سکیزەفرێنییە چییە؟

سکیزەفرێنییە (شیزۆفرێنیا یان شیزۆفیرینیا) چییە :
کەیسی کلینیکی
هەموو شتێک لەناکاو دەستی پێکرد. وردە وردە کۆنتڕۆڵی ژیانم و گرنگ تر لەوەیش خۆمم لە دەستدا. نەمدەتوانی لە قوتابخانە سەرەنج ڕابکێشم، خەوم شێوابوو، ئەو کاتانە کە خەوم لێدەکەوت، خەوم بە مردنەوە دەبینی کە تا ئەو کاتە ئەزموونم نەکردبوو. لە ڕۆیشتن بۆ قۆتابخانە ئەترسام، پێم وابوو هەمووان باسی من دەکەن و زیاتر لەوەش، گوێم لەو گفتوگۆیانە بوو. دایکم لە ڕاوێژکارێک داوای یارمەتی کرد و پێشنیاری کرد ئەو گەڕەکە بەجێبهێڵین. لەگەڵ دایک و خوشکمدا چووینە شوقەیەک لە گەڕەکێکی تر، بەڵام دۆخەکە خراپتر بوو.
لەڕۆیشتنە دەرەوە دەترسام و کاتێک لە پەنجەڕەوە سەیری دەرەوەم دەکرد، پێم وابوو خەڵکی دەرەوە هاوار دەکەن، بیکوژن، بیکوژن. خوشکەکەم منی ناچار دەکرد بە قوتابخانە بڕۆم؛ بەڵام من لە ماڵەوە دەردەچووم و کاتێک ئەو دەچووە سەر کار دەگەڕامەوە ماڵەوە. ئەو شتانەی کە بوون بە هۆی خراپ تر بوون دۆخەکە، پێم وابوو جەستەم بۆنی ناپاکی هەیە و هەر لەبەر ئەو هۆکارە هەندێک جار ڕۆژانە 6جار دوشم دەگرت. دۆخەکە خراپ تر دەبوو. هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێری 6ی ئیوارە تا 4ی بەیانی خەریکی خوێندن بووم. بەڵام ڕۆژی دواتر بوێری ڕۆیشتن بۆ قۆتابخانەم نەبوو. هەوڵمدا بیرۆکەکانم بۆ خوشکەکەم ڕوون بکەمەوە، بەڵام لە من تێنەگەیشت و پێشنیارەکەی ئەوە بوو سەردانی پزیشکی دەروونی بکەم، بەڵام تەنانەت بۆ بینینی پزیشک ئەترسام لە ماڵەوە بڕۆمە دەرەوە.
ڕۆژێک کە هەستم کرد ئیتر بەرگەی ئەم فشارە ناگرم، بڕیارم دا لەڕۆژیکدا زیاتر لە 25 حەببی دارڤۆن بخۆم. لە هەمان کاتدا، دەنگێ لە ناومەوە وتی: “چیت کرد؟ تۆ ئیتر ناڕۆی بۆ بەهەشت.”ئەوە بوو تێگەیشتم کە نامەوێت بمرم. دەمویست بژیم، ترسابووم. تەلەفۆنم کرد بۆ پزیشکی دەروونی و پێم گوت کە حەببم خواردوە و دەترسم. پێشنیاری کرد کە بڕۆم بۆ نەخۆشخانە، لەوێ ڕەشانەوەم کرد و ڕزگار بووم؛ بەڵام نەمەتوانی ئەم ڕاستییە قبوڵ بکەم کە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەم چونکە پێم وابوو کەسێک کە شێت بێت سەردانی پزیشکی دەروونی دەکات؛ لە حاڵێکدا من دڵنیا بووم کە شێت نیم و ئەم ڕاستییەم ئینکار دەکرد. لە نەخۆشخانەکە هاتمە دەرەوە و لە ڕێگای ماڵەوە، خوشکم قەناعەتی پێکردم پێویستە لە نەخۆشخانەدا بخەوم…
پێشتر بەگشتی سایکۆسیس لە دوو خاڵی سەرەکییدا پێناسە دەکرا؛ ئەویش تێکچوونی ئاگایی تاکەکە بۆ واقیع، هاوکات دروستبوونی گرفت لە سنووردارێتی ئیگۆی تاک. واتە کەسەکە دەرککردنێکی دروست و واقیعی لەبارەی سنووری تاکایەتی خۆی و ئیگۆی خۆی لا نەدەما و تێگەیشتنەکەی لەو بارەیەوە توشی تێکچوون دەبوو. ئەمڕۆکە بەگشتی سایکۆسیس هەم بە پێی تێگەیشتنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەم بە پێی دامەزراوی دەروونپزیشکی ئەمریکی بۆ هەبوونی جۆرێک لە هاڵۆسینەیشن و هاوکات هەبوونی وەهم، هەندێکجار پێکەوە یان لێکجیا ڕوو دەدەن. هاوکات کەسەکە بە گشتیئەزموونی واقیع لای توشی گرفت و تێکچوون دەبێت. لەگەڵ هەبوونی وەهم، بە کورتترین مانا وەهمەکان جۆرێک لە بڕوای هەڵەی جێگیربوون لە ناو ئاگایی کەسەکاندان. هاڵوسینەیشن زیاتر لەسەر ئاستی تێکچوونی هەستوەرەکان و وەڵامی کەسەکە بۆ ورۆژینەرەهەستەکییە دەرەکییەکان ڕوو دەدات، لە شێوەی بینین، بیستن، بەرکەوتن و زۆر لایەنی تریش.
کۆنیشانەکانی نەخۆشی سکیزەفرێنییە :
كۆنیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە سێ گڕووپ دابەش دەبن
- كۆنیشانە ئەرێنییەکان(پۆزەتیڤ)
- كۆنیشانە نەرێنییەکان(نێگەتیڤ)
- کۆنیشانە جوڵەی_ دەروونی(ناڕێکخراو)
كۆنیشانە ئەرێنییەکان: بریتییە لە دیڵوژن(وەهم)، هاڵوسینەیشن، بیرکرەنەوە و قسەکردنی ناڕێکخراو، هەستە ناڕێکەکان
هاڵۆسینەیشن
ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی سکیزەفینییە دەبن، سەرنج و تێگەیشتنیان(ئیدراک) زیانی پێدەگات. هەستەکانیان بەرانبەر دەنگ و دیمەنەکان دەروبەریان هەستیار دەبێت.
هاڵوسینەیشن، وەسفکردنێک کە لە نەبوونی هاندەری دەرەکی ڕوو دەدات. كەسەکە هەست دەکات کە دەنگێک دەبیسێت، بەڵام هیچ سەرچاوەی دەرەکی نییە.
هاڵۆسینەیشن بە وردی بە مانای جۆرێک لە پەیبردنی هەستەکییانە دێت، لە کاتێکدا وروژێنەرێکی هەستپێکراوی دەرەکی لەو بارەیەوە بوونی نییە. واتە لە بارودۆخی نەبوونی وروژێنەرێکی دیاریکراو کەسەکە وەها پەی دەبات ئەو وروژێنەرە بوونی هەیە. بۆ نموونە هیچ دەنگێک بوونی نییە، ئەو پێی وایە؛ ئەو دەنگە بوونی هەیە. هیچ ڕەنگێک بوونی نییە بەڵام ئەو دڵنیایە؛ ئەو ڕەنگە بوونی هەیە. هەندێکجار کەسەکە جۆرێک لە ئاگایی لەبارەی ئەو پەیبردنەی هەیە، هەندێکجار ئەو ئاگاییەشی نییە، کە ئەمە نیشانەی سایکۆتیکە.
لە هەندێکیاندا کەسەکە دەزانێت ئەو پەیبردنەی ناواقیعییە و لە هەندێکیاندا نازانێت، داوهەمیان لە ڕاستیدا دەکرێت لە یەکەمیان مەترسی زیاتر بێت. بۆ نموونە ئەو کەسانەی توشی مایگرەین دەبن بە چەندین بە چەندین خوولەک پێش هاتنی سەرئێشە قورسەکەیان ئیتر بیناییان بە جۆرێک لە ئاستێکدا ڕەنگەکان تێکەڵ دەکات و هالەی مایگرەین لە گۆشەکانی بینینیاندا دروست دەبێت. لە ڕاستیدا وروژێنەرێکی دەرەکی بۆ ئەو جۆرە ڕەنگانە بە تەواوی بوونی نییە، بەڵام لە بینایی چاوی کەسەکەدا ڕوو دەدات، لێرەدا لەگەڵ سەرئێشە زۆرەکەیاندا، لەم ئاستەدا کەسەکە پەی بەوە دەبات شتێک خەریکە ڕوو دەدات، لە کاتەکانی تردائەو حاڵەتە لای بوونی نییە. واتە تاکەکە لێرەدا جۆرێک لە ئاگامەندی لەبارەی ئەم هەلومەرجە هەیە، یان ئەوەی کەسەکە لە پڕ هەست دەکات ناوی کەسێک بانگ دەکرێت یان ناوی خۆی بانگ دەکرێت لە لایان یکێکی ترەوە، لا دەکاتەوە یان ڕادەوەستێت، بەڵام شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە و کەس بانگ نەکراوە. لە ئاستێکی دیاریکراودا کەسەکە بە خێرایی تێدەگات ئەم وەڵامەی هەیەتی، بۆ وروژێنەرێکە بوونێکی دەرەکی نییە و کەس بانگ نەکراوە، بە جۆرێک لە جۆرەکان کەسەکە هەست دەکات ئەم پەیبردنە جۆرێکە ناواقیعییە و خۆی ناداتە دەست.
هەندێک جۆر هاڵۆسینەیشن هەن کەسەکە دەنگی بیرکردنەوەکانی ناو زەینی خۆی وەک بڵێی دەبیستێت، وا هەست دەکات کەسانێک پێکەوە قسە دەکەن، هەندێکجار ئەم دەگانە فەرمانی جیاوازیش بۆ ئەنجامدانی هەندێک کردار بە کەسەکە دەکەن، لەوانەیە دەرەنجامی نەخوازراویان لێ بکەوێتەوە، واتە کەسەکە بیرکردنەوەکانی خۆی لە شێوەی دەنگێکی بەرز لەناو گوێکانیدا هەست پێ دەکات و دەیانبیستێتەوە.
بە کورتی مرۆڤەکان لە کاتی ئەزموونی هاڵۆسینەیشندا، هەندێک جۆر هەستکردنیان تێدا دروست دەبێت، پێیان وایە بنەمایەکی واقعییان هەیە، بەڵام نیانە .
جۆرەکانی هاڵوسینەیشن:
هاڵوسینەیشن بیستن: باوترین هاڵوسینەیشنە، ئەو دەنگانەی کە وادیارە لە دەرەوە دەبیسترێت. ئەم دەنگانە ڕەنگە ڕاستەوخۆ لەگەڵ توشبووکە بە شێوەی فەرمان یان ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە مەترسییەکان قسە بکەن.
هاڵوسینەیشن هەست کردن بە دەست لێدان: توشبووەکە هەست دەکات کەسێک یان شتێک دەستی لێدەدات بەڵام لە ڕاستیدا بوونی نییە لە هاڵوسینەیشن جەستەیی کەسەکە هەست دەکات مارێک لە ناوی گەدەدایە.
هاڵوسینەیشن بینین: بینینی شتەکان یان کەسانێک کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە.
هاڵوسینەیشن تامکردن: تامکردنی خۆراک و خواردنەوە بە تامی سەیر و جیاواز کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە.
هاڵوسینەیشن بۆنکردن: هەست کردن بە بوونی شتەکان بۆ نموونە بۆنی ژەهر و دوکەڵ کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە.
دیڵوژن یان وەهم (Delusion)
دیڵۆژن بیر و باوەڕ جێگیر وهەڵەیە کە لەگەڵ لۆژیک، ئیستدلالکردنی عەقڵانی و بەڵگە ناگۆنجێت. ئەتوانین بڵێین دیڵوژن تێکچوون لە ناوەڕۆکی بیرکردنەوەیە. لە ڕاستیدا باوەڕێکی خۆڕاگر بەڵام هەڵەیە کە بە بڕوای کەسانی تر سەیر و ناوازەیە. ئەم حاڵەتە بە هۆی بێتوانایی لە یکگرتن و تواوکردنی زانیاری تازە لەگەڵ زانیاری پێشوو تر دەردەکەوێت. دیڵوژن لە چوارچێوەی هەندێک لە حاڵەتە پاتۆلۆژیکی ڕوو دەدات و یکێک لە کۆنیشانەکانی نەخۆشت دەروونییە. لە سەر سپێکتریمی سکیزەفرێنییە و نەخۆشییەکانی سایکۆتیک، دیڵوژن یکێک لە نیشانە گرنگەکانی نەخۆشیی دەروونییە.خاڵی سەرەکی سەبارەت بە دیڵۆژن ئەوەیە لەگەڵ واقیعییەت لە دژایەتیدایە. کەسەکە ناتوانێت واز لەم باوەڕانە بهێنێت، تەنانەت کاتێک بەڵگەی جۆراوجۆر وۆ ڕەتکردنەوەی ئەم باوەڕنە بەردەستە. ئەوەی پێی دەوترێت؛ دیڵوژن، بریتییە لە هەبوونی کۆمەڵێک بڕوای هەڵەی جێگیر بوو لە ناو زەینی کەسێکد، لە ناو زەینی کەسەکەشدا ناگۆڕدرێن و جۆراوجۆرن. بۆ نموونە جۆری خۆبەگەورەزانی ئایینی، شیفاکەرەوە و باشكەرەوە، زیانبەخش و زیانپێهێنەر، بۆ نموونە لەوانەیە کەسەکە وا بیر بکاتەوەلە لایەن کەسێکەوە ئەگەری هەیە ئازار بدرێت، لە لایەن گڕووپێک یان دامەزراوەیەکەوە زیانی پێ بگەیەندرێت، یان کەسانێک لەگەڵ ئەوەشدا پارەکانییان لەناو بانکێکی زۆر متمانەپێکراوی جیهاندا داناوە، بەڵام بەردەوام هەست دەکەن نزیکترین هاوڕێکانی خۆیان زیانیان پێ دەگەیەنن.
جۆرەکانی دیڵوژن :
خۆبەگەورەزانین: ئەم جۆرە لە خۆ بەگەورەزانی باوەڕی هەڵەیان هەیە کە لە نێوان مرۆڤەکاندا توانایان بەرزە.. بۆ نموونە لەوانەیە پێی وابێت ئەو پەیامبەرە و کەس ئاگاداری ئەو نییە. كەسانێک هەن خۆیان پێ شاجوانی وەڵاتانی ترە.
کۆنتڕۆڵ: باوەڕی وایە لە لایەن هێزی دەرەکی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە کە وایە بژاردەیەکی تایبەت بە خۆی نییە.
هەژاری: باوەڕیان هەیە داروونەداریان لە دەست داوە. بۆ نموونە کەسێک کە توشی دیڵوژن بووە پێی وایە پارەکەی لە بۆرسدا لە دەست داوە لە حاڵێکدا بە هیچ شێوەیەک لە بۆرسدا وەبەرهێنانی نەکردووە.
زیان گەیاندن: کەسێک کە توشی ئەم جۆرە دیڵوژنە دەبێت باوەڕی هەیە کەسانێک کە لە دەرووبەریدان دەیانەوێت لە ناوی بەرن. بۆ نموونە پێی وایە ئافرەتان لەبەر ئەوەی حەسوودی پێ دەکەن دەیانەوێت زیانی پێ بگەیێنن.
نیسبەت داین: توشبووەکە هەر شتێک بە خۆی نیسبەت دەدات. بۆ نموونە پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی سەبارەت بە بابەتی جۆراوجۆر قسە دەکات بەڵام کەسەکە قسەکانی بە خۆی نیسبەت دەدات.
خۆ بەتاوانبار زانین: توشبووەکە باوەڕی وایە لە هەر ڕووداوێکدا ئەم تاوانبارە. بۆ نموونە یکێک لە خزمەکانی دەمرێت و ئەم خۆی بە تاوانبار دەزانێت چوونکە لەو ڕۆژەدا کە مردووە لەگەڵیدا قسەی کردووە و گلەیی لێ کردووە.
بیرکرەنەوە و قسەکردنی ناڕێکخراو: کەسێک توشی نەخۆشی سکیزەفرێنییە دەبێت، ناتوانێت بەشێوازێکی ڵۆژیکییە قسە بکات، بۆیێ بە شێوازێکی سەیر و نامۆ قسە دەکەن. بازدان لە بابەتێک بۆ بابەتێکی تر،ناڕێکی لە ڕەفتار و و قسەکردندا کاریگەری دادەنێت لە سەر کۆی سیستەمی قسە کردنی کەسەکە. ڕێژەی هاوئاهەنگی و پەیوەندی نێوان وەڵامەکانی کەسەکە بۆ پرسیارەکان و ئەو بارودۆخە بۆی دێنە پێشەوە. بۆیە زۆربەی کاتەکان ئەوەی ئەوان باسی دەکەن و قسەی لەسەر دەکەن، لە زۆر ڕووەوە خۆی لە خۆیدا وەک پێکهات جێگیر و گۆنجاو نییە، ئەویش بە هۆی هەبوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ناڕێکخراوی لە بیرکردنەوە و قسەکردندایە.
هەستە ناڕێکەکان: هەستەکانییان لەگەڵ دۆخەکە هاوڕێژ نییە. بۆ نموونە هەواڵێکی ناخۆش و دڵتەزینی پێ دەدەن و لەبری ئەوەی دڵتەنگ بێت پێدەکەنێت.
كۆنیشانە نەرێنییەکان(نێگەتیڤ):
نێگەتیڤ بەو مانایە دێت ئاست و ڕێژەی ئەو کردە و فرمانەی لە خۆی دەگرن لە ئاستێکی کەمدایە. زۆربەی ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشییە دەبن بە هۆی نەبوونی تایبەتمەندییک توشی زیانی دەروونی دەبن.بۆ نموونە هەرەسەرەکیترنەکانیان بریتییە لە؛
یەکەم: كەمی دەربڕینی هەستو سۆز(ئەنهیدۆنیا): بە مانای کەمبوونەوەی توانای دەربڕینی هەستی خۆشی واتە هەستەکانییان کەمتر نیشان دەدەن، یان هیچ هەستێک لە خۆیان نیشان نادەن، بەم حاڵەتە ئەنهیدۆنیا دەوترێت. دەمووچاویان بێ جووڵەیە و دەنگیان بێگۆڕە، پەیوەندی چاوییان هیچ جۆرە پەیامێکی تێدا نییە، لەوانەیە توشی نەبوونی چێژ ببن، واتە لە هیچ شتێک چێژ وەرناگرن.
دووهەمیان: كەمبوونەوەی ڕێژەی قسەکردن(ئەڵۆگیا)؛ زۆر بە کەمی قسەدەکەن یان قسەکردنیان لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هیچ واتایێکی نییە و بێماناییە.
سێهەم: ناکۆمەڵایەتیبوون و لەدەستدانی حەزی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و ئەنجامدانی چالاکی گڕووپی لەناو کۆمەڵێک خەڵکی تردا. وادیارە ئەم تاکەگریی کۆمەڵایەتییە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی شارەزایی کۆمەڵایەتی، وەکوو بێتوانایی لە ناساندنی هەست و پێویستییەکانی کەسانی تر .
چوارەم: تێکچوونی ئیرادە، نەبوونی ئیرادە و لەدەستدانی هێز و ویستن بۆ گەیشتن بە ئامانجێك و بێهێزی لە دەستپێکردن و تەواو کردنی کارێک لە کەسێکدا کە درێژەخایەن ئەم نەخۆشییەی هەیە دەبینرێت.
کۆنیشانە جوڵەی_ دەروونی :
هەروەها نەبوونی توانای خۆگونجاندن لە جوڵە و پەرەدان بە شێوە و شێوازگەری لە نیشانەکانی شیزۆفرینیایە. ئەم جووڵانە بەگشتی دووبارەکەرەوەن، وەکوو ڕەفتاری ئایینی یان جادووی هەدەفدار. بۆ نموونە لەوانەیە هەستوەرێکی لەڕادەبەدەرییان بۆ ورۆژینەرە دەرەکییەکان هەبێت، بە ئاسانی ڕابچڵەکێن و ڕەفتاری نەگونجاو بەرانبەر ناوەڕۆکی بارودۆخ و وروژێنەرەکان ئەنجام بدەن. یان توشی ڕەفتاری کاتاتۆنیک بن، دەست و جووڵە قسەکردنی زۆر خاو و هێواش، یان بە تەواوی بێدەنگبوون و لە جووڵەکەوتن بە ئەندازەیەکی زۆر، یان جووڵەی کڵێشەیی دووبارەوەبوویان تێدا سەرهەڵبدات، یان بەشەکانی کۆتایی قسەی کەسانی بەرانبەریان دووبارە بکەنەوە.