نەخۆشی دووجەمسەری چییە؟

نەخۆشی دووجەمسەری چییە؟
ئەوەی لەم نەخۆشییەدا پێویستە ئاماژەی پێ بدرێت، کۆمەڵێک چەمکی بنەمایین وەکوو خەمۆکی، مەینیایە(شادی)، لە حاڵەتی مەینیا، کەسەکە بە دەنگی بەرز قسە دەکات، توانای کۆنتڕۆڵکردنی بیرۆکەکانی خۆی نییە، خەیاڵیان بۆ زۆر بابەتی جیاواز دەڕوات، لە بابەتێکەوە بۆ بابەتێکی تر باز دەدەن، بێباک و هەڵەخەرجن، خەویان کەم دەبێتەوە، متمانەیان بەخۆیان زیاد دەکات، ناواقیعییان بەراوەرد بە هەلومەرجی ژیانیان بۆ دێتە پێشەوە و خۆیانی دەدەنە دەستەوە، زۆر قسە دەکەن و لە کاتی قسەکردنیاندا هەست بەو بیرۆکە جیاوازانە دەکرێت، زیادبوونی چالاکی سێکسی، وزەیان زۆر دەبێت. زۆربەی کاتەکان وەک چۆن کەسێک جۆلانێ دەکات لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر دەڕوات و دەگەڕێتەوە، بەوجۆرە میزاجیان دەگۆڕدرێت؛ لەم سەری خۆشی،( وزەی زۆر، دڵخۆشی، چالاکی، کەیف) بەرەو ئەوسەری( بێتاقەتی، بێدەنگی، لاوازی، بێهێزی، گۆشەگیری، بێهەستی و دامرکان) دەڕوات. ئەم گۆڕین میزاجە کۆمەڵێکی زۆر کێشەی خێزانی، پیشەیی، ژیانی، پەیوەندییەکان و دەستکەوت دروست دەکات.
لەبەر ئەوە پێی دەوترێت دووجەمسەری چونکە کەسەکەلەوانەیە ئەزموونی دووجەمسەری جیاوازی شادی و خەمۆکی بکات.
جۆرەکانی نەخۆشی دووجەمسەری
یەکەم: دووجەمسەری جۆری یەکەم
لە نەخۆشی دووجەمسەری جۆری یەکەمدا مەرجە کەسەکە تەواوی کۆنیشانەکانی مانیکی(شادی) تێدا دەرکەوێت، هاوکات جۆرێک لە خەمۆکی گەورە بە دوادا بێت. لە بەشی مانیک دا نەخۆشەکە بە شێوەیەکی ئاستبەرز بۆ ماوەی یەک هەفتە نیشانەکانی شادی هەبێت، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا سێ یان چوارجار بەرەو سەرەوە، ئەم کۆنیشانانەی تێدا دەردەکەوێت. کێشەی ژیان، خزمی ، پیشەیی و کۆمەڵایەتی بۆ دروست بکات. ئەمە لەکاتێکدا ئەم پەرچدانەوە و ڕەفتارانە لە ژێر کاریگەری دەرمان و ماددەی هۆشبەردا نەبێت و لە هەنگاو بە هەنگاوی نەخۆشەکە سەر دەردێنن. لە دووجەمسەری جۆری یەکەمدا مەرج نییە ، جەمسەری خەمۆکی ڕووبدات. بەڵام لە جۆری دووهەمدا مەرجە هەردووکیان ڕوو بدەن.
بۆ نموونە خۆ بە گەورزانی، پێویستی بە خەو نەبێت، لە شەو و ڕۆژدا دوو یان 3كاتژمێر دەخەوێت و هێزی بۆ ئیشکردن هەیە و سڕ نییە، قسەی زۆر دەکات و بەردەوامە لە قسەکردن و خەڵکی دەرووبەری بێزاردەکات، سەرەنجدانی شتانێکی زۆر بێبەها، بەرزبوونەوەی ئاستی چالاکییە ئامانجدارەکان، متمانەی زۆریان بە خۆیان هەیە، چالاکی سێکسییان زۆرە، هاتنی لێشاوی بیر و بیرۆکە و خەیاڵ بۆ ناومێشکیان، ئەنجامدانی هەندێک ڕەفتاری هەستەوەر و ترسناک وەکوو لێخۆڕینی مەترسیدار یان سێکسی مەترسیدار.
بەشێکی تری ئەم جۆرە نەخۆشییە خەمۆکی گەورەیە، کەسەکە دەبێت 5یان زیاتر لە 5نیشانەی بە ماوەی دووهەفتە تێیدا ڕوو بدەن. هەبوونی ئەزموونی خەمۆکی گەورە لە نەخۆشی دووجەمسەری جۆری یەکەم لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بوونی هەیە، بەڵام مەرجێکی بنەمایی نییە بۆ ڕوودانی ئەم نەخۆشییە. لانیکەم یکێک لە 5 نیشانەکان 1. داکەوتنی میزاج 2. هەستی چێژوەرگرتنی لەدەست بدات
- هەستیی چێژوەرگرتن لە چالاکییەکانی ڕۆژانە لە دەست بدات
- بێخەوی یان زۆرخەوی ڕۆژانە
- لاوازی و خاوی لە ڕاپەڕاندنی چالکییەکان
- گۆڕانکاری لە کێشی لاشەی کەسەکەدا ڕوو بدات، بە تایبەتی لە دەستدانی کێش
- جۆرێک لە بێهێزی لە لایەن ئەوانی ترەوە هەستی پێ بکرێت
- داکەوتنی میزاج وەکوو هەست کردن بە بێهیوایی، خەم، بێمانایی(لە مناڵەکان و هەرزەکارەکاندا میزاجیان توندو و زودرنج دەبێت).
- بێتاقەت بێت
- هەستکردن بە بێبەها و تاوانباری
- نائارامی و کەمبوونی جوڵە
- ماندوویەتی یان لەدەستدانی وزە
- كەمبوونەوەی توانای بیرکردنەوە و ترکیزکردن
- بیرکردنەوە بە مردن و خۆکوشتن
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دووجەمسەری جۆری یەکەم
ئاستی بەربڵاوی ژیانی ئەم نەخۆشییە بۆ ماوەی 12 مانگ لە جیهاندا کەمترە لە 6.%، لە زۆربەی زۆری وەڵاتانی جیهان، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە ئاستی بەربڵاوی لای نێر و مێ وەک یەکە. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە ئاستی بەربڵاوی لای نێر و مێ وەک یەکە. مێینەکان لە باقی ڕەگەزەکانی تر خێراتر کۆنیشانەکانیان پیشان دەدەن.
نەخۆشی دووجەمسەری جۆری دووهەم:
جۆرێکی سووکترە لە نەخۆشی دووجەمسەری، بە گشتی ئەو کەسانە توشی نەخۆشی دووجەمسەری جۆری دووهەم دەبن، مەرجە بەلایەنی کەمەوە جارێک بەتواوی توشی هەریەکە لە جەمسەرەکانی خەمۆکی گەورە و جەمسەری هاپیۆمانیک ببن. نەخۆشی دووجەمسەری جۆری دووهەم کەسەکە بۆ ماوەیەک بەتەواوی ئارام، بێکێشە و ئاسایی دردەکەوێت. پاش ماوەیەک جەمسەری دژەکە خۆی نیشان دەدات. واتە ئەگەر جەمسەری خەمۆکی گەورە بۆ ماوەی دووهەفتەکە تێپەڕاندبێت، لەوانەیە بۆماوەیەک هەچ کێشەیەکی نەبێت، پاش ماوەیەک جەمسەری هاپیۆمانیکەکەتێیدا دەست بەسەر هەڵدان بکات. لە جەمسەری جۆری دووهەمدا مەرجە جەمسەری خەمۆکی گەورە وجەمسەری شادی ڕووبدات. بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن، مەترسی خۆکوشتن لە دووجەمسەری جۆری دووهەم زیاترە لە دووجەمسەری جۆری یەکەم و خەمۆکی گەورە. ئەمەش کۆمەڵێک گرفتی خێزانی، کۆمەڵایەتی، پێشەیی وپەیوەندییەکان بە دوای خۆیاندا دەهێنێت. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە سەرەتا کەسەکان بە هۆی نەخۆشی خەمۆکی گەورەوە سەردانی پسپۆری دەروونی دەکەن، پاش هەڵسەنگاندن و پێوانەی دەروونی ورد، دواتر دەردەکەوێت، ئەزمونی دووجەمسەری جۆری دووهەمیان هەیە.
یەکەم جەمسەری لە نەخۆشی دووجەمسەری جۆری دووهەم، هاپیۆمانیکە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە دەرکەوتنی کۆنیشانەکانی مەینیا دەست پێ دەکات، بەڵام ئاستی کارایی و توندی لە هاپیۆمانیادا بە ئەندازەی مەنییا نییە و کەمێک هێوەرترە. كۆنیشانەکانی دووجەمسەری جۆری دووهەم ، خەوی کەم، زۆر و بەرز قسەکردن، ڕامان لەسەر شتانێکی بێ نرخ و ناگرنگ، ئەنجامدانی ڕەفتاری نالۆژیکی بێ بیرکردنەوە، شت کڕینی و هەڵەخەرجی زۆر، ئەنجامدان و پەیوەندی سێکسی زۆر، خۆیان بەگەورە دەزانن و متمانەی زۆریان بە خۆیان هەیە، بیرۆکەی زۆر و خەیاڵ ە چالاکی زەین بە شێوەیەکی تێکەڵ. ڕوودانی ئەم کۆنیشانانە بە جۆرێکە کە کاریگەری دادەنێت لە سەر ئاستی پێشەیی، کرداری، پەیوەندییەکان بەڵام بابەتی کاریگەرییەکە بە جۆرێکی زۆر بەهێز و تێشکێنەر نییە. ڕوودانی ئەم کۆنیشانانە نابێت پەیوەنی بە بەکاهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەرمان هەبێت.
جەمسەری دووهەم لەم نەخۆشییەدا خەمۆکی گەورەیە، کەسەکە دەبێت بۆ ماوەی دووهەفتە کۆنیشانەکانی خەمۆکی گەورەی هەبێت. 5یان زیاتر لە 5 نیشانەی خەمۆکی بۆ ماوەی دوو هەفتە هەبێت کە لانیکەم یکێکیان داکەوتنی میزاج یان لەدەست دانی چێژ و حەز بێت. كەسەکە بەلایەنی کەمەوە جەمسەرێکی تەواوەتی لە هاپیۆمەینیا ئەزموون بکات، لەگەڵ بە لایەنی کەمەوە جەمسەرێک لە خەمۆکی گەورە.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جەمسەری جۆری دووهەم
ڕێژەی گشتی ئەم نەخۆشییە لە جیهاندا لە دەروبەری0.3%دایە نەخۆشەکانی دووجەمسەری بە هەردوو جۆرەکەیەوە نزیکەی 2.7% دەبێت لە هەموو جیهاندا، واتە لەو کەسانەی بۆ ماوەی 12 مانگ تەواوی کۆنیشانەکانیان بەتەواوی تێدا ڕوو دەدات. زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانە توشی نەخۆشی دووجەمسەری دەبن، ئەم نەخۆشییە پێش تەمەنی 25 ساڵەییەوە ئەزموون دەکەن.
نەخۆشی سیکلۆسێمیک(سایکڵۆسیمیا)
يكێکیتر لە نەخۆشەکانی دووجەمسەری نەخۆشی سیکلۆسێمیکە. كەسەکە کۆنیشانەکانی خەمۆکی گەورە و مەینیای بە شێوەیەکی سووک بۆماوەی دوو ساڵ بۆ گەورەکان و بۆ ماوەی ساڵێک لە منداڵاندا هەیە. بەڵام نەخۆشەکە کۆنیشانەکان بە شێوازێکی جددی ئەزموون ناکات.واتە مەرج نییە هەر یەک لە خەمۆکی گەورە و مەینیا وەک جەمسەرێکی سەبەخۆ و بەهێز بوونیان هەبێت. بە ڕوونی هەست بە گۆڕانی میزاج و بیرو و ڕەفتاری کەسەکان دەکرێت بەڵام بۆ ماوەیەک کەسەکان ئەزموونی هەندێک نەک هەموو کۆنیشانەکانی خەمۆکی گەورە دەکەن، واتە لەو ماوەیەدا میزاجیان دادەبەزێت، کەسەکە هەست بە ناڕەحەتی دەکات، هەست بە ناتەواوی دەکات،گۆشەگیر دەبێت و زیاتر لە 10 کاتژمێر دەخەوێت و لە کاتێکدا میزاجی بەرزە، متمانەی زۆری بە خۆی هەیە، بە دەنگی بەر قسە دەکات و پێویستی بە خەوتن نییە. لە سایکلۆسێمیک کاریگەری بە سەر ئاستی پەیوەندییەکان، پێشەیی، کۆمەڵایەتی و بوارە گرنگەکانی ژیان دادەنێت. کەسانی توشبوو بە سایکڵۆسێمیا لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا نیوەی ئەو کاتە بەردەوام لە یکێک لە ماوەکانی خەمۆکی گەورە یان مەینیادا دەژین و ماوەی نێوانیان کەمتر لە دوو مانگ نییە.
گۆڕانکاری لە میزاجی مرۆیی شتێکی ئاساییە، زۆربەی کاتەکان بە هۆی کاریگەری ڕووداوەکان میزاجی تاکی مرۆیی دەگۆردرێت. بەرز و نزم دەکات. لە بنەمادا سایکڵۆسیمیا ئەزموونێکە لە نێوان گۆڕانی میزاجی ئاسایی مرۆڤ و نەخۆشی دووجەمسەری، واتە نە ئەمیانە نە ئەویانە، شتێکە لە نێوانیاندا. نە زۆر لاواز و کەمن، نە زۆر بەهێز و کاریگەر.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سایکلۆسێمیک
ڕێژەی بەربڵاوی ئەم نەخۆشییە لە جیهاندا دەگاتە 1% لە ناو خەڵکانیئاساییزۆربەی کۆمەڵگە مرۆییەکاندا. لە ناو کلینیک و پێگە پڕۆفیشناڵەکانی بواری زانستەدەروونییەکان دەگاتە 3% بۆ 5% . ێاستی دەرکەوتنی لە نێوان نێر و مێ وەکوو یەکە.
ئەوەی لێرەدا گرنگە ئاماژەی پێ بدرێتبەکارهێنان یان وازهێنان لە هەندێک ماددەی هۆشبەر و دەرمان یان ئەلکهول،دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک لە نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشی دووجەمسەری و هاوپەیوەستەکانی. لەم حاڵەتا بۆ دەستنیشانکردنی دروستی کەسەکان پێویستە سەردانی کەسانی پسپۆڕی هەڵسەنگاندن بکەن.