گشتی

پێناسەکردنی خەمۆکی لە ڕێگەی ئیلەکتڕۆئێنسفالۆگرافی ڕەقەمی یان (QEEG)

پێناسەکردنی خەمۆکی لە ڕێگەی ئیلەکتڕۆئێنسفالۆگرافی ڕەقەمی یان (QEEG)

لە ڕابردوودا، پێناسەکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان وەکوو خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ و زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکان سەخت بوو و لەوانەیە پزیشکەکانی توشی هەڵە کردبێت، بەڵام ئێستا بە پێشکەوتن لە زانستدا پێناسەکردنی نەخۆشییەکانی ئاسان کردووە.

بەکارهێنانی کیوو.ئی.ئی.جی (QEEG) بۆ ناساندنی خەمۆکی و زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکان کاری پزیشک و نەخۆش و چارەسەری نەخۆشی ئاسان کردووه.

لەم وتارەدا (QEEG) پێی دەناسێنین، هەروەها پێتان دەڵێن کە چۆن بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە خەمۆکی و زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکان پێناسە و چارەسەر دەکەین.  

QEEGچییە؟

QEEGئامرازێکە بۆ پێوانەکردن کە لە ڕووی زانستی و بابەتییەوە کە بۆ هەڵسەنگاندنی کارکردی شەپۆلەکانی مێشکی کەسەکە بەکاردێت. ئەم پرۆسەیە لەوانەیە 1تا 1.5 کاتژمێر کاتی دەوێت.

لەم شێوەیە کڵاوێکی تایبەت لەسەر سەر دادەنرێت کە بە هۆی بوونی ئیلێکتڕۆدەوە ڕووکارەکانی مێشک هەڵدەسەنگێنێت. نەخۆشەکە لە شوێنێکی ئارامەوە چاوی بەستوە و ڕاکشاوە و هەندێکجار سەرقاڵی چالاکیێک دەبێت وەکوو خوێندنەوەی کتێب.

ئێلەکتڕۆئێنسفالۆگرافیی ڕەقەمی(QEEG) شێوازێکی پێشکەوتووە بۆ وەرگێڕانی چالاکییە ئەلێکتریکییەکانی مێشک. ئەم ئامێرە یارمەتی توێژەران دەدات تا بتوانێت ڕووداوەکانی چالاکی مێشک بە وردی بڵاو بکەنەوە هەر وەها نەخۆشییە دەروونییەکان دەستنیشان دەکەن، وەکوو خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، کێشەکانی خەو، کێشەی سەرنج و کاریگەری چارەسەری دەرمان و حەب و …. بە کردێت.

مێژوویەکی کورت لە کیوو. ئی. ئی. جی(QEEG)

مێژووی کیوو.ئی.ئی.جی(QEEG) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1920و 1930، کاتێک هانس بەرگەر،پزیشکی دەروونی ئەڵمانی، یەکەم جار چالاکییە ئێلێکتڕۆنیکییەکانی مێشکی  بە بەکارهێنانی ئیلێکتڕۆد لەسەر پێستی سەر تۆمار کردی. ئەم دۆزینەوە سەرەتای بنچینەیەک بوو بۆ گەشەپێدان و ڕوونکردنەوەی ڕێکارەکانی ئیی.ئیی.جی، کە بە شێوەیەکی زۆر و بەرفراوان بەکاردێت لە توێژینەوەکان و  تاقیکردنەوەی پزیشکی.

پێناسەکردنی کێشەی دەروونی و دەماری

لە ڕێگەی کیوو.ئی.ئی.جی (QEEG) پزیشکان دەتوانن ناکارایی و نائاساییەکانی چالاکی مێشک بدۆزنەوە، بۆ نموونە کێشەی دەروونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ…

(QEEG) چەن جۆر نەخۆشیی دەستنیشان دەکات؟

بە یارمەتی ئامێری QEEG ئەو شوێنەی مێشکە کە چالاکییەکی نائاسایی و ناکارای تێدایە دیار دەکات، زۆر جار، نیشانەکانی خەمۆکی یان نەخۆشییەکانی دیکە بە هۆی کەم کاربوونی شوێنێکی دیاریکراوە لە مێشکدایە کە بە ئامێری (QEEG) ئەو شوێنە دەستنیشان دەبێت.

QEEG دەتوانێت ئەم نەخۆشییانە دەستنیشان بکات:

کەم تەرکیزی

زیادەچالاکی

نەخۆشیی ئۆتیزم

کێشەی فێربوون

خەمۆکی

دڵەڕاوکێ

سکیزۆفڕنییە

کێشەی خەو

نەخۆشی وەسوەسەیی_ناچاری(OCD)

PTSD

کێشەی فێربوونی ڕاهێنانی نوێ

زیانی مێشک و……  (QEEG)یارمەتی پزیشکان و دەروونناسەکان دەدات تا بە دۆزینەوەی کێشەکان و خستنەڕووی ڕەفتارە نائاساییەکان و بەرهەمهێنانی ڕەچاوی نوێ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک .

چۆن ئیلەکتڕۆئێنسفالۆگرافی ڕەقەمی یان(QEEG) خەمۆکی پێناسەدەکات؟

QEEGیارمەتی پزیشکی دەروونی دەدات بۆ دیاریکردنی ئەو شوێنانەی مێشکە کە بە شێوەیەکی گونجاو ئیش ناکەن، هەر وەها بە ڕوونی ئەو ناوچەیانە دەبینێت کە مێشکی کەسێک کە توشی خەمۆکی هاتووە کارکردنیان کەمە و چالاکی ئیلێکتڕۆنیان ئاسایی نییە.

پزیشکی دەروونی دەتوانێت نیشانەکان بە هۆی ئەو وردەکارییانە کە (QEEG) نیشانی داوە بە باشی وردبکەنەوە، و باشترین پلەن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە بدۆزنەوە

جیاوازی مێشکی کەسانی تەندروست و خەمۆک

جیاوازی مێشکی کەسانی تەندروست و خەمۆک لە نەخشەسازی مێشکدا(QEEG) بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی بە پێی زانست بریتییە لە :

 یەکەم: ئەستوور بوونی ماددەی خۆڵەمێشی مێشک

شانەکانی مێشک کە لە خانۆکانی دەمار پێکهاتوون، پێی دەوترێت ماددەی خۆڵەمێشی، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی دەبن، ماددەی خۆڵەمێشییان ئەستوورترە، کە پەیوەندی بە خۆبینین و هەستەکانیانەوە هەیە، ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی دەبن لە ڕووی تێگەیشتن لە خۆیان و هەستەکانیانەوە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، بۆیێ لەوانەیە ئەستووربوونی ماددەی خۆڵەمێشییان ڕۆڵی هەبێت لە گەشەکردنی خەمۆکیدا.

دووهەم: بچووکبوونەوەی مێشک

هۆڕمۆنی ئێسترێس لە مێشکدا ناسراوە بە هۆڕمۆنی کۆڕتیزۆڵ، ئەو کەسانەی کە خەمۆکی گەورەیان هەیە کۆڕتیزۆڵی زیاتر بەراوەرد بە کەسانێک کە تەندروستن دەردەدات.

دەردانی کۆڕتیزۆڵ بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی بەشەکانی مێشک وەکوو هیپۆکامپۆس، هەوەها ئەو بەشانەی مێشک کە باسکراون ڕۆڵیان هەیە لە یادەوەری و بڕیاردان، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە هیپۆکامپۆسی ئەو ژنانەی خەمۆکییان هەیە لە سەدا 9 بۆ 13 بچووکترە لە هیپۆکامپۆسی کەسانی تەندروست.

سێهەم: چالاکبوونی ئەمیگداڵ

ئەمیگداڵ ڕۆڵێکی گرنگی دەگێڕێت لە بەڕێوبردن و وەڵامدانەوەی ئەزموونە سۆزدارییەکان. ئەمیگداڵ لەو کەسانەی کە خۆمۆکییان هەیە چالاکترە بەراوەرد بەو کەسانەی هیچ کات توشی خەمۆکی نەبوون، بە تایبەت کاتێک هاندەری نەرێنی دەبینن، وەکوو ڕووخسارێکی خەمناک.

زانایان پێیان وایە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی کۆڕتیزۆڵ دەتوانێت هۆکاریزیادبوونی چالاکی ئامیگداڵ بێت.

نەخشەی مێشکی کەسێکی خەمۆک چۆنە؟

بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی بە بەکارهێنانی نەخشەی مێشک(QEEG) دەبێت پزیشک نەخشەی مێشک لێکبداتەوە و نەخشەی مێشکی کەسێک کە توشی خەمۆکی بووە لەگەڵ کەسێک کە تەندروستە بەراورد بکات، بە دوای ناوچەی پڕتەقاڵی و زەرد لە مێشکدا بگەڕێت، ئەم شوێنە پڕتەقاڵی و زەردانە ئاماژە بە خاوبوونەوەی چالاکی مێشک دەدات، هەر وەها ئەگەر شەپۆلی بێتای مێشکی نەخۆشەکە لە چاو کەسێکی تەندروست کەمتر بێت، پزشک لەوانەیە بە خەمۆکی بزانێت، هەر وەها ئاستی شەپۆلی گاما دەتوانێت یارمەدیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی، ئەگە ئاستی شەپۆلی گاما لە نەخۆشەکەدا بەرانبەر بە کەسێکی تەندروست کەمتر بێت لەوانەیە خەمۆکی هەبێت.

ئەم نموونانە دەتوانن یارمەتیدەر ببن کە چۆن لە ڕێگەی QEEG یەوە خەمۆکی دەستنیشان دەکرێت. QEEG ئامێرێکی بە هێزە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.

تایبەتمەندی شەپۆلەکانی مێشک لە کەسێکی توشبوو بە خەمۆکی چییە؟

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە شەپۆلی مێشکی ئەڵفا لە کەسانێک کە خەمۆکییان هەیە لەرزینێکی ناهاوسەنگیان هەیە. توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە کە شەپۆلەکانی ئەڵفا لە بڕبڕەی پێشەوە، بڕبڕەی دیواری، بڕبڕەی پشت و بڕبڕەی کاتی کەسانێک کە خەمۆکییان هەیە کەمترن بە بەراورد لەگەڵ کەسانی تەندروست. هەر وەها بوونی شەپۆلی ئەڵفا لە مێشکدا ئاماژەیە بەوە بیرکردنەوە و ڕەفتارە نەرێنییەکان دواهەمین شتن کە مرۆڤ بیریان لێدەکاتەوە.

کاتێک شەپۆلەکانی ئەڵفا لە مێشکی کەسانێک کە خەمۆکییان هەیەبەرەو زیادبوون ئەڕۆن، نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەبێتەوە، کەوایە بۆ پێناسەکردنی خەمۆکی بە QEEG، پزیشک دەتوانێت ئاستی شەپۆلی ئەڵفا تاوتوێ بکات.

دواهەمین لێکۆڵینەوە دەریخستووە کە مەودای شەپۆلی گاما لەوانەیە ڕۆڵی هەبێت لە خەمۆکیدا. هەروەها لەوانەیە ڕیتمی شەپۆلی گاما بتوانێت زانیاری زیاتر سەبارەت بە دۆخی نەخۆشی خەمۆکی گەورەی نەخۆشەکە بدات. توێژینەوەکان لەسەر پەیوەندی نێوان لەرزینەکانی گاما و تێکچوونی خەمۆکینگەوەرە بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی بە نەخشە سازی مێشکی (QEEG) بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button