گشتی

ئایا تۆش بیرکردنەوەی نەرێنییت هەیە؟

ئایا تۆش بیرکردنەوەی نەرێنییت هەیە؟

ئەگەر تا ئێستا هەرکارێکت کردووە تا لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان ڕزگار بیت و نەکراوە من لێرەدا یارمەتیت دەدەم کە چۆن بەرەنگاری بیرکردنەوە نەرێنییەکانت ببیتەوە.

هەموومان بیرکردنەوەی نەرینی تەجرۆبە دەکەین کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی، هەندێک کەس دەڵێن: بەرەنگاری بیرکردنەوەکانتان ببنەوە، هەندێکی تر دەڵێن خۆتان سەرقاڵ بکەن و هەندێکی تر بڕوایان وایە بیرکردنەوە نەرێنییەکان بە بیرکردنەوە ئەرێنییەکان بگۆڕن.

ئێوە پێتان وایە وەڵامی دروست چییە؟

ئەگەر هەریەک لەو سێ چارەسەرە کە باسکران ئەنجام بدەن، دەزانن کە ئەگەر هەمیشە بمانەوێت بەرەنگاری بیرکردنەوەکانمان ببینەوە و دروستی و هەڵە بوونیان پشکنین بکەین، ووزەیێکی زۆرمان لێدەگرن. لە لایێکی ترەوە خومان سەرقالکردن بە شتێکەوە کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ، تەنیا دەتوانێت کارێکی ڕاگۆزەر ببێت و درێژەخایەن هیچ سوودێکی نابێت.

بەڵام چارەسەری سێهەم چی؟ ئەوەی کە بیرکردنەوە نەرێنییەکان بە بیرکردنە ئەرێنییەکان بگۆڕین، لە ڕاستیدا بەشێکی زۆر و گرنگی مێشک، بیرکردنەوەی نەرێنییە و ئەگەر بمانەوێت هەمیشە ئەرێنی بیربکەینەوە، پاش ماوویەک هیلاک و نائۆمێد و بێهیوا دەبێن، چوون نەرێنی بیرکرنەوە زۆر ئاساییە و ناکرێت هەمیشە ئەرێنی بیربکەینەوە کەوایە چی بکەین؟ دەبێ لەگەڵیان مامەڵە بکەین ؟ یان لێیان دوور بکەوینەوە؟

ئەگەر ئێوە یکێک لەو کەسانەن کە پێتان وایە بیرکردنەوی نەرێنی دەتوانن ئێوە بوەستێنن، یان بوونی بیرکردنەوەی نەرێنی دەبتە هۆی ئەوەی باوەڕتان بەخۆتان لەدەست بدەن، دەبێ پێتان بڵێم هیچ یەک لەم ڕستانە دروست نیین.

بیرکردنەوەی نەرێنی تەنیا کاتێک دەتوانن بۆ ئێوە کێشە دروست بکەن، کە ئێوە قەبووڵ بکەن کە ڕەفتارەکانتان لە لایەن بیرکردنەوەکانتانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن. بە دڵنیاییەوە بۆ ئێوەیش ڕووی داوە، لەو کەسەی کە لە ژیانتانا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە تووڕە بووبێتن، جۆرێک کە حەزتان کردوە بەسەریدا هاوار بکەن، یان بە جۆرێک تۆڵەی لێ بکەیتەوە. بەڵام دەمەوێ لێتان بپرسم ئایا هەمیشە ئەو کارەتان کردووە؟ ئەگەر ڕەفتارەکانمان هەمیشە لە لایەن بیرکردنەوەکانمانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن کە وایە دەبوایێ هەمیشە یکێک لەم کارانەمان کردایە. کاتێک بیرکردنەوە نەرێنییەکان کێشەمان بۆ دروست دەکەن کە پێیانەوە بچەسپێین و لەگەڵیاندا تێکەڵ ببین و کۆنتڕۆڵی ڕفتارمان بدەین بەدەستیانەوە، بەڵام ئەگەر لە بیرکردنەوەکانمان دەربکەوینەوە و لە دوورەوە سەیریان بکەین، تێدەگەین کە جگەلە وێنەو و وشە نین. کە وایە تەنیا ڕێگەیەک کە بتوانین کە بیرکردنەوە نەرێنییەکانمان ڕزگار ببین ئەوەیە کە لە دوورەوە سەیریان بکەین و لێیان جییا ببینەوە

لەوانەیە جێگەی پرسیار بێت بۆتان کە ئەم بیرکردنەوە نەرێنییانە زۆر جار دروستن، بەڵام گرنگ نییە کە بیرکردنەوەی نەرێنییتان دروست یان هەڵە بێت! گرنگ ئەوەیە چەنێ سوودیان بێت؟ئەگە وا بیر ئەکەنەوە کە بیرکردنەوە نەرێنییە کانتان لە ڕاستای ئامانجەکانتانن یارمەتیتان دەدات ژیانێکی باشترتان هەبێت کە کێشەتان بۆ دروست ناکات. بەڵام ئەگەر ئەم بیرکردنەوە نەرێنییانە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و لە ژیانی دڵخوازتان دوورتان دەخاتەوە، دەبێت لە بیر کردنەوەکانت جیا ببنەوە بە ڵام چۆن؟

یەکەم: یەک بیری نەرێنی هەڵبژێرن و بیری پێ بکەنەوە، بۆ نموونە من هیچ کات سەرکەوتوو نابم و تکراری بکەنەوە، (ئەم بیرمە هەیە کە من هیچ کات سەرکەوتوو نابم) و دووبارە تکراری بکەنەوە ئەم ڕا بڵێن (تێگەیشتووم کە ئەم بیرمە هەیە کە من هێچ كآت سەرکەوتوو نابم) ئەگەر بۆ ماوەیەک تکراری بکەنەوە تێدەگەن کە چۆن خۆتان لە بیرکردنەوە نەرێنییەکانتان دوور بکەونەوە

دووهەم: بیرکردنەوە نەرێنییەکانتان وەکوو شیعر و گۆرانی تکرار بکەنەوە. زۆربەی ئەو کەسانە کە ئەم شێوازە بەکاردەبەن بە بیرکردنەوە نەرێنییەکانیان پێدەکەنن و بە ئاسانی تێدەگەن ئەو شتە کە ئازاریانی داوە لە ڕاستیدا هیچێ نییە زیاتر لە پەن دانە وشە کە دێن و دەڕۆن.

سێهەم: سۆپاسگۆزاری لە مێشکتان بکەن، بۆ هەر بیرێکی نەرێنی کە بۆتان دروست دەکات سۆپاسگۆزاری بکەن بۆ نموون مێشکی ئەزیزم سوپاست دەکەم. بە ئەنم دانی بەردەوامی ئەم ڕاهێنانە زۆر بە باشی دەتوانن لە بیرکردنە نەرێنییەکانتان دوور بکەونەوە.

بۆ ڕزگاری لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان دەبێ چی بکەین؟

ڕاگیرکردنی بیرکردنەوە نەرێنییەکان شێوازێکی باشە  بۆ بەکارهێنەرەکان، کە دەبێ هەمووکەس لێی ئاگادار بێت. وێساندن و سەرکۆت کردنی بیروو ڕاکان قازانجی نیە.  مێشکێک کە وا بیروو ڕای ناهۆمێدکەرو ڕزگاری نەخوازی هەیە ،ئازاری مرۆڤ دەدەات. ئەم بیرکردنەوە نەرێنییانە دەتوانێت سەبارت بە دڵ پەشێوی ماڵی یان  تەنانەت ترسێکی نادیار بێت. کە وا وەکوو دڵەخۆرپێ ، ترس یان دڵەڕاوکێ خۆی نیشان بدات

بە هەر حاڵ  هەرچێک بێت چاودێری کردنی زۆر سەختە، ئاسایی ترین شێوەی ڕزگار بوون لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان ،سەرکۆت کردن و سڕینەوەیان  لە مێشکدا شێوازی پاشەکشە کردنە. هەوڵ و تێکۆشین لە کردنەوە دەرەوەی ئەم بۆچوونانە لە مێشکدا  تەنیا دەبێتە هۆی ئەوە کە وا ئەم بۆچوونانە بە هێزێکی زۆرترەوە بۆ مێشک بگەڕێنەوە .

بەکارهێنانی شێوەی ڕشانەوەی ڕەوانی بۆ ڕزگار بوون لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان : بۆ سڕینەوەی هەستە ناخۆشەکان دەتوانین لەم شێوازە کەڵک بگرین ، ئەگەر لە بەکارهێنانی دا نەزم و دووپات بوونەوە ببێت بێ گۆمان ئاکامێکی ڕوونی هەیە ، ئەگەر نەتوانی هەر ڕۆژو هەر چرکەیێک چاودێری کردنی بیرکردنەوە نەرێنییەکان  بە باشی ئەنجام بدەی ، دوای ماوەیێک مێشکت پڕ دەبێت لەو بیرکردنانە کە سەمەرەیان دبێتە هەست هایێک وەکوو

– ترس

-هەڵدانی دڵەڕاوکێ جۆراوجۆرەکان

– دڵەخۆرپەو دڵەڕاوکێ

– دڵ پەشێوی لە داهاتوودا

-زیز بوون لە ڕابردوو

-دوودڵی و دڵەڕاوکێ

و له ماوەیێکی درێژ دا  دەبێتە هۆی خەمۆکی جۆراوجۆر.  کەواتە بۆ وێساندنی  بیرکردنەوە نەرێنییەکان دەبێت  بە پەلە کارێک بکەی بتوانی بیرووڕاکانت چاودێری بکەی.

چۆن بیرکردنەوە نەرێنییەکان لە خۆت دوور بخەیتەوە؟

خووێکی هەنگاو بە هەنگاو دەتوانێت ببێتە ئامێری مێشکێکی بەهێز، بە بوونی برینی زۆر، زۆرجار چارەسەرکردن زۆر ساکارە، بۆ نموونە، کاتێک پەنجەی خۆت دەبڕی، دەتوانی  دژه چڵک بەکار بێنی ، پاش ماوەیێک برینەکە دەبەسرێت.

مۆدیلی بیرکردنەوە نەرێنییەکان وەکوو بڕینی دەست بە لاپەڕەی کاقەزە، کاتێک تەنیا  خەیاڵێکی نادیار لە هۆی ئەوت هەیە ، بەردەوام دووپات دبنەوە، لەوە دەچێ قەد ئاگاداری برینی دەستت نەبی تا ئەو کاتەی کزەی دەست پێ  دەکات.

هەرکەسێک بە پێی ئەو هەڵوومەرجانە بزوێنەرانەی خۆی  ڕوانگەی جیاوازی دەوێ وەکوو ، دارو، چارەسەرکردنی ڕۆحی و گۆڕینی شێوازی ژیان بۆ  ڕزگاری لەناهۆمێدی چێنی دەوێت.

بەڵام زۆربەی کات خۆمان دەتوانین بە پێکهێنانی بڕیاری ڕاستەقینە و بە بەڵێن بە ئەو لە ڕزگار بوون لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان هەڵسووکەوت کەین.

1-یەکەم هۆکاری بیرکردنەوە نەرێنییەکان بدۆزینەوە.

بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیێک دەبێت هۆکار بدۆزینەوە، بە هەمان شێوە کە بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی دەبێ ڕیشەی ئەو نەخۆشینە بدۆزرێتەوە، بە ڕزگاربوون لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان دەبێ هۆکاری ئەم بۆچوونانە کە بڕێک چاودێری بە مڵیانە هەمانە پێیدا بڕۆینەوە. بە ڕای ئەو ئاکامانە پێک هاتووە گرنگ ترین هۆکاری بیرکردنەوە نەرێنییە جۆراوجۆرەکان ئەمانەن :

١-بەکارهێنانی زۆر و چاودێری نەکراو لە کاناڵە کۆمەڵایەتیەکان

2_ نەنووسینی بیرکردنەوە نەرێنییەکان و چۆن ڕووبەڕووبووونەو لەگەڵیاندا

3-شۆکرانە بژێری نەکردن

4_خووکردن بەکاوێژ کردنی بۆچوونەکان لە تێپەڕینی ڕۆژدا

5-هێزی بەڕێوبردنی ڕووداوە پێشبینی نەکراوەکان

گۆڕینی شێوەی بیرکردنەوە بە مانای ئەوەیە کە وا ئێوە ئاگادارانه مۆدیلێکی بیرکردنەوەی سەقامگیر ڕاوەستێنن. ئێوە جۆری کاردانەوە بە باروودۆخێک یا تەنانەت  ئەوەی کەوا سەبارەت پێی بیر دەکەنەوە دیسان بەراوردی بکەن تاکو لە سەر شتێکی  تر چەق ڕاوەستن. لە ڕاستیدا  چەق ڕانەوەستان و ڕاهێنانی بیرووڕا شتێکە کەوا لەگەڵیدا  شەڕ دەکەین، ئەم کارە وەکوو گۆڕینی دەندە لە مێشکی ئێوەدایە، تاکو بابەتی بیری ئێوە تەنیا لە حاڵی گەڕان بە دەوری خۆیدا نەبێ.

زۆربەی شێوازەکان پەیوەندی بە ڕووخاندنی زۆرێک لە ڕەوشتە نەرێنیەکان و پلان دانانی مێشکییە .کەوا  دەگۆنجێ ئێوەلە کەسانی تر فێر بووبێتن. بۆ نموونە ئەگەر ئێوە بیر دەکەنەوە کەوا دەبێت لە قوتابخانە و ژیاندا باشترین بن ، ئەگەر بۆ مۆدیلی بیرووڕای ئەوپەڕگەرایی دڵەخۆرپەیی  داڕێژکراون.

داهێنانی گۆڕانکاریی بیرکردنەوە، ڕێگایێکە بۆ ململانێ لەگەڵ دڵەخۆرپێ و دڵەڕاوکێ یان ڕزگاری لە بیرووڕای ئاڵۆزە.

ئاسایی ترین مۆدیلی بیرکاری جۆری ناسینەوی تێفکرینی نەرێنی خۆکار و ڕێگەی خەت پێدانی دووپات وسەرەنجی  داهێنەر و میهرەبانانە لەگەڵ خۆتان فێر ببن، تاکو بتوانن لە کۆتایی دان بە تێفکرینی نەرێنی ، سه رکەوتوو تر دیار ببن.

1_ ئەگەر بیرووڕاتان بریتیە لە وشەی دەبێ تۆزێک بێسن:

– من دەبێ بیکەم یان هەستێکی باشترم ببێت

– من دەبێ هەمووڕۆژێک بڕۆم بۆ یاریگا

-من دەبێ چێشتی بێ عەیبتر بخۆم

– من دەبێ لەم بیرکردنەوە دەس هەڵگرم

ئەمە بە مانای ئەوە نیە کەوا نیەتی پشتی ئەم تێفکرینانە خراوە. بە پێی باروودۆخی ئێوە خواردنی چێشتی بێ عەیب و ڕۆیشتن بۆ یاریگا دەتوانێ بەکەڵک تر بێت، ئەو شتە کەوا لە ڕاستیدا زەرەری هەیە وشەی دەبێیە. بەکار هێنانی بەردەوامی ئەم وشە دەبێتە هۆی ئەوە کەوا هەست بە گۆناح بکەن و ئێوە لە ڕێگەی  ناهۆمێدی لە بیرووڕای نەرێنی دەباتە بەرۆ.

2_بۆ چاودێری بیرووڕای نەرێنی لە ڕێنوێنی بیرووڕای خۆت لەگەڵ وشەی( من دەبێ ) دەس هەڵگرە.

3_ تێکۆشین  مۆدیلەکانی تری تێفکرینی نەرێنی خۆکار بناسن.

تەکنیکێکی کاریگەر بۆ بەرەنگار بوون بیرکردنەوە نەرێنییەکان

 هەر وەها کە پێشتر باسمان کرد کە بیرکردنەوەکانمان جگە لە وێنە و وشە شتێکی تر نییە، ئاساییە کە 80% بیرکردنەوەکانمان نەرێنی بن، ئەمە کارکەردی نۆڕماڵی مێشکە، کاتیێک کێشەمان بۆ دروست دەکەنکە بەم بیرکردنەوە نەرێنییانە دەچەسپێن و  ناتوانین لێیان دوور بکەوینەوە. بەم تەکنیکە کە پێتان دەڵێم دەتوانن لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان دوور بکەونەوە

بڕۆن بۆ شوێنێک کە هەست بە ئاسوودەیی بکەن جۆرێک کە بتوانن تەرکیز بکەن، دەتوانن چاوتان ببستن یان چاوت لە خاڵێک بێت، ڕووبارێک بهێنە بەرچاوت کە گەڵا کان لە سەر ڕووبارەکە دەسووڕێنەوە، بە ماوەی 5 خولەک هەر بیرکردنەوەیەک کە دێتە ناو مێشکت هەڵیگرن و و تەنیا ئەو گەڵا بێنە بەرچاوت لە لە سەر ئاوەکە دەڕوات، گرنگ نییە کە ئەم بیرانە وێنە بن یان وشە، گرنگ نییە ئەم بیرانە ئەرێنی بن یان نەرێنی، ڕەشبین بن یان گەشبین، بێ ئەوەی حۆکمی لەسەر بدەن بیخەنە سەر گەڵاکە  و ئیزن بدەن کە  بەسەر ئاوەکەدا بڕوات، لەوانەیە لە کاتی ڕاهێنان ئەو بیرە بێتە ناو مێشکدا کە ئەم ڕاهێنانە هیچ سوودێکی نییە یان زۆر سەختە ئەنجامدانی، ئەمەش خۆی بیرێکە و دەتوانن بە بێ ئەوەی حەکمی لە سەر بدەن  بێخەنە سەر گەڵاکە با لەگەل ئاوەکەدا بڕوات.

ئامانی ئەنجامدانی ئەم ڕاهێنانە ڕزگاربوون لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان نییە بەڵکوو یارمەتیتان دەداتیەک هەنگاو لە بیرکردنەوەکانتان دوور بکەونەوە.

ئەم ڕاهێنانە کە دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت دوو جار لە ڕۆژدا و بە ماوەی دوو هەفتە ئەنجامی بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button