گشتی

هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خەمۆکی

هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خەمۆکی

لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خەمۆکی زۆر فاکتەر وەکوو پێکهاتی مێشک، گوێزەرەوەی دەمارییەکان، نیۆرۆبایۆلۆژی، ڕووداوەکانی ژیانی کەسەکان، ڕابردووی مرۆڤەکان، ئاستی ڕەزامەندی لە ژیان، پیشە، پێگەی کۆمەڵایەتییان ڕۆڵ دەبینن.

نەخۆشیی خەمۆکی میزاجی کەسەکە دادەبەزێت و ئەم نەخۆشییە ئاڵۆز و فرە لایەنە و ناتوانن هۆکارێکی تایبەتی بۆ دەستنیشان بکرێت. بۆیێ هۆکاری زۆر هەیە بە شێوازێکی جۆراوجۆر کە لە توشبوون بەم نەخۆشییە ڕۆڵیان هەیە.

11 هۆکار کە بەشدارن لە توشبوون بە خەمۆکی

١. هەر مرۆڤێک جۆرێک دەرەنجامگەری تایبەتی هەیە کە چۆن لە ڕووداوەکان تێدەگات و ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، چۆن دەیامبینێت و چۆن بەرەبگاریان دەبێتەوە، ئە شتە لە دەروونزانی کۆمەاڵایەتیدا زۆر گرنگە.بە تایبەت لە بابەتی نەخۆشی خەمۆکیدا، بۆ نموونە کەسانێک بە شێوازێکی جیاوازتر لە وانی دی لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکان دەکەن، تەنانەت جیاوازتر لە چۆنایەتی توانای بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڕووداوەکانی خۆشیان تێدەگەن.

بۆ نموونە، کەسێک گرفتی بنەمایی لەگەڵ ئەوانی تردا هەیە، هاوکات باوەڕی وایە جیهان ناگۆڕدرێت و بە ڕووداوە ناخۆشییەکانیشییەوە، هەر وەها پێی وایە ئەم بارودۆخانە کاریگەری داناوە لەسەر تەواوی پەیوەندییەکانی ژیانی، ئەم کەسە بە هۆی هەبوونی ئەم سێ جۆرە بەڵگانە

یەکەم: بە شێوەیەکی ناوەکی لە ناو خۆیدا

دووهەم: هەبوونی تێگەیشتنێکی نێگەتیڤ لە بارەی ناخۆشییەکانی جێهان

سێهەم: پێی وابێت کاریگەری لەسەر تەواوی کۆی سیستەمی پەیوەندییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەکانی هەیە

زۆر خێراتر و بەهێزتر کاریگەری لەسەر دادەنێت. بەراوەرد بە کەسێک کە پێی وایە ئەم ڕووداوە لە دەرەوەی ئەوە، و دەگۆڕدرێت و تەنیا دەتوانێت ڕووداوێکی ناخۆش بێت لد ڕۆژێکی ناخۆشدا و بابەتێکی گشتی و گشتگیر نییە و لە تەواوی ژیانیدا کاریگەری دانانێت، ئەم کەسە ئەگەر بەم شێوازە بەرەنگاری ڕووداوەکان ببێتەوە زۆر باشتر و کاراتر دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی بکات.

٢. لە ناو کۆمەڵگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەتایبەتی کۆمەڵگای کوردی، بە هۆی نەبوونی بوارێکی زۆر بۆ خۆئەزموونکردن و چالاکی نواندن لای ژنان تەنانەت ئەوانەش کە ئازادانە هەڵسووکەوت دەکەن و دەچنە شوێنە گشتیەکانەوە و یاری و وەرزش دەکەن … لە ژێر فشارێکی زۆری کۆمەڵایەتی دەروونیدان و بەردەوام ترسی ڕووبەڕووبوونەوەیان هەیە لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی لە لایەن خێزان و کۆمەڵگەدا لە بەردەمیانە.

شێوازی مامەڵەکردن مێینەکان لەگەڵ خەمۆکیدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی پاسیڤە بەراورد بە نێرینەکان. نێرینەکان دەتوانن خۆیان سەرقاڵ بکەن و چالاکی جەستەیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام مێینەکان سەرباری گرفتەکانیان بە تایبەتی خەمۆکی بە هۆی کاریگەری هۆڕمۆنەکانیشیانەوەزیاتر لە پیاوان لە ژێر ئەو هەڕەشەیەدان.

٣. نەبوونی پاڵپشتی و هاندانی کۆمەڵایەتی، یکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی توشبوون بە خەمۆکییە. کەسێک کە توشی خەمۆکی دەبێت ئەوە لە بیر دەکات کە پێویستە پۆزەتیڤ و گەشبین بێت، چونکە بە گشتی ناکەوێتە ناو دۆخێکەوە هاندانی ئاڕاستە بکرێت و هان بدرێت. دروستبوونی هەستی نامۆبوون لای تاکەکان کە زۆر فاکتەر و رووداوی جیاواز دەبێتە هۆی دروستبوونی نامۆبوون، کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی بێتمانەیی بە خود.

٤. یکێک لە خەسلەتە جیاکەرەوەکانی تێڕوانینی بووبگەرایی بۆ هۆکارناسیی خەمۆکی، خۆدی تاک دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییە کەسێتییەکانییەوە، وەک فاکتەرێکی بنەمایی لەو خود_ماناییە دەڕوانێت لە ناو خودی تاکدا بوونی هەیە، هاوکات لەگەڵ ئەو پەیوەندییە ناوەکییەی تاک لەگەڵ خودی خۆیدا هەیەتی.

هەر وەها کە ماریل ئەلبێرێس ئاماژە بەوە دەکات: مرۆڤ هیچە، خۆی دەبێت خۆی بهێنێتە بوون و خۆی دروست بکات. هیچ کام لە فاکتەرە ژینگەیی و بایۆلۆژییەکان بە بڕوای ئەو ناتوانن شۆناس بەو ببخشن، جگە لە خودی خۆی.

لە پەیوەندی نێوان بوون و بەهاشدا هەمان باوەڕی هەیە، مرۆڤ خۆی دەبێت لە خۆیدا بەها بخۆلقێنێت. هەبوونی خودی ئاگایی مرۆڤ، جۆرێک لە ئازار و نەهامەتیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، ئەمە دەبێتە سەلمێنەری توانای مرۆڤەکە بۆ شۆناسخوازی و بەهاخۆڵقێنی لە ناو خۆدی خۆیدا. کە وایە

خەمۆکی بریتی دەبێت لە هەبوونی هەستێکی ناڕەزامەندی ناوەکی تاک لە بارەی خودی خۆی، ئەویش لە دەرەنجامی جۆرێک لە بێمتمانەیی لە ناویدا دروست دەبێت.

٥. هەمیشە پەیوەندییەکی ڕاستەوانە لە نێوان هەستکردن بە بێمانایی، بۆشی، هەستی هیچێتی و خەمۆکیدا هەیە.

کەسەکان پێیان وایە ناتوانن شتانێک بکەن ژیان و چۆنایەتی هەلومەرجەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن و باشتریان بکەن. بە پێی تێگەیشتنەکانی فڕانکڵ زۆربەی کاتەکان کەسانێک خەمۆکییان هەیە کە ناتوانن بە وردی و ڕوونبینانە تێبگەن لەوەی بوونیان لەم ژیانە دەکرێت بە ئاراستەی کام کردار و چالاکیدا بێت، چ جۆرە کردە و کاراییەک دەتوانێت ئاستی ماناداری لە ژیانیاندا بباتە پێشەوە . هەر بۆیێ توانای جۆرێک لە پیشبینیکردنی پێداویستییە خوازراوەکانی هەلومەرجە جیاوازەکانی ژیان لەدەست دەدەن.

٦. یکێک لە ڕیشە بنەماییەکانی هۆکارناسیی نەخۆشیی خەمۆکی بابەتی مانادارییە. هەمیشە دروستبوونی جۆرێک لە خاڵێتی، بۆشی، بێمانایی ڕاستەوخۆ هۆکارێکی بنەماییە لە پشت توشبوون بە جۆرە جیاوازیەکانی خەمۆکییەوە. ئەو کەسانە خەمۆکییان هەیە زۆربەی کات جۆرێک لە هەستی بێماناییان لە بارەی خۆیان ، دەوروبەر و جیهان و زۆر لایەن و بواری تریش لا گەڵاڵە دەبێت.

هەستی ماناداری ئاوێتەیە بە هەستی ڕێز، بەها و کەڕامەت. مرۆڤ جۆرێک لە ئەزموونکردنی ئازادی هەیە لە دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکانی لەسەر بنەمای ئەو هەڵبژاردانەی بە پێی هەلومەرجە ژیانییەکانی دەتوانێت کاریان لەسەر بکات و دێنە سەر ڕێی.

ئەو کوسانەی جۆرێک لە بۆشێتیەکی_خودی یان خاڵێتییەکی_خودی یان تێدایە، هەمیشە بە ئەگەری زۆر بەرەو هیچ جۆرە هەڵبژاردەیەک و بەرەو هەڵگرتنی هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی بنەمایی ناڕۆن.

٧. توێژینەوەکانی بواری مێشک و وێنەی مێشکی، ئەوەیان سەلماندووە ئاستی چالاکی کۆمەڵێک بەشی تایبەت لە مێشکی توشبووانی جۆرە جیاوازەکانی خەمۆکی، بەراوەرد بەوانەی توشی خەمۆکی نەبوون، لاوازترە.

هەندێک توێژینەوە ئاماژە بە جیاوازی ستراکچەری مێشکی ئەو کەسانە دەکەن بە هۆی کاریگەری ئەو خەمۆکییەی تووشیان دەبێت، هاوکات بە هۆی ئەو جۆرە ئامادەییە نێرۆلۆژییەی هەیانە بۆ توشبوون بە خەمۆکی.

توێژینەوەیەک لەبارەی ئامیگداڵا کە بەشێکی دیاریکراوی مێشکە کە یکێک لە ئەرکەکانی دیارکردنی شێوازی وەڵامدانەوە و پەرچدانەوە بۆ وروژێنەرەکانە، نیشانی داوە ئەو ئاژەڵانەی کێشەیان لە ئامیگداڵا هەیە ، ناتوانن بە دروستی و لۆژیکی وەڵامی وروژێنەرەکان و ترسەکان بدەنەوە، تەنانەت لە مرۆڤیشا دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکان دەستوەسان بن لە داڕشتنی پلانی خێرا بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و بە تایبەتی ترسەکان.

سەلمێندراەر ئەو کەسانە توشی خەمۆکی گەورە دەبن، پەرچدانەوەی ئەم بەشەی مێشکیان بەراوەرد بەو کەسانەی ئەم جۆرە خەمۆکییەیان نییە زۆر هەستەوەرتر و بەهێزترە.

٨. هیپۆکامپۆس یکێک لە بەشە گرنگەکانی مێشکە کە خاوەنی زۆرترین پەیوەندی بە خەمۆکییەوە دەزاندرێت. هەر جۆرە ناکارابوونێک لە هیپۆکامپۆسدا، ئەگەری سەرهەڵدانی وەڵامی هەڵچوونی نەگونجاوی لە بارودۆخە جیاوازەکاندا لای تاکەکان لێ دەکەوێتەوە.

٩. تیۆری پەیوەست بە نیۆرۆکیمیایی مێشک و مادەکیمیاییەکان بۆ هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خەمۆکی خراوەتەڕوو. خەمۆکی هەندێک ناکاراییە لە مۆنۆئەمینەکان، نۆرئادرنالین و سێرۆتۆنینەوە سەردەردەهێنێت،هاوکات پەیوەندییەکی زۆر لە نێوان ڕێژەی کۆڕتیزۆڵ و ئاستت خەمۆکی لە توێژینەوەکاندا خرایەڕوو.

١٠. بۆ نموونە ئەگەری زۆربوونی ڕێژەی دەردانی کۆرتیزۆڵ، نیشانەکانی خەمۆکی دەردەکەوتن، وەکوو نەمانی حەزی سێکسی، نەمانی حەزی خواردن و گرفتەکانی خەوتن ڕوو دەدەن هەموو ئەمانە لە بنەمادا هاوبەشن لەگەڵ دەرکەوتنی خەمۆکی.

١١. لە پەیوەندی بە بۆماوە و خەمۆکی، نزیکەی 100 جین وەکوو جینی کاندیدکراو بۆ هەبوونی پەیوەندییان بە ئاستە جیاوازەکانی خەمۆکییەوە دەستنیشان کران. توێژینەوەکە بە دەرەنجامی جیاواز گەیشت، بەڵام نەیتوانی سەرکەوێت لە دیاریکردنی  جینێکی تایبەت بە خەمۆکی.دەکرێت کۆمەڵێک و هاوکات کۆمەڵێک میکانیزمی ئاستی جیاواز لە پەیوەندیدا بێت، ئەویش بە ئاراستەی هێنانە ئارای خەمۆکی لای تاکی مرۆیی.

هەرچەندە بڕێکی زۆر لە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو منداڵانەی لە باوانیان خاوەنی یکێک لە نەخۆشییەکانی خەمۆکییە سێ برانبەری ئەوانەی باوانیان ئەو نەخۆشییەی نەبووە لە بەردەم مەترسی توشبووندان.

هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خەمۆکی لە ڕوانگەی فرۆید

باوەڕی فرۆید وابوو، خەمۆکی جۆرێکە لە ڕق، هاوکات هەست بە تاوانباری لە گەڵیدا.

کاتێک کۆنیشانەکانی خەمۆکی خۆیان دەردەخەن ئاراستەی ڕقەکەیان بەرەو خۆیان دەبێت، کاتێک کەسێکی خۆشەویست لە منداڵییاندا لە دەست دەدەن یان کەوتنە بەر هەڕەشەی ئەو پەیوەستبوونەی منداڵ بۆ بەخێوکەرەکەی هەیەتی، دەبێتە سەرچاوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی خەمۆکی، لەدەستدانی کەسێک لە ناو ئەزموونەکانی مناڵیدا دەبێتە فاکتەرێکی بەهێز، زەبرێکی کۆشەندە پەیوەست بە بەخێوکەر و کەسە نزیکەکانی دەوروبەر، ئەو توڕەبوون و جۆرە ڕقەی وەک بەشێک لە ڕەخنەیەک و قەبووڵکردنی واقیعێک کە هەیە، بە جۆرێک لە جۆرەکان منداڵەکە ئاراستەی خۆی دەکاتەوە.

توێژینەوە پەیوەست بە تیۆرییەکەی فرۆید

توێژینەوەیەک لە زانکۆی مەنچستەر پەیوەست بە تیۆرییەکەی فرۆید لە بارەی پەیوەندی خەمۆکی و هەستکردن بە تاوان و گوناە، بۆ پاڵپشتی لە تیۆرییەکەی فرۆید وێنەیەکی لە مێشکی گرت و گەیشتە دۆزینەوەیەکی سەرسامکەر. ئەو تۆژینەوەیە پەیوەندییەکی بنەمایی لە نێوان بەشێکی مێشکی ئەو کەسانە خەمۆکییان هەیە دۆزییەوە، تیایدا هەستیان بەوە کرد بەشێکی دیاریکراو لە مێشکی هەمان ئەو کەسانە چالاکە و هاوکات هەست بە گوناهیش تیایاندا پەرەی سەندووە.

ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە، هەست بە تاوان و گوناە ئاراستەی خۆیان دەکەن، مێشکیان هاوشێوەی یەکتری مامەڵە دەکات و جیایە لەوانەی پێشتر خەمۆکییان نەبووە.

خەمۆکی جۆرێکە لە ڕق و کەسەکان ئاراستەی خۆیان دەکەن. نەخۆشی خەمۆکی گەورە پەیوەندی بە لە دەستدانی کەسی نزیکەوە لە زۆربەی تۆژینەوەکاندا سەلمێندراوە. زۆربەی ئەوانەی توشی خەمۆکی گەورە دەبن، لە منداڵیدا یان لە قۆناغێکی ژیانیدا ئەزموونی لەدەستدانی کەسانی زۆر نزیکیان هەبووە.

تیۆری مەعریفیی بۆ خەمۆکی

ئەم تیۆرییە یکێکە لە تیۆرییە بەربڵاوەکان لە بارەی خەمۆکی، تیۆری مەعریفیی ئارۆن. تی. بێکە. کۆمەڵێک ئاڕاستەی ناکارا و تێڕوانینی ناکارا لە کەسەکاندا سەر دەردەهێنن، وەکوو، لەدەستدان، نەگۆنجاوی، بێبەهایی و ئامادەییەکی مەعریفیی بۆ زیانپێکەوتن.

بێک باوەڕی وابوو، ئەم سکیمایانە زیاتر لە شێوەی تێڕوانینی قووڵ و هەمەگیردان لە ناو زەینی کەسەکاندا، کاریگەرییان هەیە لە سەر تەواوی پرۆسەی هێمادانان، تێگەیشتن و هێنانەوەی زانیارییەکان، بە تایبەتی لە کاتی ڕوودانی ڕووداوی زەبراوی و ناخۆش.ئەگەر پێشوەختەی سکیمای خەمۆکی لە ناو زەینی کەسەکاندا بوونی نەبێت، ئەگەری دەرکەوتنی خەمۆکی لە ناو زەینی کەسەکاندا کەمترە.

بێک باوەری وابوو، تاکەکان خاوەنی سیکما و نەخشەی مەعریفی تایبەت بە خۆیانن، ئەویش لەسەر بنەمای ئەزموونەکان، ڕووداوەکانی ژیان و هەبوونی کۆمەڵێک ئاراستەی ناکارا لە ناو زەینی کەسەکاندا، لەوامەیە کەسەکان بەرەو جۆرێک لە تێڕوانینی خەمۆکانە و نێگەتیڤ لە بارەی خۆیان، جیهان و داهاتوو ببەن.

هاوکات سکیما نێگەتیڤەکانی ژیانی کەسەکە لەوانەیە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەرەپێدانی جۆرێک لە لایەنگەری مەعریفی لە ناو زەینی کەسەکاندا بە ئاراستەیەکی نێگەتیڤ دروست بکەن. بۆ نموونە لەوانەیە نێگەتیڤگەرایی ببێتە نەریت لە ژیانی کەسەکە، یان هەمیشە بترسێت لەوەی ڕەخنەی لێ بگیرێت، یان بەردەوام سەرنجی لەسەر کەمووکورییەکانی ژیانی خۆی بێت، نەتوانێت باشییەکان و دەستکەوتەکان ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button