانی ژینگە، وەکوو؛ژەهرەکان لە سکی دایکیدا و ئەزموونە زەبربەخشە سەرەتاییەکان. لەبەر ئەوەی ADHD تێکچوونێکی ڕەفتارییە، چاوەڕوانییەکان بۆ ڕەفتاری گونجاو، بە تایبەت لە منداڵان، ئەگەری زۆرە کاریگەری لەسەرهەبێت لە هەندێک حاڵەتدا؛ بەڵام زۆربەی توێژینەوەکان دەریدەخەن کە هەندێک هۆکار ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ڕوودانی ADHD، ۆەکوو:جینەتیک،هۆکاری دەماروجەستەییەکان،هۆکارەکانی پەیوەست بە گەشەکردن، گۆڕانکاری لە کارکردنی مێشک، منداڵی پێشوەختە، برینداربوونی تازە لەدایکبوو، هۆکارە ژینگەییەکانی مەترسیدار، خواردنەوەی کحول و جگەرە لە کاتی دووگیانیدا، ناهاوسەنگی کیمیایی مێشک، کەمی کێشی منداڵبوون.
بە شێوەیەکی بەرفراوان پێیان وایە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر، زۆر سەیرکردنی تەلەفزیۆن، هۆکارە کۆمەڵایەتی و ژینگەیی وەکو هەژارییەکی زۆر، کێشەی خێزانیی و پەروەردەی نادروست لە بنە ماڵەدا کاریگەرن لە هۆکاری تووشبوون بە ADHD.
ئەمەش وادیارە کە ئەو توێژینەوەیانەی ئەنجام دراون کاریگەری ئەو هۆکارانەی باسکراون لە گەشەکردنی نەخۆشی ADHD پشتڕاست ناکەنەوە. لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتانە ئەوەندە بەهێز نین کە بە هۆکاری چالاکی زۆر لە منداڵاندا هەژمار بکرێن. بێگومان ئەو حاڵەتانەی ئاماژەیان پێکراوە دەتوانرێت بە هۆکاری فرە جووڵەیی لە منداڵان و ماوەی کارکردنی تا تەمەنی گەورەیی هەژمار بکرێت.
هۆکارناسییADHD لە گەورەساڵاندا
توێژینەوەیەکی درێژەخایەن دەریخستووە کە ADHD تا تەمەنی هەرزەکاری درێژ دەبێتەوە و کێشە دروست دەکات لە تەمەنی پێگەیشتوویدا بۆ زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە منداڵیدا تووشی بوون.پێگەیشتووانی تووشبوو بەم نەخۆشیە لە پلاندانان و تەواوکردنی ئەرکەکان لەکاتی خۆیدا؛و هۆشیاربوون؛ گوێگرتن لە کەسانی تر، کێشەیان هەیە .
گرنگترین هۆکاری چالاکی زۆر لە گەورەکاندا چارەسەر نەکردنی ئەم نەخۆشییە لە منداڵیدایە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٦٠%ی منداڵانی تووشبوو بە ADHD چارەسەری پێویستیان بۆ ناکرێت و کاریگەرییەکانی ئەم نەخۆشییە تا تەمەنی گەورەیی لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە. بەڵام دەکرێ بڵێین زۆر چالاکی گەورەساڵان نیشانەکانی سووکتری هەیە لە چاو منداڵیدا، بەڵام کاریگەری لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی مرۆڤەکان حەتمییە؛ بە شێوەیەک کە کاریگەری زۆری لەسەر خێزان یان پەیوەندییەکانی ئیشی مروڤ هەیە.
چۆن دەتوانم بە باشترین شێوە یارمەتی منداڵەکەم بدەم بۆ کۆنتڕۆڵیADHD ی؟
هەموو منداڵان سوود لە خۆشەویستی و پێکهاتە و سەقامگیری وەردەگرن.ئەو منداڵانەی کە تووشی ADHD بوون پێویستیان زۆرتربەمانە هەیە؛لەبەر ئەوەی نیشانەکانی چالاکیی زۆر و ڕێڕەوی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت دەتوانێت زیان بە خۆبەگەورەزانینی منداڵ بگەیەنێت، پێویستە دایک و باوک هەنگاو بنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر.
یارمەتی منداڵ بدە بۆ دەرخستنی خاڵە بەهێزەکانی کە بتوانە پشتگیری لە پێداویستییەکانی بۆ سەکەوتوو بوون لە ژیانیدا. هەروەها پێویستە دایک و باوک یارمەتی منداڵ بدەن بۆ ڕێکخستنی ڕۆتینی ڕۆژانە. ئەو ستراتیژیانە بخوێنەوە کە پێداویستییە تایبەتەکانی دابین دەکەن. دەستنێشانکردنی بەهرەی کۆمەڵایەتی کە پێویستن بۆ دروستکردنی هاوڕێیەتی بەردەوام و درێژخایەن فێرببن.
داهێنانی شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەری ADHD
توێژینەوەیەکی ئیرلەندی لە تاقیکارییەک کە لە سەر مشکەکان ئەنجام درا، شێوازێکی نوێیان بۆ چارەسەری دەمارە تێکچوەکان لە ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە پرۆتئینی دەوروبەری خانەکانیان داهێنا.
دەمارەکان پاش نەشتەرگەری بۆ گەشە کردنی دووبارەیان تووشی قەیران دەبن و هەندێ لە نەخۆشەکانیش هەر بەم بۆنەوە توانای جووڵانەوەی دەست و پێیان نامێنێ.
دەمارەکان پاش تێکچوون پێویستیان بە یارمەتی هەیە بۆ ئەوەی دیسانەوە بەکار بهێنرێن. لە کاتێکدا تووشی خەساری زۆر دەبن، دەکرێ لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە لە شوێنەکانی دیکەی لەش بۆ باشتر بوونیان کەڵک وەربگیردرێت بەڵام بێگومان ئەمە شوێنێکی دیکەی جەستە تووشی کێشە دەکات.
لێکۆڵەرانی ڕویاڵ کالجی ئیرلەند لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ڕێگایەکیان بۆ باشتر بوونی کارامەیی NGC داهێناوە. ئەوان ئەم لێکۆڵینەوەیان لە سەر مشکەکان تاقی کردەوە و پاش چەند حەوتە ئەنجامی باشی لێکۆڵینەوەکەیان بینی و بۆیان سەلمێندرا.ئەم لێکۆڵینەوە لە ژورناڵی ماتریکس بیۆلۆژی بڵاو کراوەتەوە.
نەخۆشییە دەروونییەکان جۆریان زۆرە، شێوازی چارەسەرکردنیشیان جیاوازە بە گشتی دوو ڕێگای چارەسەری سەرەکی هەیە:
١.چارەسەری دەروونی ( Psychotherapy)
٢.چارەسەری دەرمانی (Pharmacotherapy)
چارەسەری دەروونی: بە پێزشکانی دەروونناس دەکرێت کە رەفتارڕو چالاکی کۆنتڕۆڵ بکەن؛ کە شیوازی جۆراوجۆری هەیە .
چارەسەری دەرمانی: وا لە مێشک دەکات کە توانای سەرنجدانی بۆ بگەڕێتەوە و بتوانێ کۆنترۆڵی خۆی بکات.
.چارەسەری بە ڕاهێنانی دایک و باوک و پاڵپشتی لە لایەن قوتابخانەکانیان.
چارەسەری نیۆرۆفیدباک: شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی کەم تەرکیزی_فرەجووڵەیی
ئەم شێوازە بە کاریگەری شەپۆلەکانی مێشک و زیادبوونی نەرمی دەروونی وادەکات کە چارەسەری نەخۆشی ADHD بکرێت.
توێژینەوەی ئێستا له دونیادا له بواری کاریگه ری چارەسەری نیۆرۆفیدباک کەم ودەگمەنن.
بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر منداڵان و بە دەگمەن لە گەورە ساڵاندا ئەنجام دەدرێت.
نیۆرۆفیدباک یەکێکە لە شێوازە تایبەتەکانە کە بریتییە لە بایۆفیدباک، کە مامەڵە لەگەڵ شەپۆلە کارەباییەکانی مێشک دەکاتەوە شەپۆلەکانی مێشک بەکار دەهێنێت بۆ چارە سەرکردنی ئەم نەخۆشیە دەروونییە.
Neurofeedback چارەسەرێکە کە بە بەکارهێنانی ئامێری چارەسەری نیۆرۆتراپی ئەنجام دەدرێت کە فیدباکی دەماری بایۆلۆجی بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی ئەرکەکانی مێشک. بە یارمەتی کاردانەوەی چالاکی مێشک، ئەم شێوازە ڕێگە بە خەڵک دەدات چۆنیەتی کارکردنی مێشکیان ڕێکبخەن و هەر وەها کۆنترۆڵی بکن. نیۆرۆفیدباک دەتوانێ بە دڵنیاییەوە چارەسەری ADHD بەبێ بەکارهێنانی دەرمان بکات.
بە یارمەتی نیۆرۆفیدباک، توش بووەکە لاوازییەکانی لە کۆنتڕۆڵ کردنی سەرنج و هەست بەهێز دەکات. ئەم شێوازە لەوانەیە کاریگەر بێت لە چارە سەر کردنی نیشانەکانیADHD.
نیۆرۆفیدباک Neurofeedback)) جۆرێکە لە بایۆفیدباک، کە فێری خۆکۆنتڕۆڵکردنی کارەکانی مێشک دەکات بۆ نەخۆشەکه لەڕێگەی پێوانەکردنی شەپۆلەکانی مێشک و دابینکردنی سیگناڵی فیدباک. Neurofeedback بە شێوەیەکی ئاسایی فیدباکی دەنگ یان ڤیدیۆ دەدات.
کۆتایی : لە کۆتاییدا ئەگەر ADHD دەرمان نەبێت ڕێگە لە سەرکەوتنی منداڵەکان و گەورەساڵانیش دەگرێت و لەوانەیە توشی بڕوا بە خۆ نەبوون ببن؛ توشی خەمۆکی و ڕەفتاری پێچەوانە و شکست هێنان ببن؛ بە گشتی دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەفتاری مەترسیدار و کێشەی خێزانی لە داهاتودا.