گشتی

نەخۆشییەکانی خەو_بەخەبەری

نەخۆشییەکانی خەو_بەخەبەری

كەیسی کلینیکی

بازرگانێکی تەمەن 55ساڵە کە لە تەمەنی 21ساڵیدا توشی زۆر خەوتن بووە. ئەم لە کاتژمێر 10ی بەیانی، 1 ی دوانیوەڕۆ و 8ی شەو دەخەوت. لە شوێنی کارەکەیدا لەسەر بنەوشەی دەتەرەکەی دەخەوت و کاتێک لە خەو هەڵدەستابۆ ماوەیێکی کەم هەستی بە چاکی دەکرد. هەستی بە ماندوویەتی دەکرد کاتێک خەوە کورتەکانی دوادەکەوت. هەمووکاتێک کۆبوونەوەکانی بە جێدەهێشت تا کاتی خەوەکەی تێکنەچێت.   نەخۆشەکە لە مناڵیداخەوی ناخۆشی دەبینی و ڕاهێنانی دەکرد و ڕێگای ماڵەوە تا قوتابخانە بە ڕاکردن دەڕۆیشت. پشکنینی جەستەیی پێشووی نەخۆشەکە نیشانی داوە کێشەی تەندروستی نییە. لە چاوپێکەوتنی نەخۆشەکە، ڕەفتار و هەڵسوکەوتی دۆستانە و نیشانەی متمانە بە خۆی هەبوو. میزاجی خەمگین یان نەبوونی حەز یان هەست بە چێژی ئینکار دەکرد، نەخۆشەکە پیێ وابوو زۆر خەوتنی کێشەیێکە کە دەبێت لەگەڵیدا لایەک بێت. دووری دەسپێکردنی خەو بە شێوەیەکی گشتی 11 خولەک بوو. لە خەواڵوویی خەوی شەوانە، خەوی نەخۆشەکە دەرکەوتنێکی سروشتی هەبوو.

لە جیهاندا ڕێژەیەکی زۆر لە پسپۆڕی بواری خەو هەن، ئەوان گرنگی تایبەت بەو کەسانە دەدەن گرفت و نەخوازراوی تایبەتیان لەگەڵ خەوتندا هەیە. بەدەر لەوەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کەس بە هۆکار و بەڵگەی جیاواز گرفتیان لە خەوەکانیاندا هەیە، هاوکات تێکچوونی خەو یکێک لە کۆنیشانە هەرە بەربڵاوەکانی زۆربەی نەخۆشی گرفتە دەروونییەکانی تریشە.

:نەخۆشی بێخەوی

يکێک لە باوترین کێشەکانی خەو نەخۆشی بێخەوییە. سکاڵای زۆربەی خەڵک لە بێخەوی، سەبارەت بە بێتوانایی لە پاراستنی خەو یان نەبوونی هەستێکی ئارام دوای خەووە. تایبەتمەندی سەرەکی ئەوەیە کە نەخۆشەکە بە سەختی خەوی لێ بکەوێت و هەستانەوەی بەردەوامی هەبێت. ئەوان لەسەر چوونە خەو بیرکردنەوەی زۆریان هەیە. كاتێک نەخۆشەکە ناتانێت بخەوێت هەست بە بێهیوایی دەکات. بێخەوی بە گشتی لەگەڵ کێشەی دەروونی،وەکوو دڵەڕاوکێ و خەمۆکی پەیوەندی هەیە.

گرفتێکی بنەماییە و تاکەکە کێشەی هەیە لە چۆنایەتی ئەو خەوە دەیکات، لەم جۆرەدا کەسەکان بە ئاسانی خەویان لێ ناکەوێت، بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر یکێک لە سەرەتاوە چیرۆک یان لای لایە بۆ نەکات، بە ئەستەم دەتوانن خەویان لێ بکەوێت. لە گەورەکانیشدا بە جۆرێکی تر، گرفتێکی بنەماییان لە چوونە خەوەوە هەیە، ئەمە بەدەر لەوەی گرفتێکی تریشیان هەیە، ئەویش مانەوەیان لەناو خەودا.   واتە ئەم کەسانە بەردەوام ڕادەپەڕن ، ئەم جۆرە کەسانە بەیانییان زوو لە خەو ڕادەپەڕن و ناتوانن بخەونەوە. ئەم گرفتە کاریگەری لەسەر کارایی کۆمەڵایەتی دادەنێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم .کەسانە هیچ گرفتێکیان لە شوێنی خەوتن و پێخەف نییە، کەچی لە خەوتندا کێشەیان هەیە و خەویان لێ ناکەوێت

ئیمڕۆکە لە جیهاندا بە لایەنی کەمەوە 10 تا 15%ی خەڵکی جیهان گیرۆدەی بێخەوین، لەوانەیە ئەمە یکێک لەو سەردەمانە بێت مرۆڤایەتی توانای خەوێکی ئارامی نەمابێت. هۆکارەکان بۆ ئەمەش زۆر زۆرن، لەم ژمارەیە نزیکەی 6 تا 10% بە تەواوی کۆنیشانەکانی بێخەوییان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.

جۆرەکانی بێخەوی:

یەکەم : بێخەوی سەرەتایی(پێشین)، بێخەوییەکەیان پەیوەندی بە کاتە سەرەتاییەکانی چوونە ناو جێگەوە هەیە

دووهەم: بێخەوی ناوەندی، ئەوانەی بەردەوام لە خەو ڕاددەپەڕن لە کاتی خەوتندا

سێهەم: بێخەوی پاشین، ئەوانەی بەرەبەیان زۆر زوو لە خەو ڕادچڵەکێن و ئیتر ناتوانن بخەونەوە

هۆکارەکانی نەخۆشی بێخەوی

پشکنینی بێخەوی لە منداڵاندا دەتوانێت ئەوە بێت کە تێبینینیە دایکانەکان لەگەڵ پێداویستییە ڕاستەقینە و تاکەکانی منداڵەکە جێگیر نییە. كاتێک بێخەوی کە منداڵەکەدا بەردەوام بێت، دەبێت کێشەی پەیوەندی دایک و منداڵ لە بەرچاو بگیرێت. هۆکاری بێخەوی لە هەرزەکارەکاندا دەتوانێت بە هۆی، دڵەڕاوکێ و ترس لە کاتی خەوتندا، نەگۆنجاو بوونی بارودۆخی دەرەوە، وەکوو تۆندوتێژی لە ڕادەبەدەری دایک و باوک، یان بە هۆی ململانێی ناوخۆیی هەبێت. بە گشتی سکاڵای زۆربەیان بە هۆی هەستی ترسناک و و بیرەوەری دووبارە بووەکانە کە بەرگری دەکات لە خەوتن. هەندێک جار شێوازی ژیانی نەخۆشەکە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو. وەکوو پابەندنەبوون بە کاتەکانی نەخەوتن و خەوتن، خواردنی کافاین، خواردنی خواردنی قورس پێش خەوتن و  وەرزش نەکردن. بێخەوی هەندێک جار بە هۆی کێشەی جەستەیی و دەروونییەوە وەکوو ئازار، ناڕەحەتی جەستەیی، نەبوونی چالاکی جەستەیی لە ڕۆژدا و کێشەی هەناسەدان ڕوودەدات.

چارەسەری بێخەوی

داوا لە نەخۆش دەکرێت کە جێگاکە تەنها بۆ خەوتن بەکار بهێنێت و ئەگەر دوای 5 خۆلەک لە جێگاکەتدا خەوت لێ نەکەوت، هەستە و خۆت سەرقاڵی شتێ تر بکە. ڕاهێنانی ئارامکردنەوەی لەش دەتوانێت سوودی هەبێت. سێکسێکی دڵخواز بەتایبەت بۆ پیاوان لە بەرەوپێشبردنی خەو کاریگەرە. بەنزۆدیازیپین وەک باوترین دەرمانی خەوهێنەر بەکاردێت.

نەخۆشی زۆر خەوتن

زۆرخەوتن بریتییە لە زۆربوونی کاتی خەو، خەواڵوییی زۆری ڕۆژانە. ئەم نەخۆشییە بۆ کەسانێک دەبێت کە لە زۆر خەوتن ڕازی نین،هۆکاری زۆر خەوتن هیلاکی و ماندوویەتی نەبێت. کەسانێک کە ڕۆژانە زیاد لە 7کاتژمێر خەوتوون، هاوکات جارێکی تر لە هەمان ڕۆژدا خەوتونەتەوە. بەشێکیان ئاماژە بەوە دەکەن دەبێت ڕۆژانە زیاد لە 9 کاتژمێر بخەون، لە حاڵێکدا هەستیش بەوە ناکەن نوێ بوونەتەوە یان هیلاکییان دەرچووبێت.ئەم کەسانە لەناو خەوەکانیشیان بە جۆرێ سڕن و وەها دەبینرێت بە تەواوی  خەو بەری نەدابن، زۆربەی کاتەکان خەواڵوش دەردەکەون. چالاکی کەمی هەیە و لەوانەیە ڕەفتاری گۆنجاو نەبێت و بیرەوەری توشی کێشە بێت، لە ئاراستەکردنی کات و شوێن لاواز دەردەکەون. بەم حاڵەتە سەرخۆشی خەو دەوترێت. هەفتانە 3 جار وایان لێ بەسەر دێت و ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و پیشەیان. هاوکات ئەم کۆنیشانانەیان تێدا ڕوو دددات، نابێت لە ژێر کاریگەری هیچ دەرمان یان جۆرێکی ماددەی هۆشبەردا بن.

5 تا10% ی ئەو کەسانە توشی نەخۆشییەکانی خەو_ بەخەبەری لەڤن لەم کاتیگۆرییەدا جێتان دەبێتەوە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە. ئەم ڕێژە لە پیاوان و ژناندا بە یەکسانی ڕوودەدات. نەخۆشی زۆر خەوتن پرۆسەیێکی بەردەوامە و توندی نیشانەکانی وردە وردەیە. نیشانەکان لە تەمەنی 15 تا 25 ساڵییەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی چەند هەفتەیەک تا چەند مانگێک بەرەو زیاد بوون دەچێت.

هۆکارەکانی زۆر خەوتن

لەوانەیە لە کاتی پێش سوڕی مانگانەدا یان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە یان لە ڕەوتی دووگیانی خەواڵوویی زۆر بێت. زۆر کەس بۆ دەربازبوون لە کێشەکانی ڕۆژسنە پەنا دەبەنە بەر خەو، چەندین کاتژمێری شەو و ڕۆژ لە حاڵەتێکی خەواڵوویی یان خەوی قووڵدا بەسەر دەبەن. هەر وەها زۆر خەوتن دەتوانێت بە هۆی وروژاندنی دەروونی و خواردنەوەی کحولی زۆر بێت.

چارەسەرکانی زۆر خەوتن

بەکارهێنانی دەرمانی هاندەر وەکوو ئەمفیتامین و هەندێک جار دەرمانی دژە خەمۆکی وەکوو دووبارەوەرگرتنەوەی سیرۆتۆنین دەتوانێت کاریگەری هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

Back to top button