بنەماکانی چارەسەری ڕەفتاری

بنەماکانی چارەسەری ڕەفتاری
یەکێک لە گرنگترین دابەشکردنەکان لە مێژووی چارەسەری ڕەفتاریدا لەلایەن« کراسەر» لە ساڵی ١٩٧١دا ئەنجام درا، بەتایبەتی کاتێک ئەو ١٥ تایبەتمەندی جیاوازی چارەسەری ڕەفتاری لە مێتۆدەکانی تر خستە ڕوو. ئەمانە هەندێک لەو تایبەتمەندییانە جیاوازانە بوون کە ئەوکاتە بە ڕوونی گەڵاڵەی کردبوون و لە گۆڤاری پێداچوونەوەی ساڵانەی سایکۆلۆژی بڵاوی کردنەوە، ئەوانەش بریتی بوون لە مانەی خوارەوە:

- چەمکی ڕەفتارگەرایی لە دەروونزانیی ئەزموونگەریی هاتە دەرەوە و بەشێکە لەو
- بەمەرجبوونی چالاک لە تیۆرییەکانی سۆرێندایک و سکینێردا وێنەی دایەوە
- وۆڵپ لە ساڵی ١٩٥٨دا بە دانانی تەکنیکی ئارامکردنەوەی سیستیماتیک، ڕەفتارگەرایی بە شێوەیەکی هەنگاو بە هەنگاو پەرەی پێ دا
- ئایزینگ و گرووپەکەی وەک بەشێک لە زانستە تاقیکردنەوەییەکان لە دامەزراوەی دەروونپزیشکی نەخۆشخانەی مادسڵێی زانکۆی لەندەن، ڕەفتارگەراییان لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی بواری بەمەرجبوون پەرەیان بە ڕەفتارگەرایی دا
- بەکارهێنانی تیۆرییەکان و چەمکەکانی مەرجبوون و فێربوون بۆ شیکردنەوەی کێشە ڕەفتارییەکانی تاک، لە دەیەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا کۆمەڵگەی ئەمریکی کاریگەر کرد
- کاری دۆلارد و میلێر لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، بیرۆکەکان و تیۆرییەکانی فێربوون کە لەسەر بنەمای شیکاری دەروونی بوون، لە چوارچێوەی ڕەفتارگەراییدا کاریگەر بوون
- بەکارهێنانی بنەماکانی فەلسەفی بۆ ڕوونکردنەوەی ڕەفتاری ئاسایی و نائاسایی هێشتا لە ڕەفتارگەراییدا کاریگەر بوو.
- فێربوون سەبارەت بە ڕۆڵە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکان و کاریگەرییان لەسەر ڕەفتار و پەیوەندی نێوان تاکەکان و کۆمەڵگە، بووە بەشێکی گرنگ لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی.
- توێژینەوەکانی بواری گەشەی ڕەفتاری منداڵ و دەروونناسی منداڵ کاریگەری تیۆری مۆدێلینگ و تیۆری پێشەنگایەتی وەرگرتووە
- توێژینەوەکان لە بواری کاریگەری کۆمەڵایەتیی، و کاریگەرییەکانی لایەنگیری تاقیکراوەکان و پلاسیبۆ لە ناو کۆی چارەسەری دەروونییدا لە ڕەفتارگەراییوە سەرچاوەیانگرتووە
- کاریگەری فێربوونی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکەی بە فاکتەرەکانی ژینگەیی و هەروەها کاریگەرییەکەی لەسەر ڕەفتاری نائاسایی مرۆڤ، لە ژێر کاریگەری تیۆرییەکانی باندوۆرا و کراسنێرەوە وەک مۆدێلێک دانرا.
گرنگی ڕەخنە بنەڕەتییەکانی ئایزینگ لە ئەنجامە کلینیکییەکانی بەکارهێنانی شیکاری دەروونیی، بەتایبەتی لە ڕێگەی بەکارهێنانی توێژینەوەی تاقیکردنەوەکانی، لە نیوەی دووهەی سەدەی نۆزدەیەمدا زیاتر ڕوون بووەوە.
پەرەپێدانی چەمکی دەروونزانیی کلینیکی، بەتایبەتی کاتێک مۆدێلی زانای بەکارهێنەر بە هۆی کاریگەری ڕەفتارگەرایی پەرەی سەند و زۆرتر کارەکان لە ئەنجامە ئەزموونییە بینراوە بەپێوەکانەوە بەدەست دەهاتن
سەرهەڵدانی تێڕوانینێکی دەروونپزیشکیانە، لەسەر ڕۆڵی ژینگە، پەیوەندییەکان و کاریگەرییەکانی نێوان تاکەکان لە کۆمەڵگەدا و کاریگەرییەکانیان جەخت دەکاتەوە بە جێگەی ناکۆکییە نادیارەکانی ناوەکی تاکە مرۆڤەکان.
بەرەو جۆرێک لە یۆتۆپیا، دیدگای ڕەفتارگەرایی ڕادیکاڵ لەسەر بەکارهێنان و پێداگری لەسەر پلان دانان و ڕێکخستنی ژینگەی کۆمەڵایەتی بۆ جەختکردنەوە لەسەر باشترین و گونجاوترین ڕەفتاری مرۆیی، زیاتر بە هۆی کاریگەرییەکانی کارەکانی سکینەر لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم پێویستە.
سکینەر و چارەسەری ڕەفتاری
سکینەر لە کتێبە بەناوبانگەکەی بە ناوی «ڕەفتاری ئۆرگانیسمەکان»لە ساڵی ١٩٣٨ز بڵاوکرایەوە، یەکەم کتێبی سکینەر بوو، کتێبێک بوو کە تیایدا بنەماکانی بنچینەیی تیۆری خۆی بە شێوەیەکی گشتی بە ڕوونی شی کردەوە، کە دواتر بوو بە بناغەیەکی گرنگ بۆ تیۆری ڕادیکاڵ لە بواری ڕێکخستنی ڕەفتاری. لە سەرەتاوە، ئەو بە بنەڕەتی تێڕوانینەکانی خۆی لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنانی زانست و زانیاری دەربڕی. ئەو باوەڕی وابوو کە زانست و زانیاری لەسەر مرۆڤ و ڕەفتاری مرۆڤ ناتوانرێت بە پشتبەستن بە خۆبیرکردنەوە و تێفکرین بەدەست بهێنرێت. زانستێک کە سەرەتا بە پشتبەستن بە تێفکرین بەدەست هاتبێت، ناتوانین وەک کردارێکی کاریگەر سەیری بکەین. زانستێک کە دەتوانێت ڕەفتاری مرۆڤ پێشبینی بکات و کۆنتڕۆڵی بکات، پێویستی بە جۆرێک لە ناسنامەی متمانەپێکراو هەیە. ئەوەی بۆ سکینەر زۆر گرنگ بوو، گەیشتن بە ئاستێک بوو کە بتوانین ڕەفتاری مرۆڤ پێشبینی بکەین و کۆنتڕۆڵی بکەین. بەبێ ئەو حاڵەتە، هیچ کاریگەرییەک یان هاوکارییەک ناتوانێت بوونی هەبێت. هاوکات لەمێتۆدە توێژینەکیەکەی خۆیدا پەیڕەوی لە پڕەنسیپە بنەمایییەکانی ئەو ئیپستمۆلۆژییە کردبوو کە باوەڕیپێی هەبوو، ئەو پێی وابوو ئەم پێشبینی و کۆنتڕۆڵی ڕەفتارییە تەنها بە پشتبەستن بە دۆزینەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان گۆڕاوەکاندا نییە.بەس نییە کە تەنها پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕاوەکان و زانیارییە بەدەست هاتووەکانی ئەم ئەنجامانە وەک بناغەیەک بۆ پێشبینی ڕەفتار و ئەنجامە ڕەفتارییەکان لەبەرچاو بگرین.لە ڕاستیدا، ئەمڕۆ کە بەشێکی زۆری لێکۆڵینەوە و زانستی جیهان تەنها لەسەر دۆزینەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان گۆڕاوەکاندا کۆکراوتەوە، بە وتەی سکینەر، ئەمە بەس نییە، بەڵکو پێویستە کار لەسەر دۆزینەوەی ئاستی پەیوەندییە کاریگەرەکان لە نێوان ئەم گۆڕاوانەدا بکرێت و بۆیێ پێویستمان بە جۆرێک لە شیکاری کاریگەری گۆڕاوەکان و پەیوەندییەکانیان هەیە. ئەمە زۆرجار بەبێ شوێنکەوتنی ڕێگاکانی تاقیکردنەوەیی و ئەزموونی لەسەر خۆ پەرەسەندووەکان لە ژینگەیەکی کۆنتڕۆڵکراو جیاکراوە لە شوێنێک کە سەرچاوەکانی تر دەکرێت دروست ببن، ئەنجام نادرێت. لەم حاڵەتەدا، زانستمان لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ دەتوانێت وەک بناغەیەک بۆ دانانی بنەماکانی بنچینەیی ڕەفتاری مرۆڤ بەکاربهێنرێت، لە ئەگەری نەبوونی ئەمەدا، ناتوانین بگەینە ئاستێک لە دانانی بنچینەیی بنەماکانی بنچینەیی ڕەفتاری مرۆڤ.لە قۆناغی دواتر، ئەگەر بە پشتبەستن بە دۆزینەوەی پەیوەندییەکان و شیکاری کارکردی لە نێوان گۆڕاوەکاندا، سەرکەوتوو بین لە دانان و دۆزینەوەی کۆمەڵێک یان گرووپێک لە بنەماکانی بنچینەیی لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ، دەتوانین بەرەو دروستکردنی تیۆرییەک لەسەر سیستەمە بنچینەییەکانی ڕەفتاری مرۆڤ هەنگاو بنین. دەتوانین بڵێین کە تا ڕادەیەک ژێر کاریگەریی ئەم تێڕوانینە بوو کە ویلسۆن لە ساڵی ١٩٨٧ ژمارەیەک لە تێڕوانین و تایبەتمەندییەکانی چارەسەری ڕەفتاری پێشکەش کرد کە گرنگترینیان ئەوە بوو کە چارەسەر و ڕێگای چارەسەر دەبێت بە پشتبەستن بە تیۆرییەکی ئەزموونی بێت کە خۆی لە ناو دۆزینەوەکانی دەروننزانی زانستی ببینێتەوە
بیرۆکەی بنەمایی لە چارەسەری ڕەفتاری

بە گشتی، بیرۆکەی بنەمایی لە چارەسەری ڕەفتاری دا ئەوەیە کە ڕێڕەوی ڕەفتاری و ئاسایی ونائاسایی یەکسانن، بەڵام بە دوو ئاراستەی پێچەوانەدا، واتە ڕوونکردنەوە بۆ ڕەفتاری ئاسایی و ڕوونکردنەوەی پێچەوانە بۆ ڕەفتاری نائاسایی، دەتوانیت بەکاریبهێنیت. جگە لەوەش، ڕەفتاری کەسەکە پێویستە بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بکرێت و ئاستی پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان بە وردی و بە بەردەوامی پێوانە بکرێن. بنەماکانی سەرەکی هەر تیۆرییەک لە چارەسەری ڕەفتاری دا دەبێت لەسەر دۆزراوەی تاقیکارییەکان دامەزرابن. ئەوانیش دەبێت زۆر تایبەت بن. دواتر، کاتێک ڕەفتارگەرایی شێوازی فۆرمی تری وەرگرت و لەگەڵ تێڕوانینی دیکە، بە تایبەتی تێڕوانینی شیکاریی (مەعریفی)، تێکەڵ بوو، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دیزاینکردنی هەر ڕێگەیەکی دەرمانی پێویستە لەسەر تایبەتمەندییە نامادی و کەسی و ڕەفتارییەکانی کەسەکان دامەزرابێت. دەستێوەردانە ڕەفتارییە دەرمانییەکان دەبێت بەرەو کێشە ڕەفتارییەکانی کەسەکە ئاراستە بکرێن. ئامانجی ورد لێرەدا دۆزینەوەی ململانێی ناوەکی بنەڕەتی و ململانێی قووڵی ناوەکییە کە لە شیکاری دەروونی دا جەخت لەسەر دەکرایەوە. لەبەر ئەوەی ڕەفتارگەرایی باوەڕی وابوو کە دۆزراوەکانی لێکۆڵینەوە پەیوەندیدار بە کێشە تایبەتەکان لە دۆخە تایبەتەکاندا، ڕەفتارگەرایی بە گشتی شوێنی یاسایەکی جێگیر بۆ شیکردنەوەی ململانێی دەروونی بە شێوەیەکی ناوەکی و نادیار کەوتبوو. لە هەمان کاتدا، هەوڵی دا هەم بەرامبەر دیدە پزیشکییە نەخۆشیزانەکە و هەم دەروونشیکارییە بنەماخوازەکە وەستێتەوە، چونکە لە چارەسەری ڕەفتاری دا، کاتێک ڕەفتاری نائاسایی خۆی نیشان دەدات، نیشانەی نەخۆشییەک کە بناغەی پزیشکی هەبێت نییە. بوونی ململانێیەکی ناوەکی لە ناو کەسەکە دا، تەنها ڕەفتاری کێشەدار و نائاساییە کە لەبەرچاو دەگیرێت، چ هەر تەکنیکێکی ڕەفتاری بێت یان نەبێت.جۆری دەستێوەردانەکەی بەکارهێنراو دەبێت لەسەر لێکۆڵینەوەی ورد و سەلمێنراو دامەزرابێت. لێرەدا، ڕەفتارەکەی بەکارهێنراو زۆر جیاواز بوو لەوەی لە دەروونشیکاریدا بەکاردەهێنرا، چونکە ڕەفتارگەرایی بەردەوام کاری لەسەر ئەوە دەکرد جۆرێک لە مێتۆد پەیڕەو بکات کە یەکەمانی ناوی تاقی بکرێنەوە، و خاوەنی جێگیرییەکی ئۆبجێکایڤ و بێلایەنانە بێت، نەک لەسەر بنەمای لێکدانەوەی کەسییە ئۆبجێکتیڤەمانی کەسەکان و پسپۆڕەکە هاتبێتە ئاراوە.
لەسەر ئەم دیدگایە لە ڕەفتارگەرایی، دەتوانین بڵێین کە ئەویش خاوەنی جۆرێک لە ئیپستمۆلۆژی تایبەت بە خۆی هەبووە، جگە لەوەی ڕەفتارگەرایی کۆمەڵەیەک لە پێشەکییە فەلسەفییە زانستییەکانی تایبەت قە خۆی هەبووە کە لە پشت تیۆرییەکانی ناو ڕەفتارگەرایی دا بوون. ئەو ژمارەیەک تەکنیک و ڕێگەی دەرمانی و دەستێوەردانی ڕەفتاری هەبوو و دواتر ڕەفتارگەرایی زەینی و وێنەیی و دەروونشیکارب تێڕوانینی تایبەتی خۆیان لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی دا هەبوو.لە سەرەتاوە، پێش و دوای واتسن، ڕەفتارگەرایی کاریگەری لە ئەزمونگەریی بەریتانی، فەیلەسوفانی وەک فڕانسیس بەیکن و ژمارەیەک پزیشک و فیزیۆلۆژیست وەرگرتووە. هەڵە ئەوە بوو کە ژمارەیەک لە بنەماکانی سەرەکی دامەزران و لە لیستی تایبەتمەندییەکان دا دانران، وەک بیرۆکەی بەکارهێنانی زانیارییە ئەزموونەکان کە بە بنەڕەتی کاریگەری لە بیرۆکەکانی فڕانسیس وەرگرتووە. لێرەدا، کەم سەرنج دراوە بە زانیارییەکانی دروستکراو لەسەر بنەمای خود-تێڕوانین، خەیاڵ و لێکدانەوەی کەسییەوە بەرهەم هاتبوون، جگە لەوەی ڕەفتارگەرایی لەسەر بنەمای چاودێری ڕاستەوخۆ و ئەنجامدەرهێنان دامەزراوە. کاریگەری تەکنیکەکان دەبێت جێی چاودێری و پێوانەکردن بێت، واتە لێرەدا کامێرای شارەزا وەک یەکەیەکی کەسی لەسەر بنەمای شیکردنەوە بۆ کەسایەتی ئەو گرنگی پێ دەدرێت. لە هەمان کاتدا، لەسەر بنەمای تێڕوانینییەکانی «جۆن لۆک» سەبارەت بە سروشت و ئاگایی مرۆڤ هەنگاو بە هەنگاو زانیارییەکان و بیرۆکەکان جێ دەکاتەوە. کەسەکان دەتوانن بە یاسا و ڕێساکانی پێکهێنەری بچووکیان، بۆ نموونە لەسەر بنەمای دووبارەکردنەوەی بەردەوام، هاوشێوەیی، تازەیی و تایبەتمەندییەکانی دیکە، شی بکرێنەوە و شوێنیان بکەون و لە شوێنێکدا کە بیرۆکە و بیرکردنەوە ئاڵۆزەکان دروست دەکرێن، دابنرێن.لەسەر بنەمای ڕوونکردنەوە و دابەشکردنی هەر یەک لە «فیشمان» و «فرانک» لە ساڵی ١٩٩٧، دوای پێداچوونەوەی ورد بە مێژووی ڕەفتارگەرایی و قۆناغەکانی، ژمارەیەک ئەنجامی ڕوون و کورت پێشکەش کرا
- یەکەم :
کاریگەری فەلسەفەی عەقڵانی و جووڵانەوەی تاقیگەیی، کە جۆن لۆک و فڕانسیس بەیکن پێشەنگەکانی بوون، لە دروستکردنی ڕەفتارگەرایی لە سەردەمی ڕۆشنگه ری بەدواوە، بە تایبەتی بە جەختکردن لەسەر تاقیکاری، کاریگەری بوونیاد نرا. جۆن لۆک لە کۆنسێپتی تەختەی سپی بۆ مرۆڤ بەکارهێنا، کە بوونەوەرێکە بە بەتاڵی لە هەر زانیارییەک دادەنرێت.
- دووهەم:
هاتنی ویلیام وۆنت وەک: یەکەمین دەروونناسی تاقیکاری، بە تایبەتی کاتێک کە ئەو لە ڕێگەی تاقیگەکەی لە زانکۆی لایپزیگ، دامەزرێنەری جۆرە دەروونناسییەکی تاقیگەیی بوو و هەوڵی دا تاقیکردنەوەکانی خۆی لە چوارچێوەی زانستی و کرداری دیسیپلینەکەی خۆی دابنێت. هەوڵەکانی ئەو لە پشت زانستیبوونی دەرووننزانیی و هەنگاوەکانی لە ئاراستەی جیاکردنەوە لە فەلسەفە دا گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
- سێهەم:
هەوڵەکانی «ئیڤان پاڤڵۆڤ» و توێژینەوەکانی لە بواری فێربوونی ڕەفتاری لەسەر ئەوەی کە ڕەفتاری ئۆرگانیسم دەکرێت بەرهەمی جۆرە فێربوونێک بێت و لە ئەنجامدا جۆرێک لە بەمەرجبوونی کلاسیکی ڕوودەدات. چوارەم :
واتسن لەسەر بنەمای بەشێک لە بیرۆکەکانی پاڤلۆڤ لە دوای ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە ڕەفتاری ناکارا لە تاکی مرۆیی لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەمەرجبوونی کلاسیک بوو.
- پێنجەم:
بە دەرکەوتنی سکینەر، جگە لە تیۆرییەکانی فێربوون، تیۆرییەکانی بەمەرجبوونی چالاکیش پەرەیان سەند، بە تایبەتی ڕۆڵ و گرنگی هاندان لە جیاکردنەوەی نێوان ڕۆڵەکان، کاریگەرییەکان و فاکتەرە تایبەتەکان لە تاکی مرۆیی دا.
- شەشەم:
لە قۆناغی کۆتایی دا، کار لەسەر ئەوە کرا کە ئەم تیۆری و بیرۆکانە لە کوێ دەتوانن ڕۆڵی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێگەکانی کاریگەر لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پزیشکیی و پەروەردە دا بگێڕن. تا دەیەکانی حەوتەم و هەشتەمی سەدەی بیستەم، بە ورده ورده گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ڕەفتارگەرایی دا ڕووی دا و جۆرە تێکەڵبوونێک لە نێوان چارەسەری ڕەفتاری و چارەسەری مەعریفیی هاته کایەوە کە لەگەڵ ڕوونکردنەوەکانی پێشووی خۆی جەخت لەسەر دەکات.چارەسەری مەعریفی-ڕەفتاری بە لەبەرچاوگرتنی لایەنە هەستيارییەکانی تاکی مرۆیی، بە کاریگەرییەکی بەرچاو دەستی پێکرد بە بوونیادنان کرد.



