نەخۆشییەکانی خواردن و خۆراک

نەخۆشییەکانی خواردن و خۆراک
کۆمەڵێک نائاساییبوون و ناوهاوسەنگین لە ڕەفتار و چۆنایەتی خۆراک و خواردنی ئەو شتانەی ڕۆژانە مرۆڤایەتی بۆ مانەوەی کوڵکیان لێ وەردوگرێت. بابەتی خواردن و کاریگەری بارودۆخەکان لە سەر خۆراک و خواردن لای تاکی مرۆیی، بابەتێکی بەرچاو بووە. خواردن وەک ڕەفتار و پەرچدانەوەیەکی ژینگەیی، کۆموڵایەتی زۆر ڕەهەند و جیاوازیش لە خۆ دەگرێت. لە سەرتاسەری جیهان لایەنگەرانی ئایینە جیاوازییەکان خۆیان برسی دەکەن و واز لە نان و خۆراک دەهێنن، تەنانەت بەشێکی زۆریان زیانی بنەماییشیان پێ دەگات.
ئمڕۆکە، لە جیهاندا نزیکەی 1 ملیار کەس ڕۆژانە ژەمێکی تەواو خۆراکیان دەس ناکەوێت، نزیکەی 2ملیار کەس بە دەست قەڵەوییەوە توشی گرفت بوون. هەردووکیان بە ڕێژەیەکی زۆر، کاریگەری لەسەر زۆر لایەنی دەروونی_کۆمەڵگایی، ئابوری، چۆنایەتی ژیان، ئاستی دەستکەو، ڕەزامەندی لە ژیان و زۆر لایەنی تر دادەنێن.
یکێک لە بابەتە هەرە سەرەکی و کاریگەرەکانی هۆکاری پشت کێش زیادی زیادی و قەڵەوی، لەوانەیە هاتنە ئارای بیرۆکە خواردنی خێرا و ڕیستۆرانبەکان و خواردنگەکان بن. ئیمڕۆکە لە جیهاندا، ڕێژەیەکی زۆری ئەوانەی توشی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن دەبن مێینەکانن بەراورد بە ڕەگەزەکانی تر، لە ناو ئەوانیشدا بڕێکی زۆریان لاوان و گەنجانن. زۆر خۆسەرقاڵکردن و ڕامان لە گۆشە و و پلە جیاوازەکانی لاشە، بە یکێک لە فاکتەرە هەرە مەترسییەکان لە بوونیادیان و ئاراستەکردنی شێوازی تێڕوانینی تاک بۆ لاشەی دادەنرێت، هەموویان پێکەوە کاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدانیجۆرە جیاوازەکانی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن هەیە.
خود_وێنەیی: یکێک لەو بارودۆخانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیبە خەمۆکی و متمانەبەخۆبوون و زۆر حڵەت، هەلومەرج و نەخۆشی دەروونییەوە هەیە. ئەمڕۆکە ستانداردە ناواقیعییەکانی جوانی لە لایەن کۆمپانیاکانی ڕیکلام و بەرهەمهێنانی جوانی بە ئاسانی بە جیهاندا بڵاو دەکرێنەوە، بەشێکی زۆری ئەم ستاندارە ناواقیعییانەی جوانی کاریگەری دەروونی زۆر وێرانکەر لەسەر لایەنی دەروونی، جەستەیی، کۆمەڵایەتی ملیۆنەها مرۆڤ لەسەر زەوی دادەنێن.
ئەمڕۆکە لە جیهاندا کەسانێک هەن نانی دروست ناخۆن، تەنیا بە خواردنی حەب و دەرماندەیانەوێت قەڵەو یان لاواز بن. کەسانێکی زۆر لر کوڕ و کچ بە کۆمەڵێکی زۆر نەشتەرگەری جیاوازی لێو و سنگ و سمتیانەوە لە ناو هۆڵەکانی وەرزش بە چەندی کاتژمێر دەمێننەوەو وێنە دەگرن، بەشێکی زۆریان تەنیا گرنگی بە بەشێکی دیاریکراوی جەستەیان دەدەن و گرنگی بە هیچ شوێنێکی دیکە نادەندوێنێ سمتی گەورە لە زۆر کۆمەڵگەی جیهانی نیشانەی نەخوازراوی بوو،
پیکا چییە؟
بریتییە لە هەوڵدان و بەردەوامی لە خواردنی شتانێک لە بنەمادا خۆراک نین و ماددەی ناخۆراکین، بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی مانگێک. ئەم ڕەفتارە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ئاستی گۆشەی تاکەکەدا نییە، پێویست بەوە ناکات ئەو ڕەفتارە ئەنجام بدات. هاوکات بەشێک نییە لە نەریت و جێبەجێکردنی کردەیەکی تایبەتی کلتووری، بەشێک نییە لە نەریتی کەسەکە لەو شوێنەی لێی دەژیت. ئەگەر هات و بەشێک بوو لە کۆنیشانەکانیتایبەت بە ناکارایی ژیری، نەخۆشی مەودای ئۆتیزم، سکیزەفرێنییە یان هەر نیشانەیەکی پزیشکی تر ئەوا پێویستە بە شێوەیەکی وردتر کەسەکە بخرێتە ژێر چاودێرییەوە و هاوکاری بکرێت.
نەخۆشی هەڵهێنانەوە
کەسانێک کە توشی ئەم گرفتە دەبن بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو خۆراکەی دەیخۆن و نیمچە قووتی دەدەنجارێکی تر دەیهێننەوە ناو دەمیان، جارێکی تر دەیجوونەوە و قووتی دەدەنەوە، کەسانێک هەن ئەم ڕەفتارە بۆ ماوەی مانگێک بە لایەنی کەمەوەتیایاندا ڕووی داوە، ئەم حاڵەتە لایان پەیوەست نییە بە هەلومەرجێکی پزشکییەوە.
نەخۆشی دوورکەوتنەوە لە خۆراکی دیاریکراو
بریتییە لە دروستبوونی جۆرێک لە گرفتی پەیوەست بە خواردن، نەمانی حەزی خواردن بۆ خۆراکێک لە سەر بنەمای خاسیەتی هەستەکی، وادەکات کەسەکە هەستێکی ئارامی بۆ ئەو جۆرە لە خۆراک نەبێت و تەنانەت لە خواردنی بترسێت، کەسەکە توشی گرفت دەکات بۆنموونە، لە دەستدانی کێش بە شێوەیەکی بەرچاو، توشبوون بە جۆرێک لە بەدخۆراکی ، لە هەندێک کەسدا کار دەگاتە ئەوەی لە نەخۆشخانە، بە شێوەیەکی پزیشکی ئاو و خۆراکیان بۆ هەڵواسرێت و بخرێتە جەستەیانەوە. تەنانەت بارودۆخیان کاریگەری دەروونی_کۆمەڵایەتی نەخوازراویان لەسەر بەجێ دەهێڵێت. مەرجە کەسەکان لەم حاڵەتەدا بارودۆخەکەیان پەیوەست نەبێت بە وەدەسنەکەوتنی خۆراک، یان مانگرتن و نەخواردن بە هۆی بۆنەیەکی کلتووری، نەریتی ئایینییەوە. ژنەکان بە هۆی تایبەتمەندییە پزیشکی هۆرمۆنییەکانی کاتی سکپڕی لەوانەیە توشی هەندێک لە بەشەکانی ئەم حاڵەتە ببن.
ئەنۆرێکسیا نێرڤۆسا
جۆرێک لە خۆدوورخستنەوە لەو شتانەی وزەیان تێدایە بۆ لاشە، ئەمەش وادەکات کەسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کێشی دادەبەزێت. ئەم دابەزینە بە شێوەیەکی بەرچاو و کاریگەر ڕوو دەدات، تەندروستی کەسەکە دەخاتە بەردەم مەترسییەوە، کێشی کەسەکە لە ئاستی ستاندارد و ئاسایی بە گوێرەی تەمەن و ڕەگەزەی بە تەواوی دێتە خوارەوە، ئەو کەسانە ئەم گرفتەیان تووش دەبێت،ترسێکی نائاساییان لە زۆربوونی کێشیان هەیە. بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن کێشیان زیاتر بێتە خوارەوە، لە کاتێکدا خۆیان بە شێوەیەکی بەرچاو کێشیان لە خوارەوەیە. بەدەر لەمەش بە شێوەیەکی مەعریفی کەسەکان خۆ_بینینیان بۆ خۆدی خۆیان توشی تێکچوون دەبێت، ناتوانن لەوە تێبگەن کێشیان زۆر لە خوارەوەیە و لاواز و بێهێز بوون، واتە خودی خۆ_هەڵسەنگاندنیان بۆ خۆیان و و شکڵ و شێوەو قەبارەو کێشیان، توشی تێکچوون دەبێت.
بولیمیا نێرڤۆسا
کەسەکان لێرەدا توشی جۆرێک لە جەمسەرداری دەبن، واتە: جار جار لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ ماوەی بۆ نموونە 2کاتژمێر توشی حاڵەتێک دەبن توانای کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک و خواەدنیان نامێنێت، لە ڕادەبەدەر خۆراک دەخۆن، بە ڕێژەیەک مرۆڤی ئاسایی لەو ماوەیەدا لەوانەیە ناتوانێت ئەو بڕە لە خۆراک بخوات. هاوکات کەسەکان جۆرێک لە هەستی خۆکۆنتڕۆڵکردنیان تێدا دروست دەبێت. واتە: كەسەکە هەست دەکات لەو ماوەیەدا بە هیچ جۆرێک ناتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆی بکات، ڕێگەی نائاسایی بۆ دابەزاندنی کێشی خۆی یان خۆدوورخستنەوەی لە مەترسی کێش_زیادی بەکار دەهێنێت. بۆ نموونە پەنجە بە دەمیدا دەکات بۆ ئەوەی خۆی بڕشێنێتەوە، یان بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە لاوازی یان جۆرێک لە وەرزشی لە ڕادەبەدەری تاقەتپڕۆکێن. کۆنیشانەی تایبەت بە خواردنی زۆر لە ماوەیەکی دیاریکراو و هاوکات ئەنجامدانی ڕەفتاری نائاسایی بۆ ڕێگرتن لە کێش زیادی، بە لایەنی کەمەوە هەفتەیەک جارێک بۆ ماوەی سێ مانگ لە کەسەکەدا دەردەکەون.
نەخۆشی زۆر_خۆری
کەسەکە توشی جۆرێک لە جەمسەرداری دەبێت، واتە: لە ماوەیەکی دیاریکراودا بۆ نموونە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەسەر یەکەوە حەزێکی خواردنی زۆری بۆ دروست دەبێت، بە جۆرێک خۆراک دەخوات، خۆی پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت و بڕێکی زۆر نائاسایی خۆراک دەخوات، هاوکات هەستێکی بنەمایی لەو شێوەیەی تێدا دروست دەبێت پەی بەوە دەبات خۆی پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت. هەر جارەو کەسەکە توشی ئەم جەمسەرانە دەبێت، لە ئەندازەیەکی ئاسایی زۆر زیاتر خۆراک دەخوات، هێندە دەخوات هەستی نائارامی تێدا دروست دەبێت. هەندێکجار بێ ئەوەی لەو کاتەشدا هەست بە برسێتی بکات، بڕێکی زۆر خۆراک دەخوات، زۆربەی کاتەکان بە تەنیا نان دەخوات، چونکە هەست بە شەرمەزاری دەکات پەی بە چۆنییەتی نانخواردنی خۆی دەبات. توشی جۆرێک لە خەمۆکی، بێتاقەتی و خۆ لە بەرچاوکەوتن دەبینێت. مەرجە ئەو کۆمەڵە نیشانانوی بۆ ماوەی سێ مانگ لا بەدی بکرێت.