گشتی

ئایا پێویستمان بە چارەسەری دەروونیی هەیە یا ڕێنمایی دەروونیی؟

ئایا پێویستمان بە چارەسەری دەروونیی هەیە یا ڕێنمایی دەروونیی؟

ڕێنمایی دەروونیی و چارەسەری دەروونیی زۆر لێک جیاواز نیین، بەڵام هاوشێوەش نین. هەر دووکیشیان کاریگەری زۆر بنچینەیان هەیە. هیچکامیان لەویتریان گرنگتر ەبەهادارتر نییە. هەرچەندە ئامانجی سەرەکی ڕێنمایی دەرينیی و چارەسەری دەروونیی دروستکردنی جۆرێک لە پاڵنەرایەتییە لای کەسەکان بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی گرفتەکان و ەاوکات توانای دۆزینەوەی کارامەیی و ئامادەیی نەزانراوەکانی خۆیانیان هەبێت و کەسەکە ئامادەیی ئەوەی تێدا بێت بەشداری پرۆسەی چارەسەری دەروونیی بکات. چارەسەری دەروونیی زیاتر بۆ کێشەی دەروونیی قووڵە کە پێویستیان بە چارەسەری ماوەدرێژ و شارەزایی تایبەت هەیە، لە کاتێکدا ڕێنمایی دەروونیی کورتخایەنترە و بۆ کێشەکانی ژیانی ڕۆژانە  کە کاتی کەمە، و زیاتر پەیوەستە بە پێدانی ئامۆژگاری و یارمەتیدانی خێرا. هەرچەندە لە هەندێک حاڵەتدا هەردووکیان دەتوانن هاوشێوە بن، بەڵام جیاوازییەکان لە قووڵی، ماوە، و جۆری کەیسەکاندا دیارن.

ئامانجی هاوبەشی چارەسەری دەروونیی و ڕێنمایی چییە؟

ئامانجی هاوبەشی چارەسەری دەروونیی و ڕێنمایی دەروونیی ئەوەیە چۆن هەلومەرج و دۆخێکی ئارام و پڕ لە پارێزراوی نهێنیپارێزی بهێدرێتە ئاراوە، کەساکان بە باشترین شێوە بتوانن خۆیان بکەنەوە. کارکردن بۆ هاکاری خەڵک یکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم مێتۆدانەیە. “بێتلام” باوەڕی وابو “ئازارێک نەهێندرێتە گۆ، زیاتر دەمێنێتەوە” کە وایە دەکرێت لە ڕێگەی گوێگرتن بۆ ئازارەکانی خەڵکی، باری سەرشانیان سووکتر بکرێت.

  • 1.ئامانج و مەبەست


چارەسەری دەروونیی: ئەمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروونی قووڵە، وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، یان کێشەیەک کە لە منداڵییەوە هاتووە. ئامانجەکەی دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کێشەکانە و گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە یان هەڵسوکەوتی کەسەکەیە. یکێک لە خاسییەتە سەرەکییەکانی چارەسەری دەروونیی بریتیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی دەستنیشانکردنی دەروونییان بۆ ئەنجام دراوە، بە شێوەیەکی هەتا ڕادەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەرکەوتووە چ جۆرە نەخۆشییەکی دەروونییان هەیە.


ڕێنمایی دەروونیی: ئەمە زیاتر بۆ کێشەی سادە و کاتی کەمە، وەک کێشەی کار، پەیوەندییەکان، یان بڕیاردان لەسەر شتێکی دیاریکراو یارمەتی کەسەکە دەدات کە زوو کێشەکەی چارەسەر بکات یان بڕیار بدات. لێرەدا پێویست ناکات کەسەکە دەستنیشانکردنی دەروونی وەرگرتبێت، واتە مامەڵە لەگەڵ کۆی نەخۆشییەکە وەک یەکەیەکی سەربەخۆ ناکرێت. ئامانجی سەرەکی تیایدا کارکردن لەسەر بنچینەی و ڕەگناسیی نەخۆشییە دەروونییەکە نییە، زیاتر مامەڵە لەگەڵ کۆنیشانەکانی نەخۆشییە دەروونییەکاندا دەکرێت.

بە گشتی دووشت لە ڕێنمایی دەروونییدا گرنگی تایبەتیان پێ دەدرێت،

  • یەکەم: چۆنایەتی گەشەی دەروونیی کەسەکەیە لە ناو ژیاندا
  • دووهەم: چۆنایەتی خاسیەتەکانی کەسایەتی تاکەکەیە.

گەشە و کەسایەتی گرنگی زۆریان پێ دەدرێت.  بە گشتی ڕێنمایی دەروونیی بە پرۆسەیەکی هێز-بنەما بزانرێت، واتە دۆزینەوەی خاڵە بەهێزەکانی تاکەکە بنەمایەکی جێگیرە لە ناو پرۆسەی ڕێنمایی دەروونیدا.

  • 2. ماوەی چارەسەر


چارەسەری دەروونیی: زۆرجار ماوەدرێژە، لەوانەیە چەند مانگ یان ساڵێک بخایەنێت، چونکە کێشەکان قووڵن و پێویستیان بە کاری زۆرە .


ڕێنمایی دەروونیی: کورتترە، لەوانەیە تەنها چەند کۆبوونەوەیەک بێت (وەک ٥-١٠ کۆبوونەوە). زیاتر لەسەر ئامۆژگاری خێرا و چارەسەری کاتی کەم کۆدەکاتەوە.

  • 3. کەسە شارەزاکە


چارەسەری دەروونیی: پێویستی بە پسپۆڕێکی زۆر شارەزا هەیە، وەک دەرمانناس یان دەروونناس کە خوێندنی زۆری کردبێت (وەک ماستەر یان دکتۆرا). ئەوانە زانیاری قووڵیان لەسەر نەخۆشییە دەروونییەکان هەیە.


ڕێنمایی دەروونیی: دەکرێت لەلایەن کەسێکەوە بکرێت کە زانیاری گشتی لە دەروونناسی هەیە، وەک کەسێک کە بەکالۆریۆسی هەبێت یان کۆرسی تایبەت دیکەی خوێندبێت. پێویستی بە شارەزاییەکی زۆر نییە.

  • 4 . جۆری کێشەکان


چارەسەری دەروونیی: بۆ کێشە گەورە و قووڵەکانە و مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییە دەروونییەکان دەکات، وەک:
خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، دووجەمسەری، زەبری دەروونیی
کێشەی کەسایەتی یان پەیوەندییە ناتەندروستەکان.
کێشەیەک کە زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی کەسەکە کردووە.
ڕێنمایی دەروونیی: بۆ کێشەی ژیانی ڕۆژانەیە و لەگەڵ گرفتەکانی ژیان مامەڵە دەکات، وەک:
کێشەی خێزانی یان هاوسەری.
سترێسی کار یان هەڵبژاردنی پیشە.
یارمەتی گەنجان لە بڕیاردانی وەک هەڵبژاردنی زانکۆ.

  • 5 . شێوازی کار


چارەسەری دەروونیی: زۆرجار لە شوێنێکی رەسمی وەک کلینیک یان نەخۆشخانە دەکرێت. گفتوگۆکان قووڵن و پێویستیان بە پلانێکی درێژخایەن هەیە.
ڕێنمایی دەروونیی: دەکرێت لە شوێنە جیاوازەکاندا بکرێت، وەک قوتابخانە، زانکۆ، یان تەنانەت بە شێوەی سەرهێڵ. گفتوگۆکان سادەترن و زیاتر لەسەر ئامۆژگاری و یارمەتی خێرایە.

  • 6 . چۆنێتی وەرگرتنی یارمەتی


چارەسەری دەروونیی: زۆرجار پێویستی بە رەوانەکردن لەلایەن دکتۆرەوە هەیە، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە نەخۆشییەکی دەروونی هەبێت.
ڕێنمایی دەروونیی: وەرگرتنی ئاسانترە و زۆرجار کەسەکە خۆی دەتوانێت بەدوای ڕێنماییەکدا بگەڕێت بەبێ پێویستی رەوانەکردن.

ئایا مرۆڤایەتی خۆی لە خۆیدا توانای خودهاوکاری هەیە؟

 مەرج نییە تەواوی ئەوانەی توشی نەخۆشی دەروونیی دەبنپێویستیان بە چارەسەری دەروونیی هەبێت، بەشێکی زۆریان توانای ئەوەی هەیە هاوکاری خۆیان بکەن. یان لەوانەیە شتێک بە ناوی چارەسەری دەروونیی لە وەڵات و شوێنەکانیاندا بوونی نەبێت. لێرەدایە مرۆڤەکان پەنا بۆ مێتۆدەکانی تری هاوکاری وەرگرتن دەبەن، بێگومان لە دۆخێکی لەم جۆرەدا ڕێنمایی دەروونیی باشترین بژاردەیە. دەکرێت هەمیشە ئەو کەسانە پێویستیان بە ڕێنمایی دەروونیی هەیە زیاتر بێت لەوانەی پێویستیان بە چارەسەری دەروونیی هەیە.


کۆتایی

بەشێوەیەکی بنچینەیی، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕێنمایی دەروونیی یان چارەسەری دەروونیی ئەنجام بدەن لە شوێنێکدا، بە خێرایی دەبێت لەو کۆمەڵگەیە و لەو خەڵکە تێبگەن، بەدەر لە هەبوونی مەعریفەیەکی بنەمایی لە بارەی سروشتی زەین و هەستوسۆزی کەسەکان، پێویستە بە وردی خوێندنەوەی تایبەتیان بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەستوسۆزی سەردانکەرانیاندا هەبێت، چونکە ئەمە دەکریێت لە شوێنێکی تر گۆڕانکاری بە سەردا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button