هۆکارناسیی نەخۆشییە خەوییەکان

هۆکارناسیی نەخۆشییە خەوییەکان
هۆکارناسیی نەخۆشییە خەوییەکان و فاکتەرەکانی پشت تێکچوونی خەوی مرۆیی زۆر زۆرن، هەر لە فاکتەری دەروونی، بایۆفیزیکی و گۆڕانکاری کیمیایی ناو مێشک و گرفتەکانی هەناو و باقی گرفتەکانی تر. هەر لە کوالێتی ژیانی مرۆڤەکان و چۆنایەتی خواردن، ڕێژەی ئەنجامدانی وەرزش و ڕاهێنانەکان، هەتا دەگاتە زەبری برینی مێشک، هەموویان کاریگەری لەسەر خەو دادەنێن.
لەوانەیە یکێک لە یکێک لە تێکچوونە باوەکانی ژیانی مرۆڤ، پاش دروستبوونی نەخۆشی، ئەزموونی نەخۆشییە خەوییەکان بۆ مرۆڤ بێت، بۆیێ پسپۆڕەکان بەردەوام پرسیار لەبارەی خەوی مرۆڤەکان لە هەلومەرجە جیاوازەکاندا دەکەن. خەوی تەندروست بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاماژەیە بۆ زۆر فاکتەری بنەمایی تر لە ناو ژیانی تاکی مرۆییدا.
خەو بەشێکی گرنگی ژیانی مرۆییە. ئەمڕۆکە زۆربەی خەڵک تێڕوانینێکی ڕوونیان سەبارەت بە گرنگی خەو نییە، کاتەکانی خەو بە کاتی بە فیڕۆ چوون ئەژمار دەکەن، بوڵام ئەمە ڕایەکی زۆر هەڵەیە. چەندین تیۆری جیاواز لە بارەی خەوی مرۆیی بوونیان هەیە.
خەو خاڵێکی بنچینەییە، ئاماژە بەوە دەکات هەموو بوونەوەرێک دەبێت توانای خەوتنی هەبێت، مانەوەی مرۆڤ بە بێ خەو مەحاڵە. خەو ئاڵتوونێکە زەنجیرەی تەندروستیمان و لاشەمان پێکەوە گرێ دەدات. خەو بنەمایێکی گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
لە ئاستێکی زۆردیاریکراودا خەو پێویستییەکی بایۆلۆژی و مێشکی مرۆڤە.
خەو هەم لە ناو مرۆڤدا و هەم لەناو ئاژەڵەکانیشدا بابەتێکی ئاڵۆزە، ئەسپ و کەر و فیل و فلامینگۆ بە پێوە دەنوێن، دۆلفین بە چاوی کراوەوە دەنوێت، هەندێک باڵەندە کاتی خەوتن یەک چاویان داخراوە.
ئەمڕۆکە بابەتگەلێک وەکوو کافایین، ئەلکهول، خەمۆکی، دەرمانی پزیشکی، نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و دەمار باقی نەخۆشییەکانی جەستەیی و دەروونی، چۆنایەته خەو دەهێننە خوارەوە و تێکی دەدەن. بۆیێ پرسیار کردن لەبارەی چۆنایەتی خەو لە زۆربەی کلینیکەکانی جیهاندا یکێکە لە پرسیارە بنەمایی و گرنگەکان.
توێژینەوەکان
توێژینەوەکان ئاماژە بە کاریگەری ڕاستەوخۆی زەبری برینی مێشک دەکەن، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دادەنێت لەسەر خەو. ئەو کەسانەی توشی زەبری برینی مێشک دەبن دەرکەوتووە هۆکاری زۆربەی نەخۆشییە خەوییەکانن.
توێژینەوەکان سەبارەت بە هۆکارناسیی نەخۆشییە خەوییەکان، سەلماندوویانە کۆمەڵێکی زۆر دەمارخانە لە هیپۆسالامۆس هەن کە ڕۆڵیان لە هاوسەنگی و ڕیکخستنی ڕیتمی شەو و ڕۆژی ژیانی هەرتاکێکدا، ئەگەر ئەم بەشە لە مێشکدا زیانی پێ بگات، کەسەکە ڕیتمی شەو و ڕۆژی بە تەواوی تێکدەچێت.
زانست لەبارەی خەو
ئەمڕۆکە زانست ئەوەی دەرخستووە، لە کاتی خەوتندا
خانە جیاوازەکانی لاشەی مڕۆڤ دەست بە خۆپڕوزەکردنەوە دەکەن
مێشک زانیاری ناو بەشە جیاوازەکانی ڕێکدەخاتەوە
پاڵپشتییەکی بنەمایی بۆ پڕۆسەی فێربوون
چاکسازی یادگە
هاوسەنگکردنەوەی میزاج
حەزی خواردن
هەستی ژیان و جوانییەتی هەیە.
بەشێکی زۆری ئەو خەوە مرۆڤ دەیکای ناسراوە بە خەوی شەپۆلی ئارام، خەوی مرۆڤ بە دروستبوونی شەپۆلە ئارامەکان دەست پێ دەکات.
زانست سەلماندوویەتی لە لایەن دوو گڕووپ خانەوە خەوی شەپۆلی ئارام بەرهەم دەهێندرێت کە دەکەونەوە نا هیپۆسالامۆس و برەین ستێمەوە، بە هۆی کاریگەری ئەم شەپۆلانەوە مێشک کەم کەم لە کۆمەڵێک گۆشەی جیاوازەوە ئاگامەندی لەدەست دەدات.
هۆکارناسیی نەخۆشیی خەوی چاوی جووڵاوی بەردەوام
نەخۆشیی خەوی چاوی جووڵاوی بەردەوام یکێک لە نەخۆشییە خەوییەکانە، لە هۆکارناسیی ئەم نەخۆشییە خەویییە دەریخستووە ئەو بەشە لە خۆی مرۆییدا خەونەکان تێیدا ڕوو دەدات، ئەزموونکردنی ئەم بەشە لە خەو لە لایەن کۆمەڵێک خانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت دەکەونەوە ناو برەین ستێمەوە، لەم قۆناغەدا جەستەی مرۆڤ جگە لە هەندێک لە ماسوولکەکانی چاوی، زۆربەی لاشەی سڕ دەبێت و لە پەلوپۆ و گۆ دەکەوێت، زیان گەیشتن بەو بەشەی مێشکە، لەوانەیە توشی گرفتی جۆراوجۆر ببن، لەڕاستیدا دەبێت تەواوی لاشەی کەسەکە لە جووڵە بکەوێت، بەڵام لای ئەو کەسانە بە جۆرێکی تر گرفتیان بۆ دێتە پێشەوە.
سادەترین ئەگەر ئەوەیە وەڵامیان بۆ بابەتەکانی ناو خەونەکانیان هەبێت و بجووڵێن، هەڵسنەوە، هاوار بکەن، بگەڕێن و ڕابکەن یان توشی نەخۆشی خەوی چاوی جووڵاو دەبن.
هۆکارناسیی نەخۆشی ڕیتمی شەو و ڕۆژی خەو
بەشێک لە هیپۆسالاموسی مێشکی مرۆڤدا هەیە کە پێک دێت لە هەزارەها خانەی دەماری و کۆنتڕۆڵی ڕێژە و ئاست و تەواوی زانیارییەژانی تایبەت بە ڕووناکی دەکەن کە لە چاوەکانەوە بە مێشک دەگات. ئەو کەسانەی لەم بەشی مێشکدا گرفتیان بۆدروست دەبێت لەوانەیە توشی نەخۆشی ڕیتمی شەو و ڕۆژی خەو ببن. زۆربەی جارەکان ڕیتمی خەونەکانیان لەگەڵ ڕیتمی شەو و ڕۆژی خەوەکانیان ناخوێنێتەوە.
هۆرمۆنی مێلاتۆنین
ئەم هۆرمۆنە ڕۆڵی کۆنتڕۆڵکردنی پێویست بە پەڕچدانەوەی ڕووناکی و ڕێکخستنی ڕیتمی خەو بە گوێرەی ڕووناکی هەیە.
ئامیگدالا
ئامیگدالا بەرپرسیاری کۆنتڕۆڵی زۆربەی هەڵچوونەکان و بابەتە هەستوسۆزەکییەکانە لە قۆناغی خەوی ئار. ئی. ئێمدایە.
زۆر بەشی تری مێشک بە شێوەیەکی زۆر ئاڵۆز سەرقاڵی چالاکبوون و چالاکنەبوونن لە کاتی خەودا و پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز دەکەوێتە کار.
خەوی مرۆڤ بە پێی قۆناغەکانی تەمەنی و ئەم نەخۆشییە خەوییانە توشیان دەبێت، دەبێتە هۆی گۆڕینی تەندروستی تاکەکە.
سەبارەت بە پێویستبوون بە خەو
منداڵە بچووکەکان نزیکەی 16بۆ18 کاتژمێر پێویستیان بە خەوتنە، مێشکی مرۆڤ پێویستی بە گەشەی دیاریکراو هەیە لە مرۆڤی ئاساییدا، تەنانەت پاش لە دایکبوونیش.
منداڵانی تەمەنی قوتابخانە نزیکەی 9 بۆ 10 کاتژمێر و لە پاش 60 ساڵەییەوە لەوانەیە کەمتر ببێتەوە.
ئێلێکترۆئانسفالۆگڕام
ئێلێکترۆئانسفالۆگرام کە پێی دەوترێت ئی. ئی. جی. لە بواری خەوزانیی و هەروەها بۆ پێوانەی شەپۆلەکانی مێشکی مرۆڤ بەکاردێت.
شەپۆلەکانی خەو ڕۆڵێکی بنەماییان هەیە لە دیاریکردنی ئاسته خەو کە بە گشتی پێنج ئاستن. تەواوکردنی سورێک لە ئاستی یەکەمەوە بەرەو ئاستی پێنجەم پێویستی بە 90خۆلەک هەیە. لە هەر خەوێکی شەوانەی مرۆڤدا ئەمە نزیکەی چوار بۆ پێنج جار ڕوو دەدات. بەو مانایەی خەوی مرۆیی لە شێوەی هێڵێکی ڕاستڕەو ڕوو نادات. بەڵکوو وەکوو شەپۆلێکی گەورەیە کە تیایدا چەندین شەپۆلی جیاواز بە ئاست و لەرەلەر، درێژ و بەرزی جیاوازەوە دێتە کایە.
زۆر فاکتەر وەکوو
ئاستی شەپۆلەکانی خەو
ڕێژەی ملاتۆنین
گوێزەرە دەمارییەکان وەکوو، سیرۆتۆنین، نورئەپینیفرین، ئەسیتایکۆلین، دۆپامین
نەخۆشییە دەروونییەکان وەکوو خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، تەنگەژێی، دووجەمسەری و ….
کاریگەری ڕاستەوخۆی دادەنێن لە سەر بابەتەکانی خەوتندا.
هەروەها ئەو کەسانەی هەلومەرجی ژیانیان زۆر دەسبەر نییە و خاوەنی ژیانێکی ئارام نین خەویان ناهاوسەنگی زۆری تێدایە.
ئەو کۆمەڵگایانەی بەردەوام توندوتیژی، تێرۆر و نادڵنیایی و نادادپەروەری تیایە کوالێتی خەوی تاکەکانی زۆر لەخوارەوەیە.
هەلومەرجی بایۆفیزیۆلۆژییکی چۆن کاریگەری لەسەر خەو دادەنێت؟
ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانیان دەبن، یان بۆ ورچیلەیان گرفت دروست دەبێت، یان گرفتی ئازاری قاچیان هەیە یان گرفتی هەناسەدانیان هەیە و شەوانە چەندین جار لەخەو بە هۆی ئازارەوە ڕادەپەڕ توشی بێخەویێکی زۆر دەبن.
لایەنی تەندروستی فیزیکی جەستەی مرۆڤ ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر خەوی تاکەکان هەیە.
هۆکارناسیی نەخۆشی خەوی سێندرۆمی قاچەنائارامەکان
هۆکاری توشبووی سیندرۆمی قاچە نائارامەکان
گرفتی گۆرچیلە
کەم بوونی ئاسن لە جەستەیاندا
یان ئەو کەسانەن دەرمانی دژوسایکۆتیک بەکار دەبرن
هەندێکجاریش فلۆکسیتین و سێرتڕالین کە دەرمانی دژە خەمۆکین لەوانەیە هۆکاری ئەم سیندرۆمە بن
بەکارهێنانی کافایین، نیکۆتین و ئەلکهوڵ
سێ مانگی کۆتایی ژنانی دوو گیان
گرفتی نیۆرۆپاسییان
هۆکارناسیی نەخۆشی خەوی مۆتەکە
مۆتەکە واتە لە خەو ڕاچڵەکین، کە ئەگەر وەکوو مێکانیزمێکی مانەوە و خۆپارێزی مرۆڤ لە ئاستێکی ستاندارد سەیری بکرێت لەوانەیە گرنگ بێت، ئەویش بە هۆی هەستی نائارامی لە ناو مرۆڤدا دروست دەبێت. بەڵام کۆمەڵێک فاکتەری بنەمایی دەبنە هۆی دروستبوونی هەستی نائارامی و نادڵنیایی وەکوو
قەرەباڵغی ترافیک و دواکەتن لە ئیش
دواکەوتنی مووچە
هەژاری
هەڕەشەی ئاسیا
دەستدرێژی و نەبوونی تاکایەتی و سەربەخۆیی پێویست
کەمی خۆراک لە ئەفریقا
دڵەڕاوکێ
ناڕەزامەندی
هەبوونی ڕووداوی زەبراوی
تەنگەژێی دەروونی
آخەمۆکی
نەخۆشی کەسایەتی سنووری
ئەم فاکتەرانە دەبنە هۆی دروستبوونی هەستی نائارامی، لە ئادتێکدا ئەم هەستە گرنگە بۆ مانەوەی مرۆڤ. بەڵام بگاتە ئاستێک کە توشی نەخۆشی مۆتەکە ببێت و ڕاچڵەکێت و ڕاچڵەکینەکە جۆرێک بێت لە چرکەکانی سەرەتادا کەسەکە واقیع و ناوەڕۆکی مۆتەکەکانی پێ جیا نەکرێتەوە و هاوار بکات و دەنگی هاواری خۆی ببیستێت و هەفتانە چەندینجار دووبارە ببێتەوە، پ6ویست بە چارەسەری تایبەت دەکات.
خەوی نەخوازراو لە مرۆڤەکاندا زۆرە و لەوانەیە نەبێتە هۆی بەخەبەری کەسەکان و ئاستی نەخوازراوی خەونەکان نابێتە هۆی ڕاچڵەکاندنیان، بەڵام مۆتەکە بە تەواوی دەبێتە هۆی لەخەوڕاچڵەکاندنی کەسەکە. ءەمەشی جیاوازی نێوان مۆتەکە و خەونی ناخۆشە.
پەیوەندی نێوان خەو و خواردن
ئەو کەسانە خواردنی زۆر دەخۆن خەونەکانیان ناتەندروست و ناجێگیرە
ئەو کەسانە چەوری زۆر دەخۆن گرفتەکانی خەویان زۆرترە
ئەو کەسانە پڕۆتین و کەربۆهیدرات و و سەوزە لە لە ژەمەنەکانیاندا کەمە توشی گرفتەکانی ڕاچڵەکێنی بەردەوامی لە خەو یان زوو هەستان لە خەوی ناتەندروست لە بەرەبەیان دەبن.