هۆکارناسیی و چارەسەرکردنی نەخۆشی ئایدز

هۆکارناسیی و چارەسەرکردنی نەخۆشی ئایدز
نەخۆشی ئایدز (AIDS) یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ژیانمان بە شێوازێکی بەرچاو دەگۆڕێت، نەتەنیا لە ڕووی تەندروستییەوە، بەڵکو لە ڕووی کۆمەڵایەتی، ئابووری، و سیاسییەوە. بۆیێ گرنگە لەبارەی هۆکارناسیی و چارەسەری نەخۆشی ئایدز زانیاری کۆکەینەوە.

ئایدز کورتکراوەی وشەیەکە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (Acquired Immunodeficiency Syndrome)، واتە “کەمبوونەوەی بەرگری لەش “. ئەم نەخۆشییە لەلایەن ڤایرۆسی HIV (Human Immunodeficiency Virus)ەوە دروست دەبێت، کە بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دەکات و دەبێتە هۆی لاوازبوونی لەش و بەرگەی نەخۆشییەکانی دیکە نامێنێت.
ئەم ڤایرۆسە لە سەدەکانی بسیتەمدا لە وەڵاتی ئەفریقا سەری هەڵدا، ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە ئاژەڵەوە گۆزراوەتەوە بۆ مرۆڤ، ئەم ڤایرۆسە خرۆکە سپییەکان کە کاریان بەرگری لەشە لە ناو دەبات. كە واتە ئەم ڤایرۆسە بە تواوی پەلاماری کۆئەندامی لەش دەدات.
لەم بابەتەدا، بە شێوەیەکی سادە و ڕوون، سەبارەت بە هۆکارەکانی ئایدز، چۆنیەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، رێگاکانی خۆپاراستن، و چارەسەرەکان قسە دەکەین.
هۆکارناسیی نەخۆشی ئایدز
ئایدز لەلایەن ڤایرۆسی HIV دروست دەبێت. ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی سەرەکی لە رێگەی خوێن، ماددەی زاوزێ (وەک مەنی)، ماددەی شیری دایک دەگوازرێتەوە.HIV بەرگری لەشی مرۆڤ دەگرێتە ئامانج، بە تایبەتی خانەکانی بەرگری کە پێیان دەوترێت CD4، کە رۆڵی سەرەکییان هەیە لە پاراستنی لەش لە نەخۆشییەکان. کاتێک ئەم خانانە لەناو دەچن، لەش ناتوانێت بەرگەی نەخۆشییە سادەکان وەکوو هەڵامەت یان ئەنفلونزا بگرێت، و نەخۆشییەکان دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەی گەورە.
هۆکارناسیی گواستنەوەی ڤایرۆسی HIV
پەیوەندییە سێکسییە ناپارێزراوەکان: یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گواستنەوەی HIV پەیوەندییە سێکسییەکانە بەبێ بەکارهێنانی کۆندۆم. ئەمە زیاتر لە کاتی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسێک کە تووشبووە بە HIV دەبێت.
بەکارهێنانی سەرنجە یان دەرزی یان هەر ئامێرێک بەکارهاتووەکان: ئەو کەسانە کە ماددەی هۆشبەر بە سەرنجە بەکاردەهێنن و سەرنجەکان لە نێوان یەکتردا بەکاردەهێنن، مەترسییەکی زۆر لەسەریانە بۆ تووشبوون بە HIV، چونکە خوێنی تووشبوو دەتوانێت لە سەرنجەکەدا بمێنێتەوە.
لە دایکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە: ئەگەر دایکێک تووشی HIV بێت، دەتوانێت ڤایرۆسەکە لە کاتی دووگیانی، یان شیردان بگوازێتەوە بۆ منداڵەکەی.
گواستنەوە لە رێگەی خوێنەوە: ئەگەر کەسێک خوێنی تووشبوو بە HIV وەربگرێت (بۆ نموونە لە کاتی گواستنەوەی خوێن یان بەکارهێنانی ئامێرە پزیشکییە ناستەریلەکان)، کە دەبێتە هۆی تووشبوون.

ئامێرەکان وەکوو دەرزی و پێستەکەر: بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەکوو دەرزی تاتوو یان پێستەکەر کە بە باشی ستریل نەکراون، دەتوانێت HIV بگوازێتەوە.
ئەو شتانەی کە HIV ناگوازێتەوە:
گرنگە بزانین کە HIV لە رێگەی هەندێک شتەوە ناگوازرێتەوە، وەکوو:
هەوایەکی ئاسایی یان کۆکە و پژمە
ئاو یان خواردن
دەستدان و ماچکردن
بەکارهێنانی هۆڵی گشتی وەکوو، سەرشۆر و دەستشۆر.
هۆڵی وەرزش کردن و شوێنە گشتییەکان
چۆنیەتی دەرکەوتنی نەخۆشی ئایدز
کاتێک کەسێک تووشی HIV دەبێت، لەوانەیە لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەک لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە دیار نەبێت. بەم قۆناغە دەوترێت “قۆناغی بێنیشانە”، کە لەوانەیە ۶مانگ بۆ دە ساڵ بخایەنێت. لەم ماوەیەدا، ڤایرۆسەکە بەردەوام خانەکانی بەرگری لەش لە ناو دەبات. کاتێک ژمارەی خانەکانی CD4 زۆر کەم دەبێتەوە، ئەوکاتە کەسەکە توشی ئایدز دەبێت، کە پێی دەوترێت قۆناغی کۆتایی HIV.
نیشانەکانی ئایدز
لە یەکەم ڕۆژ کە ئەم ڤایرۆسە دەچێتە ناو خوێن تا هەفتەی دووهەم هیچ نیشانەیەک دیار نییە، لە هەفتەی دووهەم نیشانەی هەڵامەت دیار دەبێت، دەتوانین بڵێن هەڵامەت سەرەتای توشبوونە بە ڤایرۆسی ئایدز.
لە قۆناغی ئایدزدا، کەسەکە دەکەوێتە بەر نەخۆشییەکان کە پێیان دەوترێت “نەخۆشییەکانی کەوتنەخوارەوەی بەرگری” (opportunistic infections). هەندێک لە نیشانە سەرەکییەکان بریتین لە:
کەمبوونەوەی کێش بە شێوەیەکی خێرا و بێ هۆکار.
تا و کەمبوونەوەی وزە.
نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک زگماکە
کێشەی پێست

سەرێشە
ڕشانەوە
کێشەی هەناسەدان و کۆکەی درێژخایەن
رێگاکانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە HIV
خۆپاراستن لە HIV یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. هەندێک رێگای سەرەکی بریتین لە:
بەکارهێنانی کۆندۆم: یەکێکە لە کاریگەرترین رێگاکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون لە کاتی پەیوەندی سێکسیدا بەکارهێنانی کۆندۆمە.
پشکنینی خوێن: پێش وەرگرتنی خوێن یان بەرهەمەکانی خوێن، دڵنیابەرەوە کە پشکنینی بۆ HIV کراوە.
بەکارهێنانی سەرنجە ستەریل: ئەگەر ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنیت، هەمیشە سەرنجەی نوێ و ستەریل بەکاربهێنە
پشکنینی پێشوەختە: پشکنینی بەردەوام بۆ HIV دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، کە ئەمش یارمەتی چارەسەری کاریگەر دەدات و گۆمانت بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە
خۆپاراستن لە کاتی دووگیانی: دایکانی تووشبوو بە HIV دەتوانن دەرمان وەربگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ منداڵەکەیان
چارەسەرکردنی نەخۆشی ئایدز
ئایا هیچ چارەسەرێکی بنبڕکەڕ بۆ ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە دۆزراوەتەوە؟

هەرچەندە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی تەواو بۆ HIV/AIDS نەدۆزراوەتەوە، بەڵام پێشکەوتنە زانستییەکان یارمەتییەکی زۆریان داوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە و باشترکردنی ژیانی کەسانی تووشبوو.
دەرمانەکانی دژە-ڤایرۆس (Antiretroviral Therapy – ART)
دەرمانەکانی ART سەرەکیترین شێوازی چارەسەرن بۆ ئەو کەسانە کە توشی HIVبوون. ئەم دەرمانانە کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ڤایرۆسەکە لە خوێندا هەیە، کە:
یارمەتی بەرگری لەش دەدەن کە بەهێز بمێنێتەوە
مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی دیکە کەمدەکەنەوە
کەسانی تووشبوو دەتوانن ژیانێکی درێژ و تەندروست بژین
دەرمانەکانی ART پێویستە بە بەردەوامی وەربگیرێن، چونکە ئەگەر کەسەکە واز لە دەرمانەکان بهێنێت، ڤایرۆسەکە دەتوانێت بە خێرایی زیادبکات،ڕێژەی ڤایرۆسەکە، گواستنەوەی بۆ کەسی دیکە لە لەشی مرۆڤ کەمدەکاتەوەبەکارهێنانی دەرمانی پڕۆفیلاکسین 72 ساعت پێش ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ توشبووەکەدا،ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە.
لە قۆناغی ئایدزدا، ئەو کەسانە کە توشی ڤایرۆسەکەدەبن لەوانەیە توشی نەخۆشییەکانی وەکوو زگماکە، شێرپەنجە، یان کێشەی هەناسەدان بن. بۆیێ، چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییانە بە دەرمانی تایبەت زۆر گرنگە
پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی

HIV تەندروستی دەروونی توشبووەکان تێکدەدات ،لەوانەیە توشی خەمۆکی، شەرم، دڵەڕاوکێ ببن. بۆیێ، پێویستە کۆمەڵگە و دەروونناسەکان و ڕاوێژکاران یارمەتی توشبووەکان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی ژیان بکەن
پێشکەوتنە زانستییەکان و هیوای داهاتوو
لە ماوەی چەند دەهەی ڕابردوودا، زانست پێشکەوتنی گەورەی لە بواری چارەسەری HIV بەدەست هێناوە هەندێک لە گرنگترین پێشکەوتنەکان بریتین لە:
دەرمانەکانی PrEP: ئەم دەرمانە بۆ کەسانێک بەکاردێت کە مەترسی تووشبوونیان زۆرە، وەکوو کەسانێک کە هاوسەرەکە ئایدزی هەیە. PrEP دەتوانێت بە رێژەیەکی زۆر مەترسی تووشبوون کەمبکاتەوە
لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەرزی چارەسەر: زاناکان کاریان لەسەر دەرزییەک کردووە کە دەتوانێت لەش لە تووشبوون بە HIV بپارێزێت، هەرچەندە ئەم دەرزییە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تەواو: هەندێک لێکۆڵینەوە لەسەر شێوازەکان وەکوو چارەسەری جێنێتیکی یان چاککردنەوەی خانەکانی بەرگری لەش بەردەوامە
کۆمەڵگە و رۆڵی ئاگاداری

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی پەیوەست بە HIV/AIDS بریتییە لە نەبوونی ئاگاداری بە کەسانی تووشبووە. زۆر کەس بە هۆی نەزانینەوە، ترس، یان تێبینینی نادروست، بە شێوازێکی نادروست لەگەڵ کەسانی تووشبوو بە HIV هەڵسووکەوت ئەکەن، ئاگاداری و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی گرنگە بۆ:
هاندانی کەسانی تووشبوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر
هاندانی خەڵک بۆ پشکنینی بەردەوام
کەمپەینەکانی هۆشیاری، بۆ نموونە: رۆژی جیهانی ئایدز کە هەموو ساڵێک لە ١ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و کەمکردنەوەی ترس لە نەخۆشییەکە
لە کۆتاییدا
نەخۆشی ئایدز، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا کێشەیەکی گەورەی تەندروستییە، بەڵام بە هۆی پێشکەوتنی زانستی و کۆمەڵایەتییەکان، ئێستا کەسانی تووشبوو دەتوانن ژیانێکی درێژ و تەندروست بژین. گرنگە کە هەموو کەس زانیارییەکی تەواو سەبارەت بە HIV/AIDS هەبێت، رێگاکانی خۆپاراستن بزانێت، و لەگەڵ کەسانی توشبوودا بە رێزەوە مامەڵە بکرێت . لە رێگەی ئاگاداری، پشکنینی زوو بە زوو، و چارەسەری گونجاو، دەتوانین بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە کەمبکەینەوە و کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر دروستبکەین.