دەروونناسینەخۆشیەکان

(OCD)نەخۆشی وەسوەسەیی-ناچاری

: (OCD)نەخۆشی وەسوەسەیی-ناچاری

ئەم نەخۆشییە (نەخۆشی ocd)لە شێوەی گروپە جیاوازەکانی نیشانەکاندا خۆی دەردەخات، کە بریتین لە بیرکردنەوەی دەستێوەردان، وەسوەسە، پیشەی دەروونی و وەسوەسەی پراکتیکی. ئەم وەسوەسە دەروونیانە یان پراکتیکیانە دەبنە هۆی ناڕەحەتییەکی توند و کات بەفیڕۆدان و تێکدانی كآرکرد. نەخۆشێک کە نەخۆشی وەسوەسەیی-ناچاری هەیە لەوانەیە تەنها وەسوەسەی بیرکردنەوە یان وەسوەسەی پراکتیکی یان هەردووکی هەببێت

:کەیسی کلینیکی

بەدری ژنێکی تەمەن 46 ساڵە کە ئەمە چوارەم سەردانی بوو بۆ ئەو کلینیکە بۆ چارەسەری دەرەوەی نەخۆشخانە، نەخۆشی وەسوەسەیی-ناچاری 12 ساڵ لەمەوبەر کەمێک پێش مردنی باوکی دەستی پێکردووە. لەو کاتەوە نیشانەکانی لە زیادبوون و کەمبوونەوەدا بوون، بەڵام ئێستا نیشانەکانی لە هەموو کاتێک توندتر بوون. بەدری وەسوەسەی ترسی پیسی و چەپەڵی بوو. دوای مردنی باوکی بەهۆی هەوکردنی سییەکان ترسەکەی زیاتر بوو. هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەترسێت لە نزیکبوونەوە لە هەر شتێک . بەیانیان بۆ ماوەی ٣-٤ کاتژمێر دەستەکانی لە حەمامدا چەندین جار دەشوات، پێش هەر شۆردنێک چینێکی سابوونی لابردووە بەهۆی بوونی ئەگەری پیسی، هەر ژەمێک بە مەبەستی ڕەچاوکردنی هەندێک ڕێوڕەسم بۆ خواردن(بۆ نموونە جوینی ٣٠٠ جار لە هەر ژەمێکدا) چەندین کاتژمێری دەخایاند. ماوەیەکی زۆر لە ترسی پیسبوون لە ماڵەوە نەهاتە دەرەوە

وەسوەسەی بیرکردنەوە پێکدێت لە بیرکردنەوە، هەستکردن یان هەستێکی دووبارەبووەوە و بێزارکەر، بەپێچەوانەی وەسوەسەی بیرکردنەوە کە پرۆسەیەکی دەروونییە. وەسوەسەی خۆنەگرتن جۆرێکە لە ناچاری. ناچاری ڕەفتارێکی هۆشیاری ستاندارد و دووبارەبووەوەیە

وەسوەسە لە ڕاستیدا بیرکردنەوە به، وشەیەک یان وێنەیەکه کە دژی ویستی مرۆڤە، هێرش دەکاتە سەر هۆشیاری و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە مرۆڤدا دروست دەکات. وێنەی وەسوەسەیی هەندێک جار وەک ئەوەی وێنەکە لەسەری هەڵکەندراوە، مێشک داگیردەکەن. بۆ نمونە دایک دەتوانێت بەردەوام وێنەی پەڵە خوێناوی منداڵەکەی ببینێت، یان ڕەنگە کەسێک بەردەوام دیمەنە سێکسییە قەدەغەکراوەکان دەهێنێتە بەرچاو. وەسوەسەی بیرکردنەوە كێشەیێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەدا درووست دەکات. بۆ نموونە بیرکردنەوە لە بوونی میکرۆب لە هەموو شوێنێک و ترس لە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی وا دەکات مرۆڤ خۆی لە دەست لێدانی هەموو شتێک بەدوور بگرێت

 وەسوەسەیی ناچاری: ڕەفتارە دووبارەبووەکان( وەکوو دەست شۆردن، ڕێکوپێکی و پشکنین) یان چالاکییە دەروونییەکان(وەکوو نوێژکردن و پاڕانەوە، ژماردن، هێواش هێواش دووبارەکردنەوەی وشەکان لە بێدەنگیدا) کە بەهۆی بوونی بیری وەسوەسەییەوە خۆی بە ناچاری ئەنجامدانی کردارە وەسوەسەییەکان دەزانێت، که بە ئامانجی ڕێگریکردن یان کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ ئەنجام دەدرێت

چۆن بزانین تووشی نەخۆشی وەسوەسەیی ناچاری بووین؟

نەخۆشی ocd
  1. دووبارەن و يەکجار و دووجار ڕوونادەن
  2. بێزارکەرن
  3. بەزۆری بابەت و ناوەڕۆکێکی دیاریکراویان هەیە
  4. دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ
  5. مرۆڤ دەزانێت کە وەسوەسە بەرهەمی مێشکی خۆیەتی و لە دەرەوە هان نادرێت
  6. کاتێک دێتە مێشکیدا، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لێیان
  7. دەبێتە هۆی تێکچوونی چالاکییەکانی ڕۆژانە
  8. چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان لە دەستی ئێمەدا نییە
  9. بیرکردنەوە، وێنە و پاڵنەرەکان لە تێکچوونی وەسوەسەیی-ناچاریدا پێچەوانەی بنەما ئەخلاقییەکانن
  10. مرۆڤ بەزەحمەت دەتوانێت بەرەنگاری نەکردنی ئەم کردەوانە بێتەوە
  11. دڵەڕاوکێ بە ئەنجامدانی کردەی وەسوەسەیی کەم دەبێتەوە
  12. کات دەبەن( لانیکەم یەک کاتژمێر ڕۆژانە)

تێبینین: ئەگەر وەسوەسەکان لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەست پێبکەن و بەتایبەت ئەگەر لە جۆری شۆردن و ئاینییان هەبێت،  زەنگی ئاگادارکردنەوەن(ئەگەر چارەسەر نەکرێن، لەوانەیە پاشخانێک بن بۆ شیزۆفرینیا)

نیشانەکانی زیاتر لە نیوەی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی نەخۆشی وەسوەسەی_ناچاری بوون لەناکاو دەست پێدەکات. نزیکەی لەسەدا پەنجا بۆ حەفتایان، نیشانەکان دوای ڕووداوێکی سترێس، وەک دووگیانی، کێشەیەکی سێکسی، یان مردنی کەسێکی خزم دەست پێدەکات. زۆربه ی نەخۆشەکان هەوڵدەدەن نیشانەکانیان لە کەسانی تر بشارنەوە، بە دواکەوتنی پێنج بۆ دە ساڵ دەخایەنێت تا دەچنە لای پزیشکی دەروونی. بێگومان لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری لەم نەخۆشییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دواکەوتنەکە کەم دەبێتەوە. ئەم نەخۆشییە بەزۆری ڕێڕەوێکی درێژخایەنی هەیە بەڵام گۆڕاوە، لە هەندێک نەخۆشدا دەگۆڕێت و لە هەندێکی تردا جێگیرە

:بڵاوبوونەوەی

ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ocd لە دانیشتوانی گشتیدا تاڕادەیەک جێگیره و نزیکەی لەسەدا دوو بۆ سێیه. بەپێی مەزەندەکردنی هەندێک لە توێژەران ئەم نەخۆشییە لە سەدا دەی نەخۆشانی دەرەوەی نەخۆشخانە لە فەرمانگە و کلینیکەکانی پزیشکی دەروونیدا دەبینرێت. بەپێی ئەو ئامارانەی ئاماژەیان پێکراوە، ئەم نەخۆشییە چوارەم نەخۆشی دەروونییە لەدوای فۆبیا و تێکچوونی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و نەخۆشی خەمۆکی گەورە

لە نێوان گەورەکاندا، ژن و پیاو بە یەکسانی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، بەڵام لە هەرزەکاراندا کوڕان زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بە بەراورد بە کچان. تێکڕای تەمەنی سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە نزیکەی بیست ساڵە. بەگشتی نزیکەی دوو لەسەر سێی نەخۆشەکان تەمەنیان لە سەرووی ٢٥ ساڵەوەیە و تەنها کەمتر لە سەدا پانزەیان لە دوای تەمەنی ٣٥ ساڵییەوە نیشانەکانیان دەست پێدەکات. ئەم نەخۆشییە دەتوانێت لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەست پێبکات. کەسانی سینگڵ لە چاو کەسانی هاوسەردار زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button