گشتی

سێ چەمکە مەزنەکەی چارەسەری مەعریفیی

سێ چەمکە مەزنەکەی چارەسەری مەعریفیی

چارەسەری مەعریفی (Cognitive Therapy) یان بە وردتر چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاری (Cognitive Behavioral Therapy – CBT) یەکێکە لە کاریگەرترین و زانستیترین شێوازەکانی چارەسەری دەروونی لە جیهاندایە.ئەم چارەسەرییە لە ساڵانی ١٩٦٠ەکانەوە لەلایەن ئارۆن بێک (Aaron Beck)ەوە پەرەی پێدراوە و دواتر لەگەڵ ئەڵبێرت ئێلیس و شارەزایانی دیکە گەشەی کردووە. ئێستا بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ چارەسەری کێشە دەروونییە جیاوازەکان بەکاردێت. لە ناو چارەسەری مەعریفییدا سێ چەمکی سەرەکی هەن کە لەناو پرۆسەی چارەسەری دەروونیدا گرنگن. ئەو سێ چەمکە بریتین لە:

  • یەکەم: تاقیکاری هاریکارانە
  • دووهەم: دیالۆگی سوقراتی
  • سێهەم: دۆزینەوەی ڕێنوێنیکراو

تاقیکاری هاریکارانە: یەکەم

بەشێکی زۆری چارەسەری مەعریفیی بریتییە لە تاقیکردنەوەی گریمانە جیاوازەکان و گەڕان بە دوای گونجاوترین ڕێکار بۆ نواندن لەو دۆخانە تاکەکە تێدایە، ئەویش بە ئاراستەی گەیشتن بەو ئامانجەی تاکەکە هەیەتی، گرنگترین شت لە چارەسەری مەعریفییداپرۆسەی تاقیکردنەوەی گریمانەکانە، بۆ تاقیکردنەوەی  هەر گریمانەیەکی زەینی یان ڕەفتاریی، هاریکارییەکی زۆر لە نێوان پسپۆڕەکە و کەسەکەدا پێویستە لە ئارادا بێت. ئەم تەکنیکە لە ساڵی ۱۹۶۷ز لە لایەن ئارۆن تی. بێک دۆزرایەوەچ، ئامانج لە بەکارهێنانی بریتی بوو لە وەی کەسەکە بتوانێت بە شێوەیەکی دروست ئاستی ڕاستگۆیی و جێگریری بیرکردنەوەکانی هەڵبسەنگێنێت.

سوودەکانی ئەوەیە هاندانی کەسەکە بۆ دیدێکی فراوانتر برانبەر بە کێشەکانی و هەر وەها کەسەکە بە دوای بەڵگەدا بێت بۆ بیروکەکانی بە شێوازێکی تافیکارانە و هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی هاریکارانە لە نێوان چارەسەرکەر و سەردانکەر ڕوو دەدات.

دووهەم: دیالۆگی سۆقراتیی

پرسیاری سوقراتیی هەوڵێکە بۆ چووونە بنچینە و هاوکات و هاوکات خستنەڕووی ئاستی وردبینی و دڵنیایی قسەکەر لەوەی دەیڵێت و ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، جۆرێک لە توێکاری بەڵگەکان، گریمانەکان و مەزندەکان، لە بنەماژدا سوقرات هەر بەم جۆرە بەرانبەرەکانی لە ڕێگەی پرسیارە یەک لە دوای یەکەکانەوە توێکاری دەکرد، لەم ڕێگەیەوە دەکرێت بەرەو دۆزینەوەیەکی ڕێنوێنکراو هەنگاو بنێت.

دیالۆگی سوقراتیی بە ئاراستەی جۆرێک لە فێربوونی  نوێدا هەنگاو دەنێت، دەکرێت لە شیکاری و هەڵسەنگاندن و خستنەڕووی زیاتری گرفتەکە یان لە دۆزینەوەی بنەماناسیی گرفتەکان و گریمانەکان سوودی لێ وەربگیرێت.تەنانەت لەوەی کە هەلومەرج و ڕووداوەکە لای نەخۆشەکە چەندە گرنگ و کاریگەرە ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت .پرسیاری سوقراتیی لە پاش چەن مەرجی سەرەکییەوە خۆی دەنوێنێت 

  • یەکەم: دەستکەوتنی زانیاری سەرەمی لەبارەی کێشەکە
  • دووهەم: گوێگرێکی وردبین بێت
  • سێهەم: توانای پۆختەکردنەوەی زانیارییەکانی هەبێت
  • چوارەم: خستنەڕووی کۆمەڵێک پرسیاری شیکاریی

دیالۆگی سوقراتیی تەنیا پڕۆسەی وەڵام و پرسیارێکی سادە نییە بەڵکوو ئەگەر پرسیارەکان ئامانجدار دانەڕێژن لەوانەیە دیالۆگی سوقراتیی ڕوو ندات.همیشە دیالۆگی سوقراتیی بە ئاراستەی گەیشتن بە ئامانجێکی لۆژیکی دەڕوات و ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی زانیاری جۆراوجۆر و هەر وەها زانیاری نوێ لەبارەی چۆنییەتی دیدی نەخۆش بەرانبەر بە خۆی و تواناکانی خۆی یان بەرانبەر ئەو بژاردانەی دەکرێت لەبەردەم کەسەکەدا بن و لەوانەیە هەتا ئەو کاتە وەک جۆرێک لە بژاردە پەییان پێ ببات. لە دیالۆگی سوقراتییدا پسپۆڕ بە شێوازێکی ئامانجدار هەوڵی بەفراوانتر کردنی پانتایی زەینی کەسەکە دەدات، واتە دەیخاتە دۆخێکەوە گریمانە شاراوەکانی تریش ببینێت، بتوانێت پەی بە شتانێکیتریش ببات.

سێهەم:دۆزینەوەی ڕێنوێنیکراو

کاتێک ئەم چەمکە بەرچاو دەکەوێت، شتێک کە بە زەینتدا دێت، ئەوەیە کە کەسێک لەسەر بنەمای ڕێنوێنییەک کە پێی دراوە شتێکی دۆزیوەتەوە، گرنگ ئەوەی، پسپۆڕەکەیان نەخۆشەکە ناچار بە هیچ جۆرە بیرکردنەوەیەک یان مۆدێلێکی هزری نوێ نییە، بەڵکوو هاریکاری دەکات خۆی لە ڕێگەی گەڕان بە دوای تاقیکردنەوەی گریمانەکانی ناو زەینی و چۆنایەتیی بیرکردنەوەکانی، کەم کەم پەی بەوە دەبات دەکرێت کۆمەڵێکی تر گریمانە بوونیان هەبێت و ئەو سوودیان لێ وەربگرێت. هەندێک جار چارەسەری مەعریفیی هەوڵ دەدات قسە قسە لە سەر کێشەیەکی دیاریکراو بکات، ئەمەش تەکنیکێکی گرنگە کە بە شێوەیەکی ڕوون هەم هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکرێت، هەم لە شێوازی بیرکردنەوەی کەسەکە تێبگەن. زۆر جار کەسەکە ئەوەی لە پەیوەست بە ڕووداوێکی دیاریکراو فێری بووە بتوانێت لە کایەکانی تردا بەکاری بهێنێت.

بنچینە سەرەکییەکانی چارەسەری مەعریفی:

ئەوەی کەسەکان چۆن بیر لە ڕووداوەکان دەکەنەوە، کاریگەری لەسەر هەست و ڕەفتارەکانیان دەکات
واتە نەک خودی ڕووداوەکان، بەڵکو لێکدانەوە و مانادانمان بەوانە کە دەبێتە هۆی هەستی نەرێنی یان کێشە دەروونییەکان.

زۆرجار بیرکردنەوەکانمان خۆکارن، نەرێنین و ناڕاستەقینەن
ئەمە پێی دەوترێت Negative Automatic Thoughts (NATs). بۆ نموونە:

“هەموو شتێک خراپ دەبێت”

“من بێکەڵکم و کەس من قبوڵ ناکات”

“ئەگەر لەم ئیشەدا سەرکەوتوو نەبم، ئەوا من هیچ نیم”

ئەگەر ئەم بیرکردنەوە نەرێنییانە بگۆڕدرێن بۆ بیرکردنەوەی دروستتر و واقعبینانەتر، هەست و ڕەفتارەکانیش باشتر دەبن.

چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاری چۆن کار دەکات؟

  • ناسینەوەی بیرکردنەوە نەرێنییەکان (Awareness): فێرت دەکات چۆن ئەو بیرۆکانە کە بە خێرایی دێنە مێشکەوە بناسیتەوە.
  • پشکنینی بیرۆکەکانت (Examination): دەیانخەیتە ژێر پرسیارەوە – ئایا بەڵگە هەیە بۆ ئەو بیرۆکانە چیتر دەتوانیت بە شێوەیەکی جیاواز بیر بکەیتەوە؟
  • گۆڕینی بیرکردنەوەکان (Cognitive Restructuring): بیرکردنەوەی نوێ و تەندرووستتر دروست دەکەیت.
  • گۆڕینی ڕەفتار (Behavioral Activation): کارە بێنرخەکان کەم دەکەیتەوە و کارە سەرکەوتووەکان زیاد دەکەیت (بۆ نموونە: دەرچوون، وەرزش، پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە).
  • ئەزموونکردن لە ژیانی ڕاستەقینەدا (Homework): زۆرجار چارەسەرکار ئەرک دەداتێ لە ماڵەوە بیکەیت بۆ ئەوەی ئەو شتانەی فێر بوویت لە ژیانی ڕۆژانەدا جێبەجێ بکەیت.

کۆتایی:

لە چارەسەری مەعریفییدا مەرج نییە سەرەتا لە دانیشتنی یەکەمدا بە تەواوی زانیاریی پێویستی لە بەردەستدا بێت بۆ تێگەیشتن لە لایەنی مەعریفیی کەسەکە و شێوازی بیرکردنەوەکانی، هەتا ئاستی متمانە و پەیوەندییی نێوان پسپۆر و نەخۆش زۆر پتەو نەبێت، کەسەکە ڕێ بە خۆی نادات لەو بارەیەوە  ڕایەکی تایبەتی خۆی بخاتە ڕوو. ئەم سێ چەمکە پێکەوە دەبنە بناغەی ئەو پرۆسەیەی کە تێیدا مرۆڤ فێردەبێت چۆن بیرکردنەوە نەرێنییەکانی بناسێتەوە، بیانسەلمێنێت و بیانگۆڕێت بۆ ئەوەی هەست و ژیانی باشتر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button