گشتی

پێناسەی خێزانێکی تەندروست و بەختەوەر چییە؟(٧تایبەتمەبدی سەرەکی)

چۆن خێزانێکی بەختەوەرمان بێت؟

خێزان یەکەم و گرنگتری پێکهاتەی کۆمەڵایەتییە و سەرەتای هەموو ئەو شتانەیە کە هەمانە، یەکەم وانەی خۆمان لە خێزانەوە فێر دەبین. خێزان یەکەم شوێنە کە ئەزموونی سۆزداری لێ وەردەگرین. خێزانی تەندروست واتە، کۆمەڵگای تەندروست. خێزانی تەندروست لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە گرنگتری بەها و گەوهەرە بۆ هەر کەسێک.خێزانی تەندروست خێزانێکە کە ئەندامەکانی ڕێز لە یەکتر بگرن.

هەندێک کەس پێیان وایە هەر ئەوەی کە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەیانکەئشەی زۆریان نییە و دەنگی هاواریان گوێچکەی فەلەک کەڕ ناکات، خێزانێکی تەندروست و بەختەوەریان هەیە.

ئەوان خیاڵ دەکەن ئەگەر گیرۆدەی هیچ جۆرە ئالوودەبوونێک نین و تا ئیستەنەڕۆیشتوون بۆ بنکەی پۆلیس و دادگا کە وایە خێزانێکی تەندروستیان هەیە.

دروستی و نادروستی خەیاڵیان بۆ خۆیان، بەڵان دەروونناسەکان، پێناسەیان بۆ خێزانی تەندروست جیاوازە و تەنها بەم چەند تایبەتمەندییە سنووردار نییە.

خێزانێک کە بتوانێت خۆی هاوسەنگ بکات و سەرقاڵ یان دۆڕاو بە کێشەی جۆراوجۆر نەبێت، و ئەندامەکانی بە شێوەیەکی ڕوون تر هەست بە خۆشی دەکەن. بتوانێت قۆناغەکانی گەشەکردن و ژیانی بە باشی تێپەڕێنێت، لە گەڵ تەحەددا و قەیرانەکاندا بە شێوەیەکی دروست مامەڵەبکات و هەروەها پاراستنی یکگرتوویی و پێکهاتەی خۆی نیشان لە خێزانێکی دروستە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی خێزانی دروست چییە؟

  • 1.خۆشەویستی زۆر لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەدا هەیە

لە خێزانی دروستدا ژن و مێرد بۆ گەيشتن و بینینی یەکترین ساتەکان دەژمێرن، ئەو کاتژمێرەی کە پیاوەکە لە ڕۆژێکی پڕ لە سەرقاڵی دەگەڕێتەوە ماڵەوە، بۆ هاوسەرە دڵخۆش و تەندروستەکات کاتژمێری لوتکەی ڕۆژە. دڵیان لێدەدات و خۆیان بۆ بینینی یەکتر ئامادە دەکەن.

لە حاڵێکدا لەو خێزانانەی ئاستی تەندروستییان لە خوارەوەیە، ژن یان مێردەکە حەز دەکەن بە تەنیا بڕۆن بۆ سەفەر یان ئاهەنگ بگێڕن و هەمێشە دەڵێن:

بەشکەم هاوسەرەکەم درەنگ بێتەوە

خۆزگە ئەمشەو ژنەکەم لە ماڵی دایکی بمێنێتەوە

خۆزگە دەچوومە ئاهەنگی هاوڕێکەم و دڕەنگ دەگەڕامەوە ماڵەوە.

  • 2. لە خێزانی دروستدا قسەی خۆش تەواو نابێت

لە خێزانی دروستدا ژن و مێرد بۆ یەکتر قسەی زۆریان هەیە، هەر کاتێک پێکەوە بن گفتوگۆیەکی گەرم و زۆریان لەگەڵ یەکتر هەیە، هەروەها ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابڕدوو بۆ یەکتر دەگێڕنەوە.

سەبارەت بە خەڵکی دەرووبەریان قسە دەکەن و بۆچوون دەدەن و بوۆچوونی لایەنی بەرانبەر دەپرسن. کەش و هەوا، بەرنامەکانی داهاتوو، مانشێتی هەواڵ، گاڵتە و هتد، بەکورتی قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن.

لە حاڵێکدا لە خێزانێکدا کە بەختەوەر نییە زۆربەی ساتەکان بە توڕەییەوە بەسەر دەبەن و پرسیار و وەڵام لە نێوانیاندا زۆر کۆرتە.

هەر کاتێک ژن و مێردەکە پێکەوە دادەنێشن، مێردەکە ڕۆژنامە دەخوێنێتە یان سەری لە ناو مۆبایلەکەیەتی یان سەیری تەلەفزیۆن دەکات و لەگەل ژنەکەی قسە ناکات.

بە واتەیەکی تر هەر کەسێک سەرقاڵی شتێکە، ئەمەش گرنگترین جیاوازی نێوان خێزانی دروست و نادروستە لە ڕوانگەی دەروونناسیەوە.

  • 3.ئەندامانی خێزانێکی تەندروست لەیکترین تێدەگەن

لە خێزانێکی تەندروستدا، هاوسەرەکان بە سەلیقەی یەکتر ئاشنان و پەیڕەوی لێدەکەن. بۆنموونە:

خواردن

جل و بەرگ

 پەیوەندی کۆمەڵایەتی یان هاتوچۆکردن

و بازار کردن.

لە خێزانێکی تەندروست و بەختەوەردا، ژن و پیاو ئەو جلوبەرگە خۆشەویستەکەیان پێیان خۆشە لەبەری دەکەن و بەو شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە هاوسەکەیان حەزی لێیە.

لە حاڵێکدا لە خێزانێکی ناتەندروست، هاوسەرەکان لە سەلیقەی لایەنی بەرامبەرەکەیان بێ ئاگا و بێباکن و تەنیا بیر لە خواستی شەخسی خۆیان دەکەنەوەو کار دەکەن .

لێکتێگەیشتنی یەکتر لە نێوان ئەندامانی خێزان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کوالیتی پەیوەندی نێوانیان و هەروەها ئەزموونی باشتریان دەبێت.

لەڕاستیدا تایبەتمەندی خێزانێکی تەندروست پەیوەندی نە ڕەفتارەکانیان لەگەڵ یەکتر هەیە.

  • 4.ئەندامانی خێزانێکی بەختەوەر و تەندروست گرنگی بە یەکتر دەدەن

لە خێزانێکی بەختەوەردا یەکڕێزی و تەبایی و یەکگرتن هەیە، بەڵام لە خێزنێکی ناتەندروست جیابوونەوە و دابڕان دەبینرێت.

هەرکاتێک ئەندامانی خێزانەکە لە م وشانە بەکاربێنن:

“بە من چی ؟”

“بە تۆ چی ؟”

“پەیوەندی بە منەوە نییە”

“پەیوەندی بە کەس ناکات”

“پەیوەندی بە خۆمەوە هەیە”

گۆمان ببەن کە ڕووبەڕووی خێزانێکی بێ داهاتوو و ناتەندروست دەبیتەوە و خۆشەویستی ناو خێزانەکە نەماوە.

لە خێزانی تەندروستدا “من ” نییە، بەڵکوو هەمووی “ئیمەیە”

  • 5.تایبەتمەندییەکی خێزانی تەندروست ئەوەیە کە بە دوای شەڕ و ناڕەحەتیدا ناگەڕێن

لە خێزانی تەندروستدا، متمانە هەیە و ئەندامەکان بە ئاسانی قسەی یەکتر قەبو دەکەن و گومانیان لە دروستی نییە.

لە خێزانە بەدبەختەکاندا ، بۆ ئەوەی قەبوڵکردنی لێکدانەوەکەت وەربگریت، پێویستە بەردەوام سوێند بخۆی.

سوێند خواردن لە سەر ژیانی ئەم و ئەو، هەوڵدان بۆ زانینی ڕاستی قسەکانی هاوسەرەکەی و گرتنی سووتێک کە موشتەکەی بکاتەوە .

  • 6.لە خێزانی بەختەوەردا ڕێز لە یەکتر دەگرن

ڕێزگرتن لە خێزاندا واتە هەموو ئەندامەکانی خێزانەکە لە سەر بنەمای یاسایەکی دیاریکراو لەگەڵ یەکتردا ڕەفتار دەکەن کە دواجار دەبێتە هۆی ئاشتی لە خێزانەکەدا،

لە ڕاستیدا ڕێزگرتن لە خێزانەکەدا یکێک لە باشترین شێوەکانی دەربڕینی خۆشەویستی لە بنەماڵەدایەکە ئەگەر بە هەستیاری ئەنجام بدرێت ئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت.

  • 7. لە خێزانێکی تەندروستدا مەرج پێکەوە بوونە .

لە خێزانێکی تەندروستدا، پێکەوەبوون لە هەر شوێنێکدا، وەکوو میوانی چوون، لە کاتی گەشت کردن و بازار کردن و تەنانەت لە پرسەیشدا پێیان باشترە تا لەگەڵ کەسانی تردا بن. لە حاڵێکدا لە خێزانی ناتەندروست، پیاوانی خێزانەکە زیاتر سەنجیان بۆ بەرنامەکانی پیاوانی سینگڵ ڕادەکێشرێت و ژنی خێزانەکە زیاتر حەزیان لە ئاهەنگ و سەفەری ئافرەتانە بە بێ ئەندامانی بنەماڵەکە هەیە.

جیاوازی خێزانی تەندروست و ناتەندروست چییە؟

گرنگترین جیاوازی خێزانی تەندروست و ناتەندروست پەیوەندی بە گرنگی و ئەولەویەتەکانەوە هەیە. واتە هەر یەک لە ئەندامانی خێزانەکە نیگەرانی و پێداویستییەکانیان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا لە چ پێگەیێکدایە.

خێزانی ناتەندروست ئەو خێزانە نییە کە نائاسایی و خراپ و ناکارامەیی بوونی پێوەوە دیار بێت. بە پێچەوانەوە زۆر جار خێزانە ناتەندروستەکان ئاسایی و باش دەردەکەون. ئەم خێزانانە لە ڕووەکەشدا باش دەردەکەون.

خۆنمایشکردن و درۆ و فریودان، کە بە زیرەکی ناوی دەبەن، زیاتر لە ڕاستگۆیی بەنرخە بۆیان. زمانی خراپ و تووڕەبوون و لۆمەکردن لەم خێزانانەدا ئاساییە.

منداڵان و ئەندامانی ئەم جۆرە خێزانانە لە ڕووی جەستەییەوە دەگۆڕدرێن بۆ گەورەساڵان کە تەنیا ڕۆڵی گەورەساڵان دەگێڕن، لە حاڵیکدا لە ناوەوە گەورەو و پێگەیشتوو نین.

بەگشتی لە خێزانی ناتەندروستدا کە باوک و دایک و چاودێرانی منداڵانی گەورەساڵن. یاسا شاراوەکان و نەگۆتراوەکان جێبەجێ دەکرێن کە زیاتر خزمەت بە دابینکردنی پێداویستییە دابینکراوەکانی دایک و باوک دەکەن نەک منداڵەکانیان.

گەورە بوون لە خێزانێکی ناتەندروستدا سێ جۆر هەست لە ئێمەدا بەردەوام دەکات: ترس، شەرم و نائەمنی

تەنانەت دوای ئەوەی خێزانەکەمان بەجێدەهێڵین، ئەو هەستانە لەگەڵ خۆماندا هەڵدەگرین، چوونکە تەنیا ئەو هەستانەیە کە ئێمە فێریان بووین، ئەم دۆخانە هەلومەرجی سەرهەڵدانی هەموو جۆرە کێشەیەکی ڕەفتار و دەروونی و سۆزداری لە ئێمەدا دروست دەکات.

خێزانی تەندروست ئەو خێزانەیە کە لە بنەڕەتدا پشتگیری لە تەندروستی دەروونی و ڕۆحی و ئاسایشی ئەندامانی خێزانەکە دەکات.

لە خێزانی تەندروستدا مەودایێکی دەسەڵاتدار هەیە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە نەرم و نیانە، واتە پێش ئەوەی بڕیارێک بدرێت کە کاریگەری لە سەر هەموو ئەندامانی خێزانەکە دابنێت ، بۆچوونی کەسانی دیکە دەبیسرێت و ئەندامانی خێزانەکە هەستی خۆیان دەردەبڕن، ئەمەش کاریگەری دادەنێت لەسەر بڕیاردان.

لە خێزانی تەندروستدا دەرفەتێکی زۆر دادەنن کە ئەندامانی خێزانەکە لەگەڵ کەسانی دیکە کۆببنەوە و پێکەوە کات بەسەر بەرن، بەم شێوەیە ئەندامانی خێزانەکە وەکوو ئەندامێکی تایبەت قەبووڵکراون.

لە کۆتاییدا: ئەگەر پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە دوودڵ بوویت لە بەکارهێنانی وشەی سروشتی و باش و کارا بۆ وەسفکردنی خێزانەکەت ، نیگەران مەبە، پێویست ناکات خێزانی ناتەندروست تاوانبار بکەیت و ڕەخنەی لێ بگرێت. ئەگەر ئامادەی خێزانەکەت بگۆڕیت کە یارمەتیان بدەیت، پێویستە بزانیت تەنها بە گۆڕانکاری لەناو خۆتدا ئەتوانیت ئەو کارە بکەیت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button