گشتی

چۆن بەسەر “دواخستن”دا زاڵ بین ؟

چۆن بەسەر “دواخستن”دا زاڵ بین ؟

لە فەرهەنگدا “دواخستن” بە دواخستنی شتێک پێناسە دەکرێت کە بە نیازی بیکەیت، بۆ نموونە “چوارشەممەی داهاتوو بڕیار دەدەم، ئەمە نموونەیەکە بۆ دواخستنی پلانەکەت بۆ ئەوەی بتوانیت پێش بڕیاردان هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگریت.دواخەرەکە، زۆر بە هێواشی مامەڵە دەکات، و لە ئەنجامدا، کارەکەی بۆ کاتێکی نادیار لە داهاتوودا دیاری دەکات، بۆ نموونە، لە کۆتاییدا ئەنجامی دەدەم، یان ئەگەر”. ئەو کاتە کە دیاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کارەکە، کە کاتی هات،کارەکە ئەنجام نادات و دوای دەخات، بۆ نموونە “من ویستم ئەمڕۆ دەست بە نووسینی بابەتەکە بکەم، بەڵام یەکێک لە هاوڕێکانم هات بۆلام و نەمتوانی بابەتەکە بنووسم” ، کێشەی دواخستن ئەوەیە کە تۆ بەردەوام کارەکانت دوادەخەیت هەرچەندە مێشکت پێت دەڵێت بیکە .

جیاوازی “دواخستن” لەگەڵ “خۆ دزینەوەدا” چییە؟

زۆرجار دواخستن لەگەڵ خۆدزینەوە تێکەڵ دەکرێت، خۆدزینەوە واتە قسەکردن یان مامەڵەکردن بە دوو شێوە. هەندێک جار دواخستن لەگەڵ خۆئیدانەکردن دایە، بۆ نموونە من دەمەوێت ئەو کارە بکەم، بەڵام بە هیچ شێوەیەک توانای ئەنجامدانی ئەو کارەم نییە.

چی ڕێگریت لێدەکات؟

هەرچەندە دەزانیت پێویستە ئەم کارە بکەیت، بەڵام هێشتا نایکەیت. چی وا دەکات کاری بەرهەمدار و بەسوود نەکەیت؟ هاک پێی وایە: “خۆدیسیپلینی لاواز یەکێکە لە سیفەتە ئاساییەکانی مرۆڤ”. خۆدیسیپلین ی لاواز جۆرێکە لە دوورکەوتنەوە لە دۆخە کێشەدارەکان کە زۆر کەس وەریدەگرن چونکە بە ئاسانی بە ڕازیکردنێکی خێرا فریو دەدرێن (19825، ل18). گلوکسمان باوەڕی وایە: شێوازی خێزانیی ڕۆڵێکی حاشا هەڵنەگر دەگێڕێت لە پێکهاتنی دواخستنەکەتدا. ئەگەر لە خێزانێکدا گەورە بووبێتی کە ئەندامانی خێزانەکە دواخەربن، بێگومان فێری ڕەفتارەکانیان دەبیت. بۆ نموونە بە گشتی هەندێک لە کارەکتەرەتەواوخوازەکان دواخەرن (1990، ل8). درایدن (19945) بەو ئەنجامە گەیشتووە کە دواخستن زۆرجار شێوازێکی ڕەفتارییە بۆ پاراستنی خۆت لە حاڵەتە سۆزدارییە ناخۆشەکاندا، بۆ نموونە تۆ لەبری نووسینی وتار سەیری تەلەفزیۆن بکەیت چونکە ئەگەر دەست بکەیت بە نووسینی وتار، بێزار و بێتاقەت دەبیت”

جێگای داخە کە بێ جوڵەیی و دواخستنیان پێ باشترە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی گۆڕان و شکست، چونکە کار نەکردن و تەمبەڵی زۆر ئاسانتر و سەلامەتترە لەوەی کە ئەرکێک لە ئەستۆ بگرێت کە ئەگەری شکستی تێدا هەبێت. بۆیە کاتێک دەڵێیت بەم شێوەیە ئاسانترە، لە ڕاستیدا ڕاستییەکان ناڵێیت، بەڵام دەترسیت ئەگەر شکست بهێنیت لە گۆڕینی دۆخی ئێستا، دۆخەکە لەوەی کە هەیە خراپتر بێت ، بۆیە پێت باشە شتەکان وەک خۆیان بەردەوام بن و هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونەدات.

هۆکارەکانی دواخستن

سێ هۆکاری سەرەکی دواخستن

یەکەم: دڵەڕاوکێ

لە دۆخێکی وادا وا بیر دەکەیتەوە کە ئەگەر کارێک بکەیت کە تا ئێستا لێی دوور کەوتوویتەوە هەستکردن بە بەهات دەکەوێتە مەترسییەوە. بۆ نموونە داوا کردن لە  هاوڕێکەت بۆ ڕێنمایی لە نووسینی وتارێکدا، بێ ڕێزی بە خۆت دەزانیت و پێت وایە ئەوان توانای ئەنجامی کارێکی وایان نییە. ئەگەر هەوڵی ئەم کارە بدەیت، هەستکردن بە  بەها لە ناوتەوە دەخرێتە ژێر پرسیارەوە. لە ئەنجامدا کات بە خێرایی تێدەپەڕێت و هێشتا دەستت بە نووسینی وتارەکە نەکردووە. بۆ نموونە کاتێک دەتەوێت پێشنیاری هاوسەرگیری بە کچێک بکەیت، بەڵام دەترسیت کە داواکەت قەبووڵ نەکات و دەبێتە هۆی ئەوە  کە تۆ هەست بە بێبەهایی بکەیت و ئەم دۆخە دڵەڕاوکێت بۆ  دروست دەکات، دڵەڕاوکێت بۆ دروست دەکات و خۆت لەم کارە دوور ئەخەیتەوە و دەرفەتەکە لەدەست دەچێت. دوورکەوتنەوە لەو جۆرە شتانە لە کورتخایەندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و ترسەکەت، بەڵام لە درێژخایەندا جگە لە بەردەوامبوونی کێشەکان هیچ دەرئەنجامێکی نابێت، بۆ نموونە شوو بە کەسە دڵخازەکەت ناکەیت ، یان دەرفەتی نووسینی وتار تێدەپەڕێت و لە کۆنگرە بێبەش دەبیت..

دووهەم: کەمی وزە

پێت وایە مەزاج و توانای ئەوەت نییە ئەرکێکی یەکدەنگ و بێزارکەر و ناخۆش ئەنجام بدەیت، بۆیە هەر کە دەستت بە کارکردن کرد، بێزار دەبیت و وازی لێدەهێنیت.

 فەلسەفەی بنەمایی بێ تاقەتی ئەمەیە: ناتوانم بەرگەی ئازارەکانی ئێستا بگرم بۆ گەیشتن بە گەنجینەی داهاتوو. بۆ نموونە دەتەوێت جەستەت جوان و ڕێکووپێک بێت، بەڵام کاتێک دەچیتە هۆڵی وەرزش و دەبێت خەوی بەیانیانت لەبیر بکەیت بۆ وەرزشکردن، دەبینیت کە زۆر قورسە و قەڵەوبوونت پێی باشترە.

لە ماوەی درێژدا، کێشە چارەسەرنەکراوەکان گەورە دەبن و چارەسەرکردنیان قورستر دەبێت.

سێهەم: یاخیبوون

بە دواخستنی ئەرکە گرنگ و پێویستەکان، توڕەیی و ناڕەزایی خۆت دەردەبڕیت. بەم کارە دەتەوێت تۆڵەی کەسێک بکەیتەوە کە بەردەوام فەرمانت پێدەکات، بۆ نموونە ژنەکەت بەردەوام ئاگادارت دەکاتەوە کە پێش وادەی دیاریکراو پارەی تەلەفۆنەکە بدەیت. بەڵام تۆ بە قسەکانی ناڕەحەت دەبیت و بە خۆت دەڵێیت: “ئایا من منداڵم کە ڕۆژانە ئەم خاڵەم بیردەخاتەوە؟” تۆ بە ئەنقەست پارەی تەلەفۆنەکە نادەیت بۆ ئەوەی بزانێت کە تۆ شایەنی ئەوە نیت کە بەم جۆرە لەگەڵما مامەڵە بکرێت. دەرفەتی پێدانی پارەی تەلەفۆنەکە تێدەپەڕێت و جگە لە پێدانی قەرزەکە، غەرامەش دەکرێت. سەرۆکەکەت هەندێک کاری زیادەت پێدەدات بۆ ئەنجامدانی و زۆر دڵتەنگ دەبیت کە سەرۆکەکە وەکوو کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ کردووە. ئەو تێبینینەی کەبا بزانێت “یەک ئۆنسە ماست چەنێک کەرەی تێدایە” وا دەکات کارەکە بە کوالێتی باش ئەنجام نەدەیت و لە کاتی خۆیدا تەواوی نەکەیت. سەرۆکەکە سەرنجی سەرسەختی تۆ دەدات و پلە بەرزکردنەوەی ساڵانەت ڕادەگرێت. زۆر جار تێبینینی تۆڵەسەندنەوە ئەنجامە کارەساتبارەکانی لێدەکەوێتەوە.

دوورکەوتنەوە و بیانووهێنان بۆ دواخستنی کارەکان بەچەندین جۆر خۆیان دەردەخەن

1.بیرکردنەوە لە کێشەکە بە بێ ئەوەی هیچی بۆ بکەیت

بۆ نموونە، ” ماوەیەکی زۆر لەسەر قەنەفە پاڵکەوتووییت و بیرلە ڕێکخستنی ڕەفەکانی کتێب دەکەیتەوە”، بە خۆت دەڵێیت :” پێش ئەوەی هەر کارێک بکەم دەبێت، تاقەت و میزاجی کارەکەم هەبێت .” بۆ ئەوەی حەزت بگەڕێتەوە و لە مەزاجەکەدا بیت، باشتر وایە شێوەیەکی چالاکانە لەسەر کارکردن بەردەوام بیت..

 2.کارەکەت تاخولەکی نەوەد دوادەخەیت، بەڵام بۆ وادەکەیت؟

چوونکە پێت وایە لە ژێر فشاردا باشتر ئەتوانی کار بکەی. بۆ ئەوەی باشتر هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکەت بکەیت، کوالێتی ئەو کارەی کە لە نەوەد خەلەکدا ئەنجامی دەدەیت بەراورد بکە لەگەڵ ئەو کارەی کە پێش وادەی دیارکراو ئەنجامی دەدەی. ئەمە لەوانەیە تیشک بخاتە سەر کێشە سەرەکییەکەت، واتە ئەنجامدانی کارەکە لە ماوەی نەوەد خولەکدا هیچ ئەنجامێکی نییە جگە لە

پەلەکردن و سەرشەقەیی

نەبوونی کات بۆ پشکنین و سەقامگیری

نیوە تەواوبوون

ئەنجامدانی کارێکی ماندوو و بێزارکەر

3.کاتێک دەڵێیت سبەی دەیکەم، هەوڵدەدەیت قەناعەتبە خۆت بکەیت کە لە ڕاستیدا سبەی ئەنجامی دەدەیت، یان هەوڵدەدەیت شارەزایی خۆت نیشان بدەیت. لە ڕاستیدا لە ڕوانگەی دواخەرەکە، سبەی ڕۆژی دواتر نییە، بەڵکو کاتێکی نادیارە لە داهاتوودا. کاتێک دەڵێیت: “بەڵێن دەدەم سبەی بیکەم، دڵنیابە کە سبەی نایکەیت”. کارکردن ئەمڕۆ ئێسترێس و نیگەرانی کەمترە و سبەی دەرفەتی زیاترت دەبێت.

4. جۆرێکی تری بیرکردنەوەی  “سبەینێ دەیکەم ” ئەوەیە کە تۆ کاری داهاتووت وابەستەدەکەیت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئێستات. بۆ نموونە “دەتەوێت وتارێکی زۆر باش وەک کارێکی پراکتیکی بۆ کۆتایی وەرزەکە بکەیت، بەڵام دوایدەخەیت چونکە دەڵێیت: “با بۆ ماوەیەک بێدەنگ بم و لە تاقیکردنەوەکان دەربچم، جا دوای ئەوە دەستی پێدەکەم”، کێشەی ئێستا دەبێتە بیانوویەک بۆ ئەوەی شتێک نەکەیت، لە دۆخێکی وادا لە کێشەکەت دەترسیت، ترسی نووسینی بابەتەکە، هەر بۆیە دوایدەخەیت.

5. ئەو ئەرکانەی پێشتر گرنگ نەبوون لەناکاو ئەولەویەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی کارە قورسەکان نەکەیت. بۆ نمونە دەڵێیت حەز ناکەم لە ماڵێکی پیس و شپرزدا بابەت بنووسم. سەرەتا ماڵەکە پاک دەکەمەوە و دواتر بابەتەکە دەنووسم. ئەگەر بڕیار نەدایێ بابەتێک بنووسیت، ئایا پاککردنەوەی ماڵەکە هەر لە پێشینەی کارەکاندا دەبوو؟

6. یەکەم: کارە چێژبەخشەکان ئەنجام دەدەیت بۆ ئەوەی هەوڕەوی پێویست بدۆزیتەوە بۆ ئەنجامدانی کارە قورسەکان، بەڵام دوای دەستپێکردن، ناتوانیت کارە چێژبەخشەکان ڕابگریت و ماندووبوونەکە دوادەخەیت. بۆ نموونە دەڵێیت:  بۆچی ئێستا خۆم بێزار و ماندوو بکەم؟ کاتێکی زۆرم هەیە بۆ خوێندن.” بێگومان دەتوانیت لە یەک ڕۆژدا کاری قورس و کاری چێژبەخش ئەنجام بدەیت

7. بەردەوام گوێ لە زەنگۆڵەکە دەگریت بۆ ئەوەی هۆکارێکی دروست بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی واز لە کارەکەت بهێنیت. بۆ نمونە هاوڕێکەم تەلەفۆنی کرد، پێم وابوو کارێکی هەیە، بۆیە وەڵامی تەلەفۆنەکەم دایەوە، بەڵام نزیکەی نیو کاتژمێر کاتی گرتووی. لەوانەیە کارێکی تر بێتە پێشەوە و سەرنجت ڕابکێشێت.

8. دروستکردنی ئەم بیرکردنەوە چەواشەکارانەیە، کە پێویستە سەرەتا ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کارەکە ڕێکبخەین

بۆ نموونە بۆ ئەوەی بابەتێک بنووسیت، خۆت سەرقاڵ دەکەیت بە ڕێکخستنی کتێب و سەرچاوە لەسەر مێزەکە، بەڵام دوودڵ دەبیت لە دانیشتن لەسەر مێزەکە و نووسین. بەڵام کاتێک کارەکە ئامادە دەکەیت، لە دڵی خۆتدا دەڵێیت: “ژوورێکی ڕێک و پێک وەک عەقڵێکی و ڕێک و پێک وایە” – وا بیر دەکەیتەوە کە ماندوویت و دەست لە کارکردن دەکێشیت.

9.  بەرگری دەکەیت لەوەی خەڵک ڕەخنەت لێ بگرن و  پێت بڵێن تەمبەڵ و بێهیوا  . بۆ نموونە ئەوە دەستی من نییە، ناتوانم بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە بکەم. ئەگەر لە پشت ئەو لەیبڵە دەربچیت کە لەسەر خۆت داتناوە و دەست بە کارکردن بکەیت، لەوانەیە کێشە ڕاستەقینەکە بدۆزیتەوە. بۆ نموونە کێشەی ڕاستەقینەی تۆ تەمبەڵی نییە، بەڵکو ترسە لە شکست

١٠. هەندێک جار چاوەڕێ دەکەیت تا پاڵنەرێکی پێویستت دەست بکەوێت بۆ کارکردن

بەجۆرێک خۆت ناچار دەکەیت ئەگەر پاڵنەری پێویستت دۆزییەوە، ئەوا کارەکە بە خێرایی تەواو ئەنجام دەدەیت، بەڵام ئەگەر پاڵنەرت نەبێت یان مەزاجت نەبێت بۆ ئەنجامدانی کارەکە،ئەوا ناتوانیت دەست بە کارکردن بکەیت. بێرنز سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: “پاڵنەر هەنگاوی یەکەم نییە، بەڵام پاڵنەر دەرئەنجامی کارە”. دەبێت دەست بە کارەکە بکەیت هەستت پێ بکات یان نا. دوای ئەوەی دەست بە کارەکە دەکەیت، پاڵنەرێکی زیاترت دەست دەکەوێت .

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button