گشتی

تەکنیکە باوەکانی چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاری

تەکنیکە باوەکانی چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاری

تەکنیکە باوەکانی چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاری لەسەر بنەمای پەرەسەندنی تیۆرەکانی بواری چارەسەری مەعریفی هاتنە کایەوە. بە گشتی لە ماو چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاریدا کۆمەڵێکی زۆر تەکنیکی تێکهەڵکێش و جیاواز بوونیان هەیە، بەشێکیان جەخت لەسەر لایەنی مەعریفی گرفتەکان دەکەنەوە و بەشێکیان لەسەر لایەنی ڕەفتاری و هەندێکیان بە هەر دو لایەن گرنگی دەدەن.

لە چارەسەری مەعریفیدا بەردەوام کار لەسەر ئەو بەڵگە زەینیییانە دەکەن لای ئەو کەسانە کە بیرۆکە و تێگەیشتنەکانی خۆیان لەبارەی خۆیان یان گرفتەکانیان دەخەنەڕوو. ناسینی کۆی بەڵگاندنی کەسەکان لە پشت بڕواکان و سەرەنجەکانیان و شی بکرێتەوە چون لەوانەیە پەیوەست بن بە بیرۆکە ناکارا و نێگاتیڤەکانی کەسەکان، لەبەر ئەوە زۆر جار پاش هەر لیرۆکە و ڕایەک کە دەریدەبڕن، هەمیشە کار لەسەر دۆزینەوەی بەڵگەی پشت ئەو بیرۆکانە دەکرێت و چارەسەرکەر داوا لە نەخۆش دەکات بیرۆکەکانی ڕوون بکات.

یەکەم تەکنیک:

پسپۆڕ داوا لە نەخۆشەکە بکات بەڵگە بۆ ئەو بیرۆکە ئۆتۆماتیکیییانە بخاتە ڕوو لە کاتی ڕووداوەکەدا هاتوونەتە زەینییەوە . واتە داواکردن بەڵگە بۆ ئەو بیرۆکانە بە زەینییدا هاتوون، ئەمە دەبێتە هۆی هەتنەئاری جۆرێک لە گۆڕانی مەعریفیی لە ناو زەینییاندا. ئەنجامدانی شیکاری لۆژیکی بۆ بیرۆکە ئۆتۆماتیکییەکانی کەسەکان یکێک لە گرنگترین تخکنیکەکانی چارەسەری مەعریفیی-ڕەفتارییە.

تەکنیکی ۲:

دیاریکردنی گریمانەنەگونجاوەکانی ناو زەینی کەسەکە. کەسەکان نازانن لە پشت ئەو بیرۆکە ئۆتۆماتیکییانەیان کۆمەڵێک گریمانەی نەگۆنجاو بوونیان هەیە،یکێک لە دۆخە ئەستەم و کاریگەرەکان لە پرۆسەی چارەسەری مەعریفیی- ڕەفتاری بریتییە لەو کاتەی کەسەکە نزیک دەبێتەوە لە ناسینەوەی ئەو گریمانە نەگونجاوە شاراوانەی لە پشت بیرۆکەکانیانەوخ بوونیان هەیە، زۆربەی جار کەسەکان بە شێوەیەکی قووڵتر دەچنە ناو گریمانە نەگونجاوە زەینییەکان و ئەمە لەوانەیە کۆمەڵێکی زۆر پەرچدانەوەی هەڵچوونی لای کەسەکان بهێنێتە ئاراوە. بە تایبەت کاتێک نزیک دەبنەوە لەوەی تێبگەن ئەو گریمانە نەگونجاو و هەڵەن.

بۆ ئەوەی زەینی مرۆیی گریمانەی نەگونجاو بەرهەم بهێنێت بنەماییترین فاکتەر، فاکتەری کاتە، شتەکان تێدەپەڕن و گۆڕانکارییەکان خێران، ئەگەر مرۆڤ لێکدانەوەی قووڵ  و دانایانەی بۆ دۆخەکان نەبێت دەکرێت ۆەمان ئەو بیرۆکەیەی دوێنێ دروست بووە ئیمڕۆ بە کەڵکی نەیەت. مرۆڤ ئەگەر کار لەسەر خۆی نەکات ناتوانێ بابەتی بێت. زۆربەی جارەکان ڕوانینی سەبجێکتیڤانە ئەگەری بەرهەمهێنانی گریمانەی نەگونجاو زیاد دەکات، هەروەها زۆربەی ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی جیاواز و بە ئافسانە و وەهم و چیرۆکە ناڕاست و نادروستەکان تەندراوە. زەینی مرۆیی لە بەردەم جۆرێک لە هەلومەرجی مەعریفیی بەلاڕێدابەرە و ئەمەش لەو بابەتانەیە کە مرۆڤ دەبێت بە هەستیارییەوە دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکات.

تەکنیکی ۳:

هزری قەیرانخۆلقێن، واتە مرۆڤ دەکەوێتە دۆخێکەوە کە زۆربەی شتەکان بە قەیران دەبینێت، ئەم هزرە وردە، وردە دەبێتە هزرێکی قەیرانخۆلقێن، لەوانەیە ئەمە پەیوەندی بە خۆپەرەستی مرۆڤەوە بێت، بە تایبەت کاتێک مرۆڤ پێی وایە سەنتەری تەواوی گەردوون و ڕووداوەکانە. ئەم تێبینینە تاکەکە لە بچووکترین گرفتەکاندا دەخاتە بەردەم دۆخێک لە قەیرانخۆلقێنەوە. ێەمە پەیوەندی بە ڕزگاربوونی مرۆڤەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە خواستی دەستبەردارنەبوونی مرۆڤەوە هەیە لەو وەهمانەی بە درێژایی مێژوو بۆ مانای خۆی خۆلقاندوونی.

چارەسەری مەعریفیی لە بنەمادا لە مەسەلەی پەیوەست بە ەزری ئەقڵانی یان نائەقڵانیی و بیرۆکە نێگاتیڤەکان، هەر خەریکی مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەم شتانە، بەڵام بە فۆرمێک کە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکاندا ڕوو دەدەن. وارەسەری مەعریفیی زۆر بە ئاسانی بە مرۆڤ دەڵێتبەڵگەی بۆ باوەڕ و گریمانەکانی چییە، ئایا تا ئێستا بە وردی بیری لێ کردووەتەوە. بۆیە چارەسەری مەعریفیی وەکوو دەروازەیەکە بۆ ئەوەی تاک فێری کۆمەڵێک شت بێت کە دەتوانێت سوودیان لێ وەربگرێت و مرۆڤ فێری مێتۆدێک لە بیرکردنەوە دەبێت و بەکاری بهێنێتەوە.

تەکنیکی ۴:

پێناسەکردنەوە، زۆرجار کاتێک خەڵک باسی بابەتێک دەکەن، بەڵگەیەک  پێشنیاز دەکەن، بەڵام تێگەیشتنێکی وردیان لەبارەی نییە. 

زۆربەی کات ئەو کەسانەی توشی دڵەڕاوکێ دەبن، یکێک لە نیشانەکانی ئەوەیە لە ئاستێکدا هەست دەکەن جێی سەرنجن، وا هەست دەنکەن کەسانی دەوروبەریان سەیریان دەکەن، ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نیشانە بایۆفیزیکیی دڵەڕاوکێ، وەکوو ئارەقکردن، هەنلسەتەنگی، شپرزی بەردەوام، نەبوون سەرنج، ترس لە هەڵەکردن و … لێرەدا یکێک لەو تەکنیکانە کە لە چارەسەری مەعریفییدا سوودی لێ وەردەگیرێت تەکنیکی نا-سەنتەرییە، فێری کەسەکە دەکرێت کە ئەو سەنتەری کۆی ئەو شتانە نییە. 

تەکنیکی ۵:

تکنیکی ڕاگرتنی بیرۆکە، جۆرە تەکنیکێکی ڕەفتاریییە، کەسەکە ئەو بیرۆکانە دیاری دەکات و دەناسێتەوە کە بەلایەوە زۆر نەخوازراو و نێگەتیڤن، هەرکاتێک ئەو بیرۆکانە هاتنە ناو زەینییەوە پێیان دەڵێت ڕاوەستن

تەکنیکی ۶:

هەوڵدان بۆ خۆ-داخوازییەکی پۆزێتیڤ، واتە؛ تاکەکە تێبگات چ لایەنێکی خۆی پۆزێتیڤ و باشە لە ڕێگەی هان دانیەوە و لەوەی تێبگاتلە دۆخێکی تەنگەژێدا کام بەش لە بیربکات. ئەمە بەدەر لە کۆمەڵێک تەکنیکی ڕەفتاری کە هاوکاری کەسەکان لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتاری خۆیاندا دەد، بە تایبەت کاتێک توشی فشاری دەروونیی بەرز دەبنەوە و ئاستی سەرنجدانیان کەم دەبێتەوە و تێگەیشتن لە خۆیان نێگەتیڤتر دەبێت.

تەکنیکی۷:

ئەرکی ماڵ؛ واتە کەسەکە هەر شتێک لە دانیشتنەکاندا فێر دەبێت تۆماری بکات، لە پاش هەر دانیشتنێکدا هەندێک ئەرکی پێ بسپێردرێت تا لە ماڵەوە ئەنجامیان بدات، بۆ نموونە دیاریکردنی ۵ بیرۆکەی ئۆتۆماتیک یان نوسینی پنج گریمانەی نەگۆنجاو. واتە لێرەدا ئەرکە ڕەفتارییەکە بریتییە لەوەی تاکەکە تاکەکە چاودێری خۆی دەکات و بەشێک لە چالاکییەکان تۆمار دەکات لەبەر ئەوە تێبینینی لەبارەی خۆی و ڕووداوەکانی دەوروبەری ڕوونتر ببێت

تەکنیکی۸:

تەکنیکی ڕووبەڕووکردنەوە، لەم تەکنیکەدا داوا لە کەسەکە دەکرێت لە کاتی ڕووبەڕووکردنەوە بە وردی ئاستی دڵەڕاوکێ و نائارامی خۆی پێوانە بکات  و باسی بکات بۆ ئەوەی پسپۆڕەکە بە وردی ئاگای لە بارودۆخی تەندروستی کەسەکە بێت، هەندێک جار بەرانبەر هەندێک لە گرفتەکان پێویستە سوود لە تەکنیکی ڕووبەڕووکردنەوە وەربگیرێت. بۆ نموونە کاتێک ترس لە ئاو یان ترس لە بەرزایی یا تاریکی تەکنیکی ڕووبەڕووکردنەوە دەتوانێت سوودبەخش بێت.

تەکنیکی۹:

ڕۆڵ- بینین، ۆەندێک جار ئەم تەکنیکە دەکرێت بە شێوەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار بکرێت و دواجار کەسەکە بە وردی سەیری خۆی بکات و لایەنە گونجاو و نەگونجاوەکانی دیاری بکات بۆ نموونە پێش ئامادەبوون بۆ ڕویشتن بۆ سیمینارەکە، کەسەکە دەتوانێت پێشتر ئەوە لە شوێنێک ئەنجام بدات. خاڵی گرنگ ئەوەیە کەسەکە پاش تەواو بوونی ڕۆڵ بینینەکە بە وردی لە خۆی ڕابمێنێت و توانای خود-هەڵسەنگاندن و خۆپەرەپێدانی هەبێت.

تەکنیکی۱۰:

تەکنیکی لادان، لادان بە مانای نەهێشتنی سەرنجی کەسەکە لەسەر شتێکی کێشەئامێزە. بۆ نموونە کاتێک کەسێک تووڕەیە داوای لێ دەکەین ناوی دە شتی ڕەق و زبر لە ژوورەکەیدا بڵێت، ئەم تەکنیکە سەرنجی لەسەر هەڵچوونە توند و بەهێز بۆ ماوەیەکی کم لا دەدەین، هەر وەها داوا کردن لە کەسەکە بۆ خۆهێوەرمردنیش دەچێتە ئەم قاڵبەوە.

خاسییەتە سەرەکیییەکانی چارەسەری مەعریفیی-ڕەفتاریی

یەکەم:

پرسیارکردن، زۆرجار پرسیارە وردەکانی پسپۆڕەکە شتانێکی گرنگ لە قووڵایی زەینی کەسەکە دەهێنێتە سەرەوە.

بیرۆکە بە تێپەڕبوونی کات، ئەزموونەکانی منداڵیی، باوەڕەناواخنییەکانیان جێ دەگرێت و دەشکڵێن، ئەمانە هەموویان لەسەر بنەمای گریمانە ئامادەکانی ناو ڵەینی کەسەکە لە کاتی ڕووداوەکاندا چالاک دەبنەوە، هەبوونی بارودۆخێک دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە سەردانی پسپۆڕ بکات، چارەسەرکەر پێویستە پرسیار لەبارەی شێوازی بیرکردنەوەی کەسەکە لە ساتەوەختی ئەو ڕووداوە و شێوازی گریمانەکان و بیرکردنەوەکانی ئەنجام بدرێت.

دووهەم:

لە باتی قسەکردن لەسەر بارودۆخەکان، بە شێوەیەکی زۆر ڕوون ئەو بارودۆخ و هەلومەرجەی قسەی لەسەر دەکرێت سنوورەکانی دیاری دەکرێت. 

ناسینی چۆنییەتی ڕوانینی کەسەکە بۆ ڕووداوەکان گرنگە، چارەسەری مەعریفیی گرنگییەکی زۆر بە فێرکردنی تاکەکە دەدات کە ئەو ڕوانینە بە چ شێوەیەک ڕوو دەدات، هاوکات بنچینەزانیی ئەو باوەڕە هەڵانەی هەیانە لە کوێوە هاتوون

چارەسەری مەعریفیی- ڕەفتاری بۆ چ کەسانێک سوودمند نییە؟

توانا بۆ گۆڕانکاری و هەبوونی باوەڕ بە توانی بۆ گۆڕانکاری یەکەم هەنگاوی ئەوەیە کەسەکە خۆی وەک چارەخواز سەیر بکات، ئەو کەسە ئەگەر کۆنیشانەی سایکۆتیکەکان وەکوو وەهم و هاڵۆسینەیشن بن، چوونکە توانای دروستکردنی پەیوەنییەکی ئاساییان لەگەڵ واقیع و دەوروبەردا نییە لەوانەیە نەتوانن بەرپرسیارێتی بۆ گۆڕانکاری لە ئەستۆ بگرن، بۆیە چارەسەری مەعریفیی بۆیان سوودمند نییە.

کۆتایی

لە کۆتاییدا لە چارەسەری مەعریفیی-ڕەفتاریییدا، بەشێک لە تەکنیکەکان ڕەفتارین، پسپۆڕەکە لە کاتی پێویستدا دەتوانێت لە سەر بنەمای سروشتی گرفتەکە و شیکارییەکانی لەبارەی کێشە و گرفتەکە، بڕیار بدام کام تەکنیک بەکار بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button