گشتی

خیانەت

خیانەت؛ برینێکی قووڵ لە دڵی پەیوەندییەکەدا

خیانەت یەکێکە لە ڕووداوە ئازاربەخشەکان کە دەتوانێت لە پەیوەندی سۆزداری، دەزگیرانداری، یان ژیانی هاوسەرگیریدا ڕووبدات. کاتێک یەکێک لەو دوو کەسە متمانەی بەرامبەرەکەی دەشکێنێت و دەچێتە ناو پەیوەندییەکی سۆزداری یان سێکسی لەگەڵ کەسێکی تردا، وەکوو ئەوە وایە پایەی سەرەکی پەیوەندییەکە بڕووخێت. خیانەت تەنها هەڵەیەکی باو نییە، برینێکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەسوتێت و لەبیرکردنی ئاسان نییە و زۆرجار ژیانی دوو کەس بۆ هەمیشە دەگۆڕێت

 بۆچی مرۆڤەکان لە پلەی یەکەمدا خیانەت دەکەن و ئەو کەسەی خیانەتی لێدەکرێت چی بەسەر دێت و ئەگەر ئەمە ڕوویدا چی بکات؟

خیانەت چییە؟

خیانەت واتە شکاندنی بەڵێن و ڕێکەوتنێک کە لە نێوان دوو کەسدا کراوە؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە لایەنێک لە پەیوەندییەکەدا دەچێتە لای لایەنی سێهەم بەبێ ئەوەی لایەنی بەرامبەر بزانێت یان ڕێگەی پێبدات. ئەم کەسە سێیەمە دەتوانێت تەنها گفتوگۆیەکی سۆزداری بێت، پەیوەندییەکی نهێنی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا، یان تەنانەت پەیوەندییەکی جەستەیی بێت

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە خیانەت تەنها لە پەیوەندی سێکسیدا نییە. هەروەها هەندێک جار قسەکردن لەگەڵ کەسێکی تر، ناردنی پەیامێکی نهێنی، یان هاوبەشکردنی هەستەکانت لەگەڵ کەسێکی تر جگە لە هاوسەرەکەت یان دەزگیرانەکەت دەتوانێت جۆرێک بێت لە خیانەتی سۆزداری .

بۆچی خەڵک خیانەت دەکەن؟

هیچ کەس بە  شەوێکدا نابێتە خائین. بەگشتی کۆمەڵێک هۆکار و بارودۆخ دەبنە هۆی ئەوەی مرۆڤ بیر لە خیانەت بکاتەوە. هۆکارە گرنگەکانی خیانەتکردن:

 ١. نەبوونی سۆز

کاتێک کەسێک لە پەیوەندییەکدا هەست بە نەبینراوی، خۆشەویستی نەکردن، یان قەدرنەزانین دەکات، لەوانەیە بەدوای سۆزدا بگەڕێت لە دەرەوەی پەیوەندییەکە. ئەمەش بەزۆری بە هێمنی و نهێنی دەست پێدەکات

 ٢. گەڕان بەدوای وروژاندن

هەندێک کەس هەست بە یەکدەنگی دەکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ یەک کەسدا دەبن. بۆ ئەوان وروژاندنی پەیوەندی یەکەم نامێنێت، بۆیە بەدوای شتێکی نوێدا دەگەڕێن. ئەم ئارەزووە بۆ ئەزموونی نوێ هەندێک جار دەبێتە هۆی خیانەت

 ٣. تۆڵەسەندنەوە

هەندێک جار یەکێک لە لایەنەکان هەست بە ستەم و فەوتانی ماف و ناڕەحەتی دەکات و بۆ تۆڵەسەندنەوە ڕوو لە خیانەت دەکات. ئەم جۆرە خیانەتانە زیاتر لە توڕەییەوەیە سەر هەڵدەدات

٤. ناڕازامەندی سێکسی

لە هەندێک پەیوەندیدا یەکێک لەو دوو کەسە لە ڕووی سێکسییەوە ڕازی نییە، بەڵام لەبری ئەوەی قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن، بە دوای کەسێکی تردا دەڕۆن.

٥. لاوازی کەسایەتی

هەندێک کەس دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بڵێن “نا”. کاتێک کەسێکی تر ئارەزووی خۆی بۆیان دەردەبڕێت، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە. یان هەندێک کەس لە بنەڕەتدا سنوورێکی ڕوون لە نێوان خۆیان و ئەوانی تردا ناکێشن

 ٦. بەردەستبوونی ئاسانی فەزای ئەلیکترۆنی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جیهانی مەجازی وایکردووە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی جیاوازدا زۆر ئاسان بێت. پەیامی نهێنی، پەیوەندی ڤیدیۆیی، چاتی درەنگانی شەو… زۆربەی خیانەت لێرەوە  دەست پێدەکات

 کاتێک خیانەت ڕوودەدات هەست بە چی دەکەی؟

ئەو کەسەی خیانەتی لێ کراوە، هەستێکی زۆر قووڵ و بە ئازار دەچێژێت. ئەمانە باوترین هەستەکانن

هەستکردن بە فێڵکردن

لەدەستدانی متمانە

توڕەیی

هەستکردن بە بێ بەهابوون

خەمۆکی

دڵەڕاوکێ

هەستکردن بە گومان و ڕەشبینی بەرامبەر هەمووان

هەندێک کەس دوای خیانەتکردن بۆ ماوەیەکی زۆر ناتوانن متمانە بە کەس بکەن. تەنانەت لەوانەیە بەردەوام بەدوای نیشانەکانی خیانەتدا بگەڕێن لە پەیوەندییەکانی داهاتوو لەگەڵ کەسانی تردا

کێ بە خیانەت ئازاری پێدەگات؟

خیانەت تەنها دڵی کەسێک ناشکێنێت. لەوانەیە ئەگەر منداڵیشیان هەبێت، ئەوانیش دەبنە قوربانی. ژینگەی خێزانەکە دەڕووخێت، ئارامی لەدەست دەچێت و هەندێکجار منداڵان لە منداڵییەوە بە برینێکەوە گەورە دەبن کە تا تەمەنی گەورەساڵی دەمێننەوە

دوای خیانەت چی بکەین؟

ئەم بەشە زۆر گرنگە. ئەگەر خیانەت لە پەیوەندییەکدا ڕووبدات، هێشتا ژیان کۆتایی نەهاتووە. چەند هەڵبژاردنێکت هەیە

یەکەم: بەپەلە بڕیار مەدە

دووهەم: سەرەتا کات بدە بە خۆت. هەم بۆ بیرکردنەوە و هەم بۆ ئارامگرتن. کاتێک هەستەکان بەرز دەبنەوە، بڕیارەکان دەتوانن هەڵە بن

سێهەم: قسە لەگەڵ  بەرامبەرەکەت بکە

لەوانەیە قورس بێت، بەڵام پێویستە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ بکەیت. پێویستە بزانیت بۆچی ئەم کارەی کردووە. ئایا بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەیت؟ ئایا بەدوای ڕێگای ڕاستدا دەگەڕێیت؟ یان تەنها دەتەوێت ون بێت؟

 چوارەم: بزانە دەتوانی لێی خۆش بیت یان نا

لێبوردن ئاسان نییە. هەندێک جار مرۆڤ دەتوانێت لێی خۆش بێت بەڵام لەبیری نەکات. بزانە دەتوانی لەگەڵ ویژدانی خۆتدا ڕێکبکەویت. ناچارکردنی خۆت بۆ مانەوە لە پەیوەندییەکدایا دوای خیانتکردن تەنها  ئازارت دەکات

 پێنجەم: یارمەتی پیشەیی وەربگرە

ئەگەر پەیوەندییەکە بۆ تۆ گرنگە و هاوبەشی ژیانت بەڕاستی دەیەوێت چاکی بکاتەوە، چوون بۆ ڕاوێژکاری دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت. ڕاوێژکارێکی باش دەتوانێت ڕێگەی ڕاستت پیشان بدات بۆ قسەکردن و دروستکردنی متمانە و بەردەوامبوون لە ژیانت

 شەشەم: ئەگەر ناتوانی بەردەوام بیت و ئازار دەچێژیت، جیاببەوە

ئەگەر بۆت دەرکەوت کە ناتوانیت ئەو متمانە لەدەستچووە بەدەست بهێنیتەوە، و ژیان بۆت بووە بە دۆزەخ، هەندێک جار جیابوونەوە باشترە لەوەی لە پەیوەندییەکدا بمێنیتەوە کە ڕۆژانە برینەکە تازەتر دەبێتەوە

چۆن ڕێگری لە خیانەت بکەین؟

 ڕێگەیەک نییە بۆ ڕێگریکردن لە خیانەت ، بەڵام چەند شتێک هەیە کە دەتوانێت پەیوەندییەکە بەهێز بهێڵێتەوە

لەگەڵ یەکتر قسە بکەن، تەنانەت لەبارەی نیگەرانی و گلەیی و خۆتان هاودەردی بکەن ،لەبارەی هەستەکانتان لەگەڵ یەکترین قسە بکەن

گرنگی بە یەکتر بدەن، لە قەرەباڵغی ژیاندا یەکتر لەبیر مەکەن

ژیانێکی سێکسی تەندروست و دڵخۆشکەرت هەبێت

سنوورێک بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر دابنێ

لە فەزای ئەلیکترۆنیدا شەفاف بە

سەرسامی یەکتر بن و خۆشەویستی خۆتان نیشان بدەن

خیانەت چ کاریگەرییەک لەسەر ژیان دادەنێت ؟

خیانەت تەنیا ڕووداوێک نییە؛ برینێکی گەورە لە متمانەی نێوان دوو کەسە. کاریگەرییەکانی هەم لەسەر ئەو کەسەی کە خیانەتی کردووە، هەم لەسەر ئەو کەسەی کە خیانەتی  لێ کراوە، هەم لەسەر منداڵەکان (ئەگەر هەبن) دەبینرێت

لەدەستدانی متمانە

متمانە وەکوو شووشە وایە؛ ئەگەر بشکێت جارێکی تر وەک جاران نابێتەوە. کەسێک کە خیانەتی لێ کراوە، ئەگەر لێی خۆش بێت، ڕەنگە هەمیشە گومان و ترس لە دڵیدا هەبێت

هەستکردن بە بێ بەهابوون

خیانەت دەتوانێت وا لە هاوبەشەکەی بکات هەست بە کەم بوون، سەرنجڕاکێش نەبوون، یان خۆشەویست نەبوونی هەبێت. لەوانەیە ئەم هەستانە ساڵانێک لەگەڵیان بمێنێتەوە و ببێتە هۆی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، یان کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون

لەناوبردنی خێزان

ئەگەر پەیوەندییەکە چووبێتە قۆناغێکی جددیتر (بۆ نموونە هاوسەرگیری)، خیانەت دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمانی خێزانەکە. جیایی، تەنیایی منداڵ، کێشەی دارایی و سۆزداری هەموویان دەرئەنجامی خیانەتن

ئایا کەسێک کە خیانەتی کردووە توشی تێکشکان دەبێت؟

سەرنجڕاکێشە بزانین تەنانەت کەسێک کە خیانەتی کردووە زۆرجار تووشی پەشیمانی، هەستکردن بە تاوانباری، یان ترسی ئاشکرابوونی دەبێت. زۆر کەس دوای خیانەت هەست بە باشی ناکەن و لە ناوەوە لێک دەدڕێن

خیانەت لە دونیای ئەمڕۆدا

لەگەڵ هاتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەپەکانی نامە ناردن، خیانەت ئاسانتر بووە. پەیامێکی سادە، لایکێکی زیادە، یان پەیوەندییەکی نهێنی دەتوانێت دەستپێکی پەیوەندییەکی نهێنی بێت. خەڵک ئاسانتر دەیشارنەوە، بەڵام ئازاری خیانەت هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە

ئایا هەمیشە خیانەت کۆتایی بە پەیوەندییەک دەهێنێت؟

مەرج نییە، هەندێک جار دوای خیانەت کردن، هاوسەرەکان بڕیار دەدەن کار لەسەر پەیوەندییەکەی خۆیان بکەن و قسە بکەن و لێبوردن بکەن و سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە. بەڵام ئەمە ئاسان نییە. پێویستی بە کات و ڕاستگۆیی و شەفافیەت و هەندێکجاریش یارمەتی ڕاوێژکارێک هەیە

بۆ درێژەدان بە پەیوەندی نێوانیان، ئەو کەسەی خیانەتی کردووە، پێویستە بەڕاستی پەشیمان بێتەوە و هەوڵبدات متمانە دروست بکاتەوە. وە لایەنی بەرامبەریش دەبێت کات بە خۆی بدات تا دووبارە متمانە بکاتەوە

ئەگەر خیانەتت لێکرا دەبێ چی بکەیت؟

ئینکاری هەستەکانت مەکە: مافی خۆتە دڵتەنگ بیت، توڕە بیت، یان شکابیت. خۆت تاوانبار مەکە

بڕیارەکە بە تەنیا مەدە: لەگەڵ هاوڕێیەکی متمانەپێکراو قسە بکە، یان ئەگەر دەتوانیت، ڕاوێژکارێک

زۆر زوو بیر لە جیابوونەوە مەکە: هەموو شتێک کێش بکە. بزانە بەڕاستی لایەنی بەرامبەر پەشیمانە؟ ئایا دەتوانێت پەیوەندییەکە چاک بکرێتەوە یان نا؟

ئاگاداری خۆت بە: خواردن، پشوودان، وەرزشکردن. تەندروستی دەروونیت لە هەموو شتێک گرنگترە

چی بکەیت ئەگەر خۆت خیانەتت  کردووە؟

ڕامەکە: ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت. بۆ ئەم کارەت کرد؟ ئایا شایانی ئەوە بوو؟

بەرپرسیارێتی قبوڵ بکە: لەبری ئەوەی بیانوو بهێنیتەوە یان کەسانی تر تاوانبار بکەیت، دان بەوەدا بنێ کە هەڵەت کردووە

ئەگەر پەیوەندییەکە بۆ تۆ گرنگە، هەوڵبدە بۆ چاککردنەوەی. بەڵام بزانە دووبارە دروستبوونەوەی متمانە کاتێ دەوێت

لە کۆتاییدا

خیانەت بابەتێکی تاڵە. برینێکی قووڵە لە پەیوەندییەکان. بەڵام خیانەت هەمیشە بە مانای کۆتایی نییە، هەروەک چۆن هەنگاونان بۆ پێشەوە هەمیشە بە مانای خۆشی نییە. گرنگە چاومان بکەینەوە و بەبێ پێشوەختە بیربکەینەوە و بەبێ ترس بڕیار بدەین. ژیان شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدرێت- بەڵام بە هەر نرخێک نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button