چۆن ئەنجامی ئەزموونی ڕۆشاخ (Rorschach Test)

چۆن ئەنجامی ئەزموونی ڕۆشاخ (Rorschach Test)
ئەزموونی ڕۆشاخ یەکێکە لە ئەزموونە دەروونییەکان کە بەکاردێت بۆ لێکدانەوەی کەسایەتی و هەست و بیرکردنەوەی تاکەکەس. ئەم ئەزموونە لەسەر بنەمای دە کارتی ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنگ پێکدێت کە هەموویان وێنەیەکی هەیە لە شێوەی مەڕەکەب (inkblot) کە نەشاز و ناتەواون. تاکەکەس دەبێت بڵێت چی دەبینێت لەو وێنانەدا.
مێژووی ڕۆشاخ

یکێک لەو پێوەرانەی لە سەرەتای سەدەی بیستەم هاتە ئاراوە. لە لایەن دەروونپزیشکێکی سویسری بە ناوی”هێرمان ڕۆشاخ”ەوە داهێنرا. ئەمە مێتۆدێکی زۆر جیاواز بوو کە ناوی نرا ” مێتۆدی پەڵەمرەکەبی ڕۆشاخ”.
سەرەتای ئەمەی لە شێوەی یارییەک لەگەڵ منداڵاندا لە کاتی پیشەکەی و لەگەڵ بەشداربوون بەکاردەهێنا، بەوەی کاتێک سەیری هەندێک لەو پەڵانە دەکەن چی بە مێشکییاندا دێت. دواتر کەمێک پەرەی پێ دا و لوگەڵ نەخۆشەکاندا دەستی بە بەکارهێنانی کرد. پاشان تێبینینی ئەوەی کرد، لەسەر بنەمای خاسیەتە کەسایەتییەکانی خۆیانەوە تێڕوانینیان لەبارەی چۆنایەتیی و مانای شاراوەی پشت پەڵەکان دەگۆڕێت. بەم جۆرە ڕۆشاخ بە وردی ویستی کار لەسەر ئەوە بکات، هەتا چەندێک لەم ڕێگایەوە دەکرێت کار لەسەر ناسینی سیفەتە شاراوەکانی کەسایەتی مرۆڤەکان و لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە ئەنجام بدرێت.
ڕۆشاخ 10 کارت جیاوازی بە ئستاندارکراوی دروست کرد و لە کاتی بینینی نەخۆشەکاندا داوای لێدەکردن ڕای خۆیان لەبارەی پەڵەمرەکەبەکان بڵێن و بخەنە ڕوو.(سیدۆ مۆرگان)
چۆنیەتی ئەنجامدان (بە شێوەیەکی ستاندارد):

ئامادەکاری:
- دەبێت ئەنجامدەر ( پسپۆڕ) بە تەواوی ڕاهاتبێت لەسەر ستانداردەکانی ئەزموون (بەپێی سیستەمی Exner یان سیستەمەکانی تر).
- ژوورەکە ئارام و ڕووناک بێت، بەبێ هیچ دەستتێوەردانێک.
پێشکەشکردنی کارتەکان:
کارتەکان بە ڕیزبەندی دیاریکراو (١ تا ١٠) پێشکەش دەکرێن.
- هەر کارتێک بە دەستەوە دەدرێت بە تاکەکەس و دەوترێت:”ئەمە چییە؟ چی دەبینی لێرەدا؟”
- تاکەکەس ئازادە کارتەکە بە هەر شێوەیەک بگێڕێتەوە (سەرەوخوار، چەپ یان ڕاست).
تۆمارکردن:
- هەموو وەڵامەکان بە وردی تۆمار دەکرێن (بە دەنگ یان نووسین).
- کاتی وەڵامدان، جوڵەی کارت، هەستەکان، و هەر شتێکی تر تۆمار دەکرێت.
قۆناغی پرسیار (Inquiry):
- دوای هەر کارتێک، پرسیار دەکرێت بۆ وردەکاری:”چی بوو کە وا لێکدانەوەت؟ کوێی کارتەکە بوو؟”
- ئامانج لێکدانەوەی وردترە، نەک گۆڕینی وەڵام.
کۆتایی:
- دوای کارتەکانی ١٠، ئەزموون تەواو دەبێت.
- وەڵامەکان بە سیستەمی کۆدکردن (coding) لێکدەدرێنەوە (شوێن، ناوەڕۆک، ڕەنگ، جوڵە، هتد).
گرنگترین خاڵەکان:
- بێلایەنی: ئەنجامدەر نابێت هیچ ئاماژەیەک بدات یان وەڵامەکان ڕاست بکاتەوە.
- ئازادی: تاکەکەس دەبێت هەست بکات ئازادە هەرچی ببینێت بڵێت.
- نهێنی: وەڵامەکان نهێنین و تەنها بۆ لێکدانەوەی پسپۆڕانە بەکاردێت.
ئاگاداری
ئەم ئەزموونە پێویستی بە ڕاهێنانی تایبەت هەیە و نابێت بە شێوەیەکی سادە یان بەبێ مۆڵەت ئەنجام بدرێت. لێکدانەوەی وەڵامەکان زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە پسپۆڕی دەروونیی هەیە.



