جۆرەکانی کەسایەتیی بە باوەڕی فرۆید

جۆرەکانی کەسایەتیی بە باوەڕی فرۆید
فرۆید باوەڕی وابوو کەسایەتیی مرۆڤ لە سێ یەکەی تێکهەڵکێش و هەتا ڕادەیەک جیا پێکدێت، ئەوانیش ئید، ئیگۆ و سوپەر ئیگۆیە، کە بەردەوام لە ناو یەکدا ململانێ دەکەن.

١.ئید(ئەو):
بنەمایترین و تاقانە کردەی ئید بریتییە لە خاڵی کردنەوەی زۆرترین ڕێژە لە وزە بۆ گەیشتن بە ئارامی و ئەم وزانە لە لایەن خودی ئۆرگانیسمەوە بەرهەمدێن و هەم بە شێوەیەکی ناوەکی و هەم دەرەکی دەست بە خاڵی کردنەوەیان دەکات. خودی ئید لە سەر بنەمای پرێنسیپی چێژ کار دەکات.
- ئید بەشی نائاگایانەی کەسایەتییە کە تەنها بە دوای چێژدا دەگەڕێت.
بە پرەنسیپی چێژ (Pleasure Principle) کار دەکات و هیچ سنوورێک ناناسێت.
ئارەزووە سەرەتاییەکان وەک برسیەتی، سێکس و ئاسوودەیی بە شێوەیەکی خێرا بەدی دەهێنێت.
هیچ ئاگایەکی لە یاسا یان ئەخلاقی کۆمەڵایەتی نییە.
وەک منداڵێکی بچووک وایە کە هەموو شتێک دەیەوێت بە دەستبهێنێت بەبێ چاوەڕوانی- ئید بە هیچ شێوەیەک گۆڕانی بەسەردا نایەت و خاوەنی بوونێکی دامەزراوەیی نییە
- بە هیچ جۆرێک لە ڕێسای لۆجیک تێناگات و لە بنەمادا هیچ ئاگامەندییەکی لە بارەی لۆجیک نییە
- ئید لە بنەمادا خۆپەرەستە، دەیەوێت بە شێوەیەکی خێرا خۆی لە تەنگەژێکان ڕزگار بکات
- ئید توانایەکی زۆری هەیە و خواسەکانی لە ڕێگای وێناکردنەوە تێر دەکات.
باوەڕی فرۆید وابوو ئێمە کاتێک بەر ئۆبجێکتێک لە ناو جیهانی دەرەوەی خۆمان دەکەوین، وێنەیەکی زەینی و یارگەیی بۆ دادەتاشین و ئێتر لە پاش ئەوە هەرکات ئەو ئۆبجێکتە ببینینەوە ئێمە دووبارە پەی بەو وێنە یارگەییە دەبەینەوە لەناو زەینی خۆماندا دروستمان کردووە. لە بنەماڵەدا ئەم تێڕوانینە سنووری مامەڵەی مرۆڤ لە گەڵ واقع دەباتە ژێر پرسیارەوە. بۆ نموونە کاتێک منداڵەکە برسیە و خۆراکی بۆ دابین دەکرێت، لەویدا ئەو منداڵە بۆنی خۆراکەکە دەکات، بە چاوەکانی دەیبینیێت و هەستی پێدەکات و لەو کاتەدا خۆراک و دامرکاندنی تەنگەژێکە پێکەوە لە زەینی منداڵەکەدا فۆرم وەردەگرن. لەبەر ئەوە لەو کاتەدا منداڵەکە ئەزموونی برسیتی دەکات و خۆراکی دەست ناکەوێت، سوود لە وێنە یادگەییانە وەردەگرێت بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ئۆبجێکتە، ئەمەش لە پێناو دوورکەوتنەوە لە ئازار و ئەم پرۆسەیە پێی دەوترێت پرۆسەی سەرەتایی. لای سیگمۆند فرۆید ئەمە لەسەر بنەمای ناسینەوەی پەیبردن ئەنجام دەدرێت، واتە منداڵەکە وێنە یارگەییەکە وەک جۆرێک لە پەیبردنەوە دەبینیێت. ئید توانای جیاکاری لە نێوان یادگە خودی سەبجێکتیڤەکە و خۆدی واقعیی بابەتی نییە، بۆیە سەراب دەبینیێت و وا دەزانێت ئاوە. برسییەک کە دەنوێت خەو بە خۆراکەوە دەبینێت. فرۆید پێی وابوو ئیمە خەونی ئەو شتە دەبینین دەمانەوێت و خواستمانە ڕوو بدات.
٢.ئیگۆ(من)

سیگمۆند فرۆید باوەڕی وابوو واقیع ریتییە لەوەی بوونی هەیە، ئەرکی سەرەکی ئەم پرینسیپە بریتیە لە دواخستنی خالیکردنەوەی وزەکە هەتا ئەو کاتەی ئۆبجێکتێکی گونجاو و لە شوێنێکی گونجاودا دێتە پێشەوە، خۆی دەنوێنێت یان بەرهەم دەهێندرێت.
- ئیگۆ توانای هەڵکردنی هەیە، هەتا ئەو کاتەی بتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو ئەو وزەیە خاڵی بکات
- ئیگۆ توانای جیاکردنەوی، وێناکردن، وێنە و خودی ئۆبجێکتی واقیعی هەیە و ئەمە وات پەیڕەوی لە ڕێیسای لۆجێک و بەڵگاندن دەکات.
- ئیگۆ دۆخەکانی نێوآن خواستە ئایدیاڵییەکان سوپەر ئیگۆ و خواستە بنچینەییە بێپەردە و ڕووت و پەتییەکانی ئید هاوسەنگ ڕادەگرێت.
٣. سوپەر ئیگۆ(منی باڵا)
سوپەر ئیگۆ لایەنە ئەخلاقی و مۆڕاڵییەکەی کەسایەتییە، ئەگەر ئید بە دوای چێژ و ئیگۆ بە دوای واقیعدا بێت، ئەوا سوپەر ئیگۆ بە دوای کامڵێتی و پێرفێک بووندایە . کۆی کۆدە ئەخلاقییەکانی کەسەکە لە ناو سوپەر ئیگۆکەیدا دەبن
لە سوپەر ئیگۆدا دوو شت سەر دەردەهێنن
- یەکەم: منی ئایدیاڵ، کە کار لەسەر ئەوە دەکات چ شتێک زیاتر لە لای دایک و باوک خوازراوە و ئەو دەبێت پەیڕەوی لێ بکات و ئەنجامی بدات
- دووهەم: ویژدان، کە کار لەسەر ئەوە دەکات چ شتێک لای دایک و باوک بێ مۆڕاڵ وخراپ و ناپێویستە بۆ ئەوەی ئەنجام نەدرێت.
کاتێک سوپەر ئیگۆ خۆی دەنوێنێت، گەڕانبە دوای ئیگۆیەکی ئایدیاڵی دەست پێ دەکات، منداڵ تێدەگات ململانێیکی زۆر هەیە بۆ بەجێگەیاندنی زۆرترین ڕێسا و یاسا، مرۆڤ لە هەندێک دۆخدا ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان بە تێر و تەسەلی دەگاتە بەشێک لە خودی خۆی و شێوە چاودێرێک لە قووڵایی تاکەکەدا جێگیر دەبێت.



