دەروونناسیهۆکارەکان

هۆکارناسیی نەخۆشی دووجەمسەری

هۆکارناسیی نەخۆشی دووجەمسەری

مێژووی پەرەسەندی هزری مرۆیی و توێژەرانی بواری تەندروستیی دەروونی، نەخۆشیزانی و هۆکارزانیی نەخۆشییەکان، بە تایبەتی لە بابەتی هۆکارناسیی نەخۆشییەکانی دووجەمسەری، یکێکە لە ئاڵۆزترین ڕێڕوەکانی ناو مێژووی زانستی نەخۆشی دەروونییەکان، سایکۆپاتۆلۆژی و بنەماناسیی نەخۆشییەکان. هەر خودی دانانی ئەم نەخۆشییە لە نێوان نەخۆشییەکانی خەمۆکی و سکیزەفرێنییە لە کۆتا وێنەی دی. ئێس. ئیم و زەقکردنەوەی ئەم گرێمانەیە کە ئەم نەخۆشییانە بە شێوەیەکی گریمانەیی وەک پردێک لە نێوان خەمۆکی و سکیزەفرێنییە ببیندرێن، ململانێیەکی زانستی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێناوە کە بەردەوام لەو بارەیەوە توێژینەوە ئەنجام دەدرێت.

هۆکارە بایۆلۆژییەکان

هۆکارناسیی نەخۆشی دووجەمسەری

جێنێتیک: نەخۆشی دووجەمسەری یکێکە لەو نەخۆشییە دەروونییانە کە توێژینەرەکان نیشانیان داوە تا ڕادەیەکی زۆر جێنێتیکییە. تەنانەت هەندێک لێکۆڵینەوەی جێنێتیکی ئەم نەخۆشییەی تا93%خەمڵێنراوە. توێژینەرەکان 12  ناوچەی جێنی بۆ نەخۆشی دووجەمسەری دەستنیشان کردوە، هەروەها نەخۆشی دووجەمسەری بە پێی توێژینەوەیەکی تر بە جینەکانی کرۆمۆزۆمی ئیکس پەیوەندی هەیە. لە ڕاستیدا فاکتەری  جێنێتیکی  بە شێوەی کۆمەڵە هاوکێشەیەکی زۆر ئاڵۆز و ئاستبەرز، لە پەیوەندی کەگەڵ یەکتری و کاراییان لەسەر یەکتری، بە هاوکاری کۆمەڵێک فاکتەری تر کاریگەرییان لەسەر درکەوتنی نەخۆشی دووجەمسەری هەیە. ئەمڕۆکە کۆمەڵێکی زۆر توێژینەوەی جیهانی لە بەردەستدا هەیە، تەنانەت ئاماژە بەوە دەکەن کەسانێک بە بێ هەبوونی هیچ جۆرە مێژینەیەکی ئەم نەخۆشییە، بە مەرجێک لە ناو خێزانەکانیاندا بەچەندین نەوە ئەم نەخۆشییەیان نەبووه، توشی بوون.

نێرۆترانسمیتەر

توێژینەوەکان نیشانیان داوە نێرۆترانسمیتەر نورئەپینفرین، گابا و دۆپامین لە نەخۆشی دووجەمسەری بەشدارە، وا دیارە لەم نەخۆشانەدا ئاستی ئەم نێرۆترانسمیتەرە بەرزترە. سەرەڕای خەیاڵی توێژەران ئاستی نزمی سێرۆتۆنین دەبێتە هۆی مەینیا(شادی).

پێکهاتەی مێشک

لە وێنەگرتنی مێشکدا تۆژینەوەکان دەریانخستووە هەندێک ناکارایی مێشکی هۆکاری نەخۆشی دووجەمسەرییە. ناوکی بنەڕەتی و مێشکچکە لەم نەخۆشانەدا لە کەسانی تر بچووکترە، هەر وەها قەبارەی ماددە خۆڵەمێشیەکان بچووکترە، ئامیگدالا، هیپۆکامپوس، قۆرغی پێش پێشەوەی کەسەکە لە ڕووت پێکهاتەییەوە نائاساییە.

نزیکەی 74 ساڵ لەمەو بەر جۆن کەید پەی بەوە برد، “لیسیۆم ” کاریگەری باشی هەیە لە سەر ئەو نەخۆشانەی توشی مەینیا دەبن، هەتا ئەمڕۆکە ئەم دۆزینەوەیە بە یەکێک لە کارە هەرە بنەماییەکانی زانست لە خزمەتی نەخۆشانی ئەم بوارە دادەنرێت. هەر چەندە زۆر فاکتەری جێنێتیکی و ژینگەیی هاوکات لەگەڵ زۆر فاکتەری تر ڕۆڵی سەرەکی و ناسەرەکی دەبینن لە سەرهەڵدانی نەخۆشی دووجەمسەری، بەڵام هێشتا لە بارەی کاریگەری جێنێتیکەوە زانایان نەیانتوانیوە پەی بەوە ببەن، ئایا دەکرێت تاکە جینێک بەرپرسیاری سەرهەڵدانی نەخۆشی دووجەمسەری بێت یان نا.

هۆکارناسیی نەخۆشی دووجەمسەری کۆمەڵایەتی_دەروونی

لاورێن ئاڵۆی و ستافەکەی لە پەیوەست بە کۆنتێکستی کۆمەڵایەتی_دەروونی ئەم نەخۆشییەدا، زۆر بە وردی کاریان لەسەر بڕێکی زۆر توێژینەوە ئەنجام داوە. بۆ نموونە هەبوونی ئەزموونی ڕووداوی ناخۆشی ژیانی، ڕووداوی زەبراوی و لاوازی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، یکێکن لەو دوو فاکتەرە بنەماییە لە ناو بازنەی هۆکارناسیی نەخۆشی دووجەمسەریدا زۆر گرنگییان پێ دەدرێت. ئەوکەسانەی ژیانێکی پڕ لە زەبر، ڕووداوی ناخۆش و نێگەتیڤ یان خاوەنی بڕ و ئاستێکی پەیوەست لە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی نین، ئەگەری مانەوەی کۆنیشانەکانی دووجەمسەری و دانانیکاریگەری زیاتر ، لە سەر چۆنایەتی، ژیان، زەین و ڕەفتارەکانیان زیاتر دەبێت، بەراورد بەو کەسانەی دەکەونە قۆناغێکی ئارام و کەم کێشە و خاڵی لە زەبر و زیاد بوونی ڕێژەی پاڵپشتی کۆمەڵایەتییان. ڕووداوی نێگەتیڤ لە ژیانی کەسەکە، بیرکردنەوەی نێگەتیڤ، نەبوونی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی لە دروستبوونی قۆناغەکانی خەمۆکی لە نەخۆشی دووجەمسەریدا ڕۆڵێکی گەورەی هەیە.

نەخۆشی دووجەمسەری یکێکە لەو نەخۆشیانەیە کە زۆرترین پرسیاری لەبارەی دەکرێت، تێڕوانینی کەسی تاکەکانی کۆمەڵگاکان لە بارەی نەخۆشی دووجەمسەری زۆر جیاوازە، کۆمەڵێک باوەڕی هەڵە پەرەیان پێ دراوە، جەڵکی پێیان وایە ئەم نەخۆشییە ڕێژەی زۆر کەمە، بەڵام لە بنەمادا میلیۆن ها کەس لە تەواوی جیهاندا دووچاری دەبن یان هەندێک کەس پێیان وایە گۆڕانی میزاج شتێکی ئاساییە و لە ژیانی هەموو تاکەکان ڕوو دەدات. بێگۆمان گۆڕانی میزاج بابەتێکی گرنگ ئەم نەخۆشییەیە. بەڵام ئاست و ڕێژەکەی کاریگەری نەخوازراوی زۆری لێ دەکەوێتەوە. هەر کەسێک گۆڕانێکی میزاجی ئاسایی هەبوو ، مەرج نییە بە توشبووی یکێک لە جۆرەکانی نەخۆشی دووجەمسەری بزاندرێت، هەندێک کەس پێیان وایە بە وەرزشکردن و ڕێکخستنی سیستەمی خۆراکی دەتوانن ئەم جۆرە نەخۆشانە چارەسەر بکەن. بڕێک پێیان وایە ئەم نەخۆشییە تایبەتە بە داهێنەر و هۆنەرمەندەکان، گەر هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە بدەن، لەوانەیە بەهرەکانیان نەمێنێت، لە حاڵێکدا ئەمانە هەموویان هەڵەن. كەسانێکیش هەن پێیان وایە کاتێک کەسەکە دەکەوێتە ناو جەمسەری مەینیا، لە بەر ئەوەی وزەو و دڵخۆشییەکی لە ڕاددەبەدەر و تونایەکی زۆری دەداتێ و هاوکات کۆمەڵێکی زۆر بیرۆکەی جیاواز دێنە زەینییەوە. كە واتە ئەمە شتێکی سوودبەخشە، بەڵام توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەوە بە هیچ شێوەیەک شتێکی زۆر بەسوودی ئەوتۆ نییە. كەسەکان نابێت تەنیا سەرنجی ڕووکەشی کۆنیشانرکان بدەن و لێکدانەوەی هەڵەی بنەمایی لەبارەیانەوە بخەنەڕوو، چوونکە لە کۆمەڵێک دۆخی تایبەتی چارەسەرنەکراودا، توشبووانی بەرەو جۆرێکی بەهێز لە هزر و کردەی خۆکوژی بردوە.

کاپلان لە کتێبێک بە ناوی منداڵەکەت نەخۆشی دووجەمسەری نییە، بەوردی ڕەخنەیەکی بنەمایلە شێوازی هەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی جۆری چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ کەسەکان و بەتایبەتی منداڵان دەگرێت. باسی کۆمەڵێک گرفتی سەرەکی دەکات، لەو کاتەدا هەوڵی هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەدرێت، چوونکە لە ڕاستیدا یکێکی تر لە گرفتە بنەماییەکانی زانستە دەروونییەکان و نەخۆشییەکان، پەیوەستە بە چۆنایەتی دەستبردن بۆ بابەتی ئەنجامدانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە ڕێگای پێوانەکان، پرسیارنامەکان، ڕێکخراو، خاوەن ستراکچەر و جۆرەکانی دیش. بە داخەوە ئیمڕۆکە بە گشتی لە زۆربەی یەکە دەروونییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا و وەڵاتانی دواکەوتوو ئەم بابەتە بە گشتی زۆر گرنگی پێ نادرێت، زۆربەی کارەکان لەسەر بنەمای مێتۆدی گریمانەکان بەڕێوە دەچێت. پسپۆڕ گریمانەیەک دادەنێت و دەرمانێک لەسەر بنەمای گریمانەکەی دەخاتەڕوو، ئەگەر کاریگەری نەبوو، دوای مانگێک یان دوو مانگ، گریمانەیەکی تر دەخاتەڕوو و بەم جۆرە دەرمانێکی تر بە نەخۆشەکە دەدات.

تەکێک لە لێکدانەوە ڕەفتارییەکانی ناو سەدەی بیستەم لەبارەی هۆکارناسیی نەخۆشی دووجەمسەری لە لایەن ئارسەر ستاتسەوە ئەنجام درا، هەرچەندە ئەو هەمان درێژەوە بووی ڕەفتارگەراییەکەی واتسن و پاشان ڕادیکالیزمی ڕەفتاری سکینێر بوو، بەڵام یکێک بوو لەو کەسانەی لەسەر بنەمای تێڕوانینی بۆ سایکۆلۆژی کە بەرپرسیاریتییەکەی کارکردنە لەسەر کەسایەتی، فێربوون، هەستوسۆزەکان و بە یەکەی سەرەکی ناو زانستی دەروونزانی دەزانی، بە شێوەیەکی زۆر ورد یەکەم کەس بوو لە پەیوەندی بە کەسایەتیی مرۆڤەکە، تیشکی خستەسەر کۆگای ڕەفتارە فێربووەکان. ڵە بنەمادا ئەم ڕەفتارە فێربووانە لە پرۆسەیەکی کارلێککەری نێوان ژینگە، بایۆلۆژییای تاک، لایەنی زەینی، مەعریفی و هەستوسۆزەکانی تاک پێکدێن. تێڕوانینەکەی ستاتس دەستپێکێک بوو بە ئاراستەی ڕەفتارگەراییەکی دەروونی کە هەنگاوی بە ئاراستەیەکی فراوانتر دەنا، ڕەوتەکەی جیاتر بوو لە تیۆرە ڕەفتارگەراییەکەی پێش خودی خۆی. بە بڕوای ستاتس لە تیۆرییەکەی لەبارەی کەسایەت، پێی وابوو؛ هەمووکەسێک بە هاوکاری ئەزموونە ژیانییەکانی دەبێتە خاوەنی کۆگایەکی ڕەفتاری فێربوو، ئەوانە لە ناواخندا بریتین لەکارامەییە کۆمەڵایەتییەکانی کەسەکە، کارامەییەکانی بۆ سەرنجدان، کۆگایەک لە ڕەفتاری فێربوو پەیوەست بە زەین_ زەمان، دانێک پەیوەست بە هەڵچوون_ پاڵنەرایەتی. بە بڕوای ئەم فاکتەرە ئورگانی و بارودۆخییەکانی تاک لە سەردەمی منداڵی ڕۆڵیان هەیە لە بوونیادنانی کۆگای ڕەفتارە بنەماییەکان و ڕەفتار فێربووەکانی تاک، ئەمانە پێکەوە لەوانەیە کاریگەری لەسەر تاک، لەناە کۆی بارودۆخەکانی ژیاندا دابنێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

Back to top button