گشتی

هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

هەندێک کێشەی تەندروستیی هەیە کە پەیوەستە بە خواردن و مێشکەوە ، بەتایبەتی لە بەشێکی مێشکدایە بە ناوی هیپۆکامپۆس. دەسەڵاتی ئەم بەشە لەسەر برسێیەتی و تێرییە. ئەگەر گرفتێک لەم شوێنەدا ڕووبدات،  دەبێتە هۆی تێکچوونی حەزی خواردن لە کەسەکاندا و بەو هۆیەوە کێشیان بە خێرایی دێتە خوارەوە یان بە پێچەوانەوە، حەزی خواردنیان زۆر دەبێت..

لە زۆربەی توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشییەک وەک “ئەنۆرێکسیا” دەبن، بەشێکی مێشکیان ـ یان هەمان هیپۆکامپۆس ـ بە باشی کار ناکات توشی کێشە بووە، هەروەها هۆرمۆنی “کۆرتیزۆل” ـ کە کاتێک ئێسترێس زۆر بێت ئاستی ئەم هۆڕمۆنی دەچێتە سەرەوە ـ لە جەستەی ئەو کەسەانەدا کە نەخۆشییەکانی خواردن و خۆراکیان هەیە بەرزە.

ڕۆڵی جینێتیک لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

جینێتیکیش کاریگەری هەیە و ڕۆڵی بنەمایی هەیە لە هەندێک لەهۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خواردن و خۆراکدا. ئەگەر لە خێزانێکدا کەسێک تووشی ئەم نەخۆشییانە بووبێت، ئەگەری هەیە کە کەسانی تری خێزانەکەیش بەهۆی جینەکانەوە تووشی بببێت،

هەروەها دەرکەوتووە لەو کەسانەی کە کێشەیان لەسەر خواردن هەیە، کارکردنی مادەیەکی مێشک بە ناوی “سێرۆتونین” کە پەیوەندی بە هەست و کەیفی مرۆڤەوە هەیە کەمترە. ئەو جینانەی کە مێشکیان ناتوانێ سێرۆتونین بە شێوەیەکی ڕاست بەرهەم بهێنن، زۆرجار تووشی ئەو کێشانە دەبن.کە وایە دەتوانین بڵێن ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی خواردنیان هەیەئاستی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنینیان کەمترە.

ڕۆڵی هیپۆکامپۆس لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

هەر وەها کە باس کرا ڕۆڵی هیپۆکامپۆس بە تایبەت کاتێک توشی گرفت دەبن، تەنانەت تێگەیشتنی کەسە بۆ خواردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو و پێویستی بە خواردن دەگۆڕێت.

لە تاقیکردنەوەیەک کە  لەسەر ئاژەڵەکانیشدا کراوە، لەکاتی بەکاربردنی کارەبایەک لە بەشی هیپۆکامپۆسیاندا، دەرکەوتووە بەهۆی ئەوە، خواردنیان زیاد کردوە بێ ئەوەی خۆیان بەدەستی خۆیان کۆنترۆڵی بکەن.

ڕۆڵی دوو ماددەی گرنگ لە مێشکدا لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە دوو مادەی گرنگ لە ناو مێشکی مرۆڤدا ڕۆڵیان هەیە لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خواردن و خوراکدا بە ناوی مادەی یەکەم سی.جی.کەی و مادەی دووهەم سی.ئێڵ.پی. ئەم دوو مادەیە، کە بە شێوەیەکی سروشتی لە مێشک بەرهەم دەهێنرێن، ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەیە لە هەست کردن بە تێری و برسێیتی..

زانیاری نوێ باس لەوە دەکات کە کاتێک مادەی دووهەم لە لایەکی تایبەتی مێشک بەرهەم دەهێنرێت و دەڕوات بۆ بەشی هیپۆکامپۆس دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ زیاتر لە خواردن دووربکەوێتەوە. تەنانەت هەندێکیان بۆ ماوەی  ٢٤ کاتژمێر هیچ شتێکیان نەخواردبوو. بەڵام کاتێک توێژینەران هەوڵیان دا بەرگە تایبەتی مادەکان لە ناو هیپۆکامپۆس بلوک بکەن، تاکەکان حەزیان بە خواردن بە دوو هێندە زیاتر بووە لە حاڵەتی ئاساییدا.

مادەی یەکەم بە شێوەیەکی دیاری کراو، ڕۆڵیەکی گرنگی هەیە لە پاراستنی بیر و بەرزکردنەوەی هەستی بیرکردنەوە هەیە. بەپێی ئەم توێژینەوەیە، ئەم ماددەیەش کاریگرییەکی زۆری هەیە لەسەر ڕەفتاری خواردن و پاراستنی بیرۆکە.

هەروەها مادەیەکی تر کە بە ناوی نیتۆ ناسراوە، لە ناو لاشەی مرۆڤدا دۆزرایەوە. ئەم مادەیە بەشدارە لە کەمکردنەوەی هەستی ئازار، و بە شێوەیەکی سروشتی دەتوانێت حەز بە خواردنیش کەم بکات. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشییەکانی وەکوو بۆلیمیا و ئەنۆرێکسیا دەبن، ڕێژەی ئەم مادەیەیان زۆر کەمترە لە حاڵەتی ئاسایی، و ئەمەش دەتوانێت کاریگەری دادەنێت لەسەر ڕەفتاری خواردنیان

ڕۆڵی دۆپامین لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

توێژینەوەکان هەروەها باسیان لە ڕۆڵی دۆپامین کردووە لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خواردن و خوراکدا. دۆپامین بەرپرسیاری بەخشینی چێژ و خواستە بەو شتانەی مرۆڤ ڕووبەڕوویان دەبێتەوەو دەیانخوات . بۆ نموونە، کاتێک مرۆڤ خواردنێکی بەتام دەخوات، دوپامین زیاد دەبێت و هەست بە خۆشی و دڵخۆشی دەکات.

لە ڕوویێکی ترەوە، ئەوەی ناسراوە ئەوەیە کە ژیانی نوێ و گەشەپێدراوی مرۆڤی ئەمڕۆ، بە تایبەتی لە شارە گەورەکاندا، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر خۆڵ و هەستەکانی مرۆڤ جۆرێک لە پەستانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ تاکی مرۆیی دروست کردووە، بە تایبەت دوو ڕوانگەی سەرەکی هێندراوەتە ئاراوە

یەکەمیان: کردنی لاوازی و باریکەڵەیی وەک ستانداردێکی نوێی جیهانی بۆ جوانی لە ڕێگەی پاڵپشتی کۆمپانیاکانی ڕێکلام، فاشن، میدیا و سینەما و سەرنجی لاوەکان بە تایبەت مێینەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە

ڕوانگەی دووهەم: بە پاڵپشتی میدیا و سینەما، تێڕوانینێکی هەڵە و ناتەندروست و زیانبەخش دروستکراوە لە بارەی ئەو کەسانەی کەمێک کێشیان زیادە یان قەڵەون.

هەموو ئەمانە پێکەوە جۆرێک لە فشاری کۆمەڵایەتی و دەروونی لەسەر تاکەکقن دروست دەکەن. لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی جۆرێک لە تێڕوانینی فرەسەرنجدەربۆ جەستە و خۆپێوانی بەردەوام و خود_ڕەخنەیی .

ئەمڕۆ کە تەکنەلۆژیی وێنە و ڤیدیۆ زیادتری بڵاوکردووەتەوە، بە تایبەتی لە هۆڵیود، زۆربەی ئەکتەرکان و فۆتۆگرافەرەکان و دیزاینەران وێنەی تایبەتی خۆیانیان هەیە. ئەوان پاش وێنەگرتن، وێنەکە دەستکاری دەکەن (ڕووناکی، ڕەنگ، فۆرم و هتد) و پاشان بە باشترین شێوە لە میدیا و ڕووداوە گەورەکان بڵاوی دەکەنەوە. ئەو وێنەیە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک داهاتی تایبەتیان پێ دروست بکەن، بۆ نموونە چیتر وا دەزانن چی جوانە و چی نییە، یان پێیان وایە ئەوانیش دەبێ جوان بن و وەکوو ئەوان ببین

هەر بۆیێ، زۆربەی خەڵک دەستیانکرد بە گۆڕینی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئەو “جوانیەی” کە لە وێنە و ڤیدیۆدا بینیویانە. بۆ نموونە، لە ساڵی ١٩٩٦، شاجوانێک بە ناوی “ئێلیشا” ، خەڵاتی وەرگرت، بەڵام  خەڵک بە بۆنەی ئەوەی کێشەی  زیادی کردبوو، داوایان کرد خەلەتی لێ وەربگرێتەوە چوونکە کەمێک کێشی زیادیکردبوو.

بە درێژایی مێژوو و بە پانتایی ژیانی ئەمڕۆکەش، پەیوەندییەکی بنەماییلە نێوان خواردن و جەستەو جوانیدا بوونی هەیە. لە ئادتێکی دیاریکراودا ئەو

کاریگەری خێزان لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

ستانداردانەی بۆ پێوانەی جوانی بە درێژایی زەمەنەکان هاتوونەتە ئاراوە کاریگەرییان لەسەر ستانداردەکانی خواردن و تەنانەت فۆرمی لاشەش داناوە.

هەندێكجار خێزان خۆی دەبێتە سەرچاوەی فشار بۆ ئەندامەکان، بەتایبەتی ئەو خێزانانەی كە قازانجیان كەمە یان کوالێتی خواردنیان بۆ گرنگ نییە. ئەوان زۆرجار خواردنە نادروستەكان دەخۆن و منداڵەكانیش ناڕاستەوخۆ و بە ناچار هەمان خواردن دەخۆن و وەهار باریان دەهێنن کە خواردنی زۆر لە بەردەستیان بێت.زۆر بخۆن و هیچ کەس گوێ بە لایەنی تەندروستی، چەوری و شەکر نەدات. گومانیش ناكەن كە ئەم خواردنانە، شەكری زۆریان هەیە یان زیانبەخشن. زۆرجار خێزانەكان پەیوەندییان بە تەندروستی جەستە و تەندروستی مەعنووی نیە و بەڕوونی یاسایەكی سەختیان داناوە و ڕیسا و یاسای زۆر توندیان هەیە بۆ کەم خواردن، ناویشیان ناوە “ئاگا لە خۆبوون”. بەڵام هەوایەکی پڕ لە ڕاڕایی بۆ تاكەكە دروست دەکات كە همیشە دڵەڕاوکێ و نیگەرانییان هەبێت کە چی بخون و چەند بخون و ئاست و ڕێژەی خواردنیان و جۆری خواردنیان کۆنتڕۆڵ بکەن.

خێزان كاریگەرییە گەورەی هەیە لەسەر ڕەفتاری خواردنی تاكەكان. زۆرجار خواردن بە شێوەی خێزانەوە دەبێتە بەشێك لە شێوازی ژیان. ئەگەر پەیوەندییەکی ناڕاست و تووڕەیی لە نێوان ئەندامانی خێزانەوە هەبێت، کاریگەری بەهێزتر دادەنێت لە سەر خواردنی ئەندامانی خێزانەکە. بۆ نموونە، ئەگەر دایک و باوك سیستەمی خواردنی تایبەتیان نەبێت،ئەمە کاریگەری دادەنێت لەسەر منداڵەکان یان دەكرێت بە پێچەوانەوە، کاتێک كەسەكە لەو جۆرە خێزانانە دێتەدەروە، دەبێتە كەسێكی سەختگیر بۆ خواردن.

بە پێی تیۆری دوروونداینامیکی ، دوو بابەتی هەستی کۆنتڕۆڵ و سەربەخۆیی گرنگییەکی تایبەتیان هەیە لای منداڵ و گەورە، مرۆڤ لە کاتی گەورەبوونی لە ناو خێزاندا بە شێوەیەکی پڕۆسەدا ئەم هەستانە لا پەرەدەسێنن.

باشترین دایک و باوک ئەوانەن هاوکاری منداڵەکانیان دەبن بۆ تێرکردنی پێداویستییە بایۆلۆژی و هەستوسۆزەکانیان. زۆر جار منداڵەکە بە هۆی دڵەڕاوکێ یان ترسێکەوە دەگرین، بەڵام دایک و باوکەکان لەو کاتەدا یەکسەر خواردنیان دەدەنێ، هەندێکجار برسییانە بەڵام خواردنیان پێ نادەن. ىەم شێوەیە جۆرێک لە سەر شێواندن لای منداڵەکە دروست دەبێت. ئەم جۆرە لە سەرلێشێوان لە ئاستە بەرزەکانیدا هەتا کاتی گەورەیی لای منداڵ دەمێنێتەوە و لەوانەیە چەندین فۆرمی تریش وەربگرێت، ئیتر منداڵ هەستی کۆنتڕۆڵکردن لە دەست دەدات و هاوکات لەوانەیە هەست سەربەخۆییشی بکەوێتە ژێر مەترسییەوە.هەستی برسێتی زۆر و پێدانی خواردن لە کاتی نەگۆنجاو و نەبوونی جۆرێک لە ڕیتمی خواردن بە پێی کاتەکانی برسێتی ئەگەر لە لای منداڵ وەک ئەزموونێکی زۆر لە ژیاندا بەردەوام بێت، کاریگەری دەرەنجامەکانی هەتا ساڵانی گەورەیی بڕواتە پێشەوە.

کەساییەتی کەسەکان چ ڕۆڵیکی هەیە لە هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن

بەشێکی تری تایبەتی هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی خۆراک و خواردن بۆ لایەنی کەسایەتی کەسەکە دەگەڕێتەوە، هەندێک خاسیەت وەکوو کامڵگەرێتی یا تەواوگەرایی، دوورکەتنەوە لە زیان،هەبوونی وەسوەیی ناچاری، پەرچگەرایی بۆ تەنگەژێکان، بەشێکن لەو خاسیەتە کەسایەتییانەی لای زۆربەی ئەو کەسانە توشی گرفت و نەخۆشییەکانی تایبەت بە خۆراک و خواردن دەبێن بیندراون.

لە کۆتاییدا

بە گشتی ئەوەی دەبێت بەردەوام سەرنجی بدرێت، خۆراک و خواردن یکێک لە خێراترین ئەو بوارانەیە  کاریگەری وەردەگرێت و هاوکات کاریگەریش دادەنێت، بە تایبەتی کاتێک تاکی مرۆیی توشی گرفت یان نەخۆشیی دەروونی دەبێت، بۆیێ ڕاستەوخۆ جۆرێک لە نائاساییبوون  لە ئاست و حەزی خوردنیان ڕوو دەدات. هەر خودی حەزی خواردن بەشێک لە ڕەمەکی ژیان و و هۆکارێک بۆ مانەوەی مرۆڤە، ئەویش لە ئاستێکی دیاریکراودا، چ کەم یان زیاد لەوانەیە مرۆڤ بەرەو لەناوچوون و لاوازبوون و تێکشکان ببات.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button