گشتی

شانزە جۆری کەسایەتی

شانزە جۆری کەسایەتی

لەم بابەتەدا دەمانەوێت باس لە شانزە جۆری کەسایەتی بکەین. ئامانج لە زانینی جۆرە جیاوازییەکانی کەسایەتی، ئەوەیە کە باشتر لە خۆمان و ئەوانی تر تێبگەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ دەرووبەرەکانماندا کاریگەر  و ژیانمان دڵخۆشتر بێت.

 تێگەیشتن لە خۆت و ئەوانی تر بۆ ژیانێکی باشتر

تا ئێستا بیرت  کردۆتەوە کە بۆچی هەندێک کەس بێدەنگ و خۆگۆڕن و هەندێکی تر وزەبەخش و کۆمەڵایەتیی؟

بۆچی هەمیشە هەندێک کەس حەز بە پلاندانان دەکەن، هەندێکی تر لەگەڵ ڕەوتی ژیاندا دەڕۆن؟

بۆچی من زۆر شت ئەکەم بۆ کەسی بەرانبەرم بەڵام ئەو بۆ من وانییە؟

بۆچی هەندێک کەس دەبینین لە ژیاندا هەمیشە قوربانیدەرە لە بەر دەورووبەرەکانی؟

بۆچی هەندێک کەسمان هەیە کە کارێکی دەستپێکرد هەتاوەکوونێ تەواوی نەکا؟بەڵام هەندێک کەسیترمان هەیە لە یەک کاتدا سێ چواردانە کار وەردەگرێت.

زۆر جار ئەم پرسیارانە لە مێشکی ئێمەدا دروست دەبێت، کە وەڵامی ئەم پرستارانە و زۆر پرسیارت دیکە بە هۆی جیاوازی کەسایەتی کەسەکانو.

کەسایەتی چییە؟

کەسایەتی بریتییە لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەرونیی و ڕەفتاری جێگیرە کە لە بارودۆخی جیاوازدا دەردەکەون. واتە کەسایەتی ئێمە پێناسەی چۆن بیردەکەینەوە، چۆن هەست کردن و هەست بە چی کردن، چۆن بڕیاردان و چۆن پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردایە

کەسایەتی تاڕادەیەک بە درێژایی ژیان جێگیرە، بەڵام بەهۆی ئەزموونە بۆماوەییەکان، ژینگەییەکان، پەروەردەییەکان و ژیانەکانەوە لە قاڵب دەدرێت.

بۆچی تێگەیشتن لە جۆرەکانی کەسایەتی گرنگە؟

تێگەیشتن لە جۆرەکانی کەسایەتی یارمەتیدەرە بۆ

پێناسە کردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانمان

هەڵبژاردەی باشتری پیشە و پەروەردەیی

پەیوەندی تەندروستتر لەگەڵ کەسانی تردا

لەگەڵ منداڵەکانمان، هاوسەرەکەمان، هاوڕێکانمان یان دایک و باوکمان باشتر بژین

باشتر ناکۆکییەکانی ژیان بەڕێوەببەین.

چۆن کەسایەتی خۆمان و کەسانی دەورووبەرمان بناسین؟

مرۆڤەکان لە تێگەیشتن و ڕەفتار و هەڵسووکەوت و شێوازی ژیانیاندا جیاوازن لە یەکترین و زۆرجار ئەم جیاوازییە دەبێتە خاڵی جیاکەرەوە و ناسنامەی کەسایەتیەکان، ئەم جیاوازی دەبێتە هۆی ئەوە مرۆڤەکان هەڵسەنگێنین.

زانستی ناسینی کەسایەتی

سەرهەڵدانی لە سەدەی بیستدا بووە و بە هۆی لێکۆڵینەوەی زۆرەوە لە بارەی جۆرەکانی کەسایەتی گەیشتنە پێوانەی ئێم. بی. تی. ئای کە بەناوبانگترینپێوانە لە جیهاندایە، بە هۆی ئەم پێوانەیەدا دەتوانی بزانی کەسایەتیت چییە و هەروەها ئاسانترین ڕێگا بۆ سەرکەوتنی تۆ چییە؟

لەم پێوانەیەدا باس لە 4 پێکهاێنەری سەرەکی دەکات لە هەر مرۆڤێکدا

یەکەم: پێکهێنەری وزە

  • ئەم پێکهێنەرە بە تۆ دەڵێت ئایا تۆ کەسێکی کراوەیت یان پارێزگار؟
  • کەسایەتی کراوەکان هەمیشە
  •  وزە لە دەرەوەی خۆیان وەردەگرن
  • لەگەڵ خەڵکی دەورووبەریان تێکەڵ دەبن
  •  دڵخۆشن بە قەرەباڵغی
  •  قسەکەرێکی زۆر بەتوانان
  • زۆر بە ئاسانی دەربارەی خۆیان دەتوانن قسە بکەن
  • کەسە پارێزگارەکان کەسانێکن
  • حەزیان بە تەنیایی هەیە
  • وزەیان بە تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکدا دەڕوات، بۆیێ تێکەڵاوییان سنووردارە
  • هەست و سۆزێکی قووڵیان هەیە لە ناخی خۆیاندا

دووهەم: پێکهێنەری هەستکردن

  • ئایا تۆ لە هەستکردن بە شتەکانی دەورووبەرت کەسێکی هەستیت یان هەستەوەریت؟
  • کەسایەتی هەستییەکان:
  • هەمیشە چاویان لە هەنگاوی کۆتاییە
  • کەسانێکی زۆر دووربینن بۆیێ هەندێک جاف خەیاڵی و ناواقیعی دەردەکەون
  • كەسایەتی هەستەوەرەکان:
  • لە ئێستادا دەژین
  • کەسانێکی واقیعی و کردارین

سێهەم: پێکهێنەری بڕیاردان

  • هەندێک مرۆڤ سۆزدارانە و هەندێکی تر بیرمەندانە بڕیار دەدەن
  • کەسایەتی سۆزدارانە:
  • هەمیشە بڕیارەکانی بە پێی هەست و سۆزەکانییەتی
  • چی بۆ خەڵکی باشە ئەوە دەکات
  • لە پێناو کەسی بەرانبەرا لە مافی خۆیان خۆش دەبن
  • هەمیشە هەست و سۆزی خۆشەویستیان هەیە بۆ کەسانی دەورووبەریان
  • لە بڕیارەکانیاندا لایەنی سۆزداری زاڵە
  • کەسایەتی بیرمەندانە:
  • بڕیارەکانیان بە عەقڵ و مەنتیقە
  • هیچ کات بۆ کەسی بەرانبەر خۆی ناکات بە قوربانی و لە مافی خۆی خۆش نابێت

چوارەم: پێکهێنەری ڕێکخستن

  • کە دابەشدەبێت بە دوو پێکهێنەری یەکلایی و بڕیاردەر و ئاسانکار
  • کەسایەتی یەکلایی:
  • هەمێشە بە پێی یاسا کار دەکەن
  • ژیانیان بە ڕێکوپێکی و بە پێی پلانێکی داڕێژراودا دەڕوات
  • کەسایەتی ئاسانکار:
  • ژیانیان بە ئاسانی وەردەگرن
  • حەز ئەکەن لە بری ئەوەی زاڵ ببن بە سەر ژیاندا لێی تێبگەن
  • حەزیان لە ڕووتین و ژیانی هەنگاو بە هەنگاو نییە

شازدە جۆری کەسایەتی

بە هۆی ئەم پێکهێنەرانە کۆدێکی تایبەت بە خۆت بۆت دروست دەبێت و لە ڕووی کۆدەکەی خۆتەوە شیکاری کەسایەتیت دەکرێت

1.کراوە/هەستی/سۆزدار/یەکلایی

بەم کەسانە دەوترێت پسپۆڕی پەیوەندییە گشتییەکان، چوونکە ئەم کەسایەتییە لە پەیوەندی لەگەڵ دەورووبەریا سەرکەتووتری جۆرە لەبەر ئەوە چاک لە خەڵکی تێدەگەن.

سیفاتی گشتی:

  • توانایەکی زۆریان هەیە کە وا لە خەڵک بکەن بە شێوازی ئەمان هەڵسووکەوت بکەن
  • قسەزانێکی بەتوانان و ڕاستەوخۆ لەبارەی خۆیان قسەدەکەن
  • توانای ڕازیکردنی بەرانبەرەکەشی هەیە لە کاتی بوونی جیاوازیدا
  • پاڵنەر و بوچوونی خەڵکی ئەزانن بۆ نموونە خوێندکارێک چۆن والێبکات کە کۆشش بکات
  • ئەگەر کەسێک لەگەڵ بوچوونی ئەم جیاوازییەدا نەگۆنجێت ئەمان توند دەردەکەون
  • لەکاتی ململانێ لەگەڵ کەسانی تر ئەمان خۆیان بێ ئاگا ئەکەن یان قەناعەت بە کەسانی بەرانبەر ئەکەن
  • لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا زۆر سەرکەوتوون بۆ نموونە  کەسایەتی ئۆپرا

2.کراوە/هەستی/سۆزدار/ئاسانکار

بەم کەسانە دەوترێت پاڵەوان یان خاوەن ئێلهام

سیفاتی گشتی ئەم کەسایەتییە:

  • شارەزاییان هەیە لە کۆمەڵێک کار و پیشەدا
  • بەهاکان گرنگییەکی زۆریان هەیە
  • حەزیان لە سەربەخۆیی هەیە
  • توانای بزوانتنی ڕای جەماوەریان هەیە
  • دڵسۆز و وەفادارن
  • گەشبینن
  • حەزیان لە ئیشی گەورەیە
  • وەکوو ڕاوێژکارێک لە کەسایەتییان دەتوانیت بەرهەمیان لێ وەربگریت
  • وەکوو کەسایەتی نێلسۆن ماندێلا

3.کراوە/هەستی/بیرمەند/یەکلایی

بەم کەسایەتییە دەوترێت خاوەن ئێلهام یان سەرکردە

سیفاتی گشتی ئەم جۆرە کەسایەتییە:

  • سروشتی سەرکردەیە و خۆی بە بەرپرسی یەکەم دەزانێت
  • کار گرنگی هەیە لە ژیانیاندا
  • بە خێرایی لەگەڵ کارەکانیاندا تێکەڵ دەبن
  • هەڵە قەبووڵ ناکەن لە هیچ کەسێک
  • ئەگەر ئاگای لە خۆی نەبێت بەرەو دیکتاتۆر بوونی دەبات
  • گرنگییەکی زۆر بە بیر بۆچوونی خەڵک دەدات
  • لە کاتی ئیشکردندا زۆر چالاکن
  • وتاربێژێکی زۆر باشە
  • قسەکردنی ڕاستەوخۆیە
  • ئەگەر ببێت بە بەڕێوبەر زۆر سەرکەوتوو دەبێت
  • ئەگەر ببن بە قازیی زۆر بە باشی حۆکم دەدەن
  • وەکوو کەسایەتی بیڵ گەیتس کە خاوەنی مایکرۆسافتە

4.کراوە/هەستی/بیرمەندە/ئاسانکار

بەم کەسانە دەوترێت داهێنەر

سیفاتی گشتی ئەم کەسانە:

  • خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانەن
  • دەرفەت و چارەسەر لە هەموو شتێکدا دەبینن
  • خاوەنی بەڵگەی خێران لەبەر ئەوە حەزی لە گفتۆگۆی بابەتییانەیە
  • حەزیان لە سەربەخۆییە لە کاردا
  • گرنگی زۆر بە پێشخستنی خۆی و پەیوەندییەکانی دەدات
  • توانایەکی باشیان لە پەیاکردنی پارەدا هەیە
  • ناتوانن پارەکەیان ئیدارە بکەن
  • گەشبین و خۆشەویستن
  • لە ڕاوێژا زۆر توانان
  • وەکوو کەسایەتی ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا

5.کراوە/هەستەوەرە/سۆزدارە/یەکلاییە

بە خاوەنی ئەم کەسایەتییە دەوترێت پێشکەشکاری خزمەتگۆزاری خەڵک

سیفاتی گشتی ئەم کەسایەتییە:

  • توانایەکی زۆریان هەیە لە خوێندنەوەی کەسەکان
  • بەرپرسیارییەتی هەڵئەگرێت
  • زۆر گرنگی بە هێمنی دەدات
  • ئەگەر لە دەرووبەری کەسێکی هێمن و بەخشەندەدا گەورە ببێت، دەبێت بە باشترین کەس
  • خۆشەویستن و یارمەتی خەڵک دەدەن
  • بە ئاسانی سەرنجی خەڵک بەرەو خۆی ڕادەکێشێت
  • حەزیان لە ڕەخنە گرتن نییە و زیاتر حەز بە هاندان و سپاسکردنە
  • یکێک لەم کەسایەتییە بیل کلینتۆنە ، کەسێکە کە زیرەکی عاتفی زۆرە

6.کراوە/هەستەوەرو/سۆزدارە/ئاسانکارە

ئەم کەسانە پێیان دەوترێت ئەنجامدەری کار

سیفاتی گشتی ئەم جۆر کەسایەتییە:

  • بەردەوام بە دوای ئەگەری نوێدا دەگەڕن
  • چارەسەرکەری کێشەی خەڵکین
  • کەسانێکی زۆر خۆشەویستن
  • زیرەک ە خاوەنی بەڵگەی خێرایە
  • بە ئاڕاستەی شەپۆل دەڕوات بۆ نموونە ئەگەر کەسێکی لێ بمرێت زووتر دەتوانن هەڵسنەوە
  • زۆر جار بۆ پێداویستییەکانی خۆی ئیهمال دەکات
  • وەکوو کەسایەتی ڕۆناڵ ڕیگان
  • 7.کراوە/هەستەوەرە/بیرمەندە/یەکلاییە
  • بەم کەسانە دەوترێت سەرکردە
  • سیفاتی گشتی ئەم جۆرە کەسایەتییە:
  • لە ئێستادا دەژین
  • بەردەوام دەورووبەرەکەی تاقی دەکاتەوە
  • توانای باشیان هەیە کە مامەڵە لەگەڵ پارەدا بکەن
  • بە هیچ شێوەیەک لە ڕەخنەو تەهدید ناترسن
  • هەمیشە خۆی بە حەق دەزانێت، کە ئەمە خاڵێکی لاوازە
  • کەم تەحەممۆلە لەگەڵ دەورووبەرەکانیدا
  • هەستی بەرانبەرەکانیان بریندار دەکەن
  • لە کاری پۆلیسیدا زۆر سەرکەوتوون
  • وەکوو کەسایەتی سەدام حۆسەین

8.کراوە/هەستەوەر/بیرمەند/ئاسانکار

ئەمان پێیان دەوترێت جێبەجێکار

سیفاتی گشتی ئەم کەسایەتییە:

  • ناوەستن لە کار کردن
  • جووڵەیان زۆرە و بەردەوامە
  • زیرەک و بە توانایە
  • لەگەڵ هەست و سۆزی خەڵکیدا ناگۆنجێت
  • ئەگەر ببن بە پۆلیسی لێکۆڵینەوە زۆر سەرکەوتوو دەبن
  • وەکوو کەسایەتی دۆناڵد تڕامپ

9.پارێزگار/هەستی/سۆزدار/یەکلاییە

ئەم کەسانە پێیان دەوترێتکەسە پلاندانەرەکان

سیفاتی گشتی ئەم جۆرە کەسایەتییە:

  • گرنگی بە کەسانی دەورووبەر دەدەن
  • کەسایەتیەکی قوولیان هەیە
  • بڕوای بە گەشە سەندن و بەرەو پێشچوونی بەردەوام هەیە
  • گرنگییەکی زۆر بە هەستی بەرانبەرەکەیان دەدەن
  • ئەرکەکانی زۆر بە جددی جێبەجێ دەکات
  • لە پەیوەندییەکاندا زۆر کاریگەرە
  • لەگەڵ دارایی ناتوانن بە باشی مامەڵە بکەن
  • حەزیان لە ڕەخنە وەرگرتن و ململانێ نییە
  • پێشبینی سەبارەت بە خۆی و کەسانی دەورووبەری زۆر زۆرە
  • لە بوارە کۆمەڵایەتییەکان سەرکەوتوون
  • وەکوو کەسایەتی غاندی

10.پارێزگارن/هەستین/سۆزدارن/ئاسانکار

بەم کەسانە دەوترێت نموونەیی

سیفاتی گشتی ئەم جۆر کەسایەتییە:

  • زۆر گرنگە بەلایانەوە کە ڕۆڵیان لە ژیان چییە
  • ڕێزی زۆر لە ڕای بەرانبەر دەگرن
  • حەزی لە تەبایی و یەکڕیزییە
  • چارەسازێکی باشە بۆ کێشەکان
  • توانای زۆری هەیە لە تێگەیشتنی کێشەکان
  • دڵسۆز و ڕاستگۆیە
  • هەوڵی ڕازی کردنی هەموو لایەنەکان دەدات
  • هانی بەرانبەرەکانیان دەدەن بۆ بەرەو پێش چوون
  • پێویستی بە سپاسگۆزاریی و پێزانینە
  • ئەم کەسانە لە چارەسەری دەروونیدا سەرکەوتوو دەبن
  • وەکوو کەسایەتی شکسپیر

11.پارێزگار/هەستی/بیرمەند/یەکلایین

بە خاوەن ئەم کەسایەتییە دەوترێت عەقڵی مۆددەبێر

سیفاتی گشتی ئەم جۆرە کەسایەتییە:

  • لە جیهانی ئەفکار و پلانی ئیستراتیجیا دەژین
  • حەزیان بە پلانی درێژخایەنە
  • زۆر گرنگی بە زیرەکی و توانا و شارەزاییەکان دەدەن
  • هۆڵی کۆکردنەوەی زانیاری دەدات
  • متمانەیان بە بیر و ڕاکانی خۆیان هەیە
  • رەخنەو و تەهدید کاریان لێ ناکات
  • گوێگرێکی زۆر باشە
  • لەگەڵ هەستوسۆزی بەرانبەردا گۆنجاوییان کەمە
  • لە داڕێژەری پلانی ئیستراتیجی بۆ دامەزراوی حکومەت زۆر گرنگن
  • وەکوو کەسایەتی مایرێک زۆبێر

12.پارێزگار/هەستی/بیرمەند/ئاسانکار

بەم جۆرە کەسایەتییانە بیرمەند دەوەترێت

سیفاتی گشتی ئەم جۆرە کەسایەتییە:

  • ژیانیان لە ناو ئەگەرەکانەوە بەسەر دەبەن
  • کێشە گەورەکان بچووک دەکاتەوە و چارەسەریان دەکات
  • ڕێزی زۆر ئەگرێت لە زانست و زانیاری
  • نەرم و ئاسانە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا مگر لە حاڵەتێکدا کە ڕەخنە لە بیرو باوەڕەکەیان بگری ئەو کاتە توند لەگەڵ بەرانبەرەکەیان هەڵسووکەوت دەکەن
  • ژیان لەگەڵ ئەم کەسانە زۆر ئاسانە
  • خاڵی لاواز لەم جۆرە کەسایەتیدا ئەوەیە کە لاوازن لە تەعبیرکردنی هەست و سۆزیان بە کەسانی بەرانبەر
  • لە نووسەری بابەتی فکریدا زۆر بەتوانان
  • وەکوو کەسایەتی ئیبراهیم لینکۆڵن

13.پارێزگار/هەستەوەر/سۆزدار/بڕیاردەر

پێیان دەوترێت پەروەردەیی

سیفاتی گشتی :

  • بە سۆزەوە لایەنی باشی خەڵکی دەبینێت
  • بیرێکی تیژی هەیە بۆ ڕووداوەکان
  • حەزی لە گۆڕانکاری زۆر نییە
  • زۆر بە جددی و دڵسۆزییەوە کار دەکات
  • خزمەتگۆزارە
  • گوێگرێکی زۆر باشە
  • گرنگی بە پێویستییەکانی خۆی نادات
  • هەستی خۆی دەرنابڕێت هەتا کۆ دەبێتەوە
  • ڕقی لە ڕەخنە و ململانێیە
  • لە یاریدەدەری بەڕێوبەر زۆر سەرکەوتوو دەبن
  • کەسانێکی پەروەردەکارن
  • وەکوو کەسایەتی جۆرج بۆشی باوک

14.پارێزگار/هەستەوەر/سۆزدار/ئاسانکەر

سیفاتی گشتی:

  • زۆر زۆر هەستیارە
  • توانای تێکەڵکردنی بابەتەکانی هەیە بۆ دروستکردنی بابەتی نوێ
  • بەهای تایبەتی بە خۆیان هەیە
  • هەوڵدەدەن کەمترین کاریگەرییان هەبێت بە بیرو بۆچوونیان کەسانی دیکە
  • هێمن و ڕێزدارە
  • زۆر هاندەر و گەشبینن
  • لە پلانی درێژخایەندا لاوازن
  • لاوازە لە دەربڕینی بیروبۆچوونەکانیا
  • حەزی لە کێشە و ڕەخنە و ململانێ نییە
  • ئەم جۆر کەسایەتییانە بۆ هۆنەرمەند باشە
  • وەکوو کەسایەتی مایکڵ جەکسۆن

15.پارێزگار/هەستەوەر/بیرمەند/یەکلایی

سیفاتی گشتی:

  • ژیانیان بە پێی پلانێکی دیاریکراو تێپەڕدەبێت
  • پێیان دەوترێت پشکێنەر
  • پلان و یاسایان بۆ گرنگە
  • حەزیان لە ڕاستییە و حەزیان لە گۆڕانکاری نییە
  • پەیمان بە هەرکەسێک بات ئەیباتە سەر
  • توانای دەربڕینی ئەفکارەکانی هەیە
  • زۆر بە چاکی مامەڵە لەگەڵ پارە دەکات
  • زۆر جار هەست دەکات لەسەر هەقە
  • سپاسی کەسی بەرامبەر ناکات لە پێناو کارێک کە بۆی دەکەن
  • بە ڕان ناوەند ڕازی نابێت
  • لە بەڕیوبەری داراییدا زۆر بە باشی دەردەکەون
  • وەکوو کەسایەتی شاژنە ئیلیزابێت

16.پارێزگارە/هەستەوەرەرە/بیرمەند/ئاسانکارە

بەم جۆرە کەسایەتییانە دەوترێت شارەزای کاری دەستی

سیفاتی گشتی:

  • حەزی لە جووڵە و سەربەخۆییە
  • حەز دەکات خۆی شتەکان تاقی بکاتەوە
  • کەسێکی زۆر دڵسۆزە لەگەڵ دەورووبەرەکانیا
  • کەسێکی کرداری و واقیعی و گەشبینە
  • ڕێز لە بەرانبەر دەگرێت بەڵا توانای دەربڕینی هەستەکانی بۆ کەسی بەرامبەر نییە بۆیێ زۆر جار وشک دەردەکەوێت
  • باشترین پیشە بۆنئەم کەسایەتییە خاوەن پیشەکانە
  • وەکوو کەسایەتی سێڤ جۆبس

لە کۆتاییدا:

تێگەیشتن لە جۆرەکانی کەسایەتی یارمەتیمان دەدات باشتر لە خۆمان و کەسانی تر تێبگەین. ئەم ناسینە نەک هەر پەیوەندییەکان باشتر دەکات، بەڵکو پیشاندەری ڕێگایە بۆ گەشەکردنی کەسی و پیشەیی و سۆزداری. هیچ جۆرە کەسایەتییەک باش و خراپ نییە؛ گرنگە بە ئاگاداربوون لە تایبەتمەندییەکانمان باشتر خۆمان بناسین و ژیانێکی پڕ مانادارتر بژین.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button