گشتی

متمانە بەخۆبوون

متمانە بەخۆبوون

متمانە بەخۆبوون؛ کلیلی زێڕینی سەرکەوتن لە ژیاندا

تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە بۆچی هەندێک کەس سەرکەوتووترن لە ژیانیاندا؟ بۆچی هەندێک کەس زۆر بە ئاسانی قسەی خۆیان دەرئەبڕن و بڕیاردان و هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆیان سەخت نییە، لەکاتێکدا هەندێکی تر هەمیشە دوودڵن و لە شکست دەترسن؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە یەک وشەدایە: متمانە بەخۆبوون

متمانە بەخۆبوون واتە باوەڕبوون بەخۆت و تواناکانت و بڕیارەکانت و بەها دانان بە خۆت. ئەم تایبەتمەندییە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە سەرکەوتنی کەسی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی و پیشەییدا. لەم بابەتەدا دەمانەوێت بە زمانێکی سادە و تێگەیشتوو باس لە متمانە بەخۆبوون بکەین. متمانە بەخۆبوون چییە؟ و بۆچی گرنگە؟ و لە کوێوە هاتووە؟ و چۆن  بەهێز دەکرێت؟

متمانە بەخۆبوون چییە؟

متمانە بەخۆبوون واتە مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی کاری جیاواز هەست بە توانای خۆی دەکات . بۆ نموونە کەسێک کە متمانەی بەخۆی هەبێت، کاتێک لە گروپێکدا بێت، بە ئارامییەوە قسە دەکات و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت، تەنانەت ئەگەر کەسانی دیکەش لەگەڵیاندا ناکۆک بن و قسەکانی قەبووڵ نەکەن.

متمانە بەخۆبوون واتە قبوڵکردنی خۆت، سەرەڕای هەموو خاڵە بەهێز و لاوازەکانت. واتە قبوڵکردنی ئەوەی کە ئێمە کامڵ نینو ناتەواوین، بەڵام بەم سیفەتانە بەهامان هەیە و دەتوانین بەرەو پێش بڕۆین.

جیاوازی نێوان متمانە بەخۆبوون و نەرگسی چییە؟

هەندێک جار خەڵک وا بیردەکەنەوە کە کەسێک متمانەی بەخۆی هەبێت، خۆبەزلزانە یان نەرگسییە. بەڵام ئەم دوو وشە جیاوازن

متمانە بەخۆبوون واتە باوەڕبوون بە تواناکانت و هەوڵدان بۆ باشتربوون

نەرگسی واتە هەستکردن بە باڵادەستی لەوانی تر و پێویست بە پێشکەوتن نییە

ئەو کەسەی متمانەی بەخۆی هەبێت بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ کەسانی تر دەکات، بەڵام کەسێکی نەرگسی پێی وایە ئەوان لەوانی تر باشترن و بێڕێزی بەوانی تر دەکات

بۆچی متمانە بەخۆبوون گرنگە؟

متمانە بەخۆبوون گرنگە چوون، کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان دادەنێت

 یەکەم: لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا

کەسێک کە متمانەی بەخۆی هەبێت ئاسانتر پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا دادەڕێژێت و باشتر قسە دەکات و کەمتر بە چون بێرکردەنەوی کەسانی تر  بیردەکاتەوه.

دووهەم:لە پەروەردە و کارکردندا

 خوێندکارێک کە متمانەی بەخۆی هەبێت بەشداری لە پۆلدا دەکات، پرسیار دەکات، لە هەڵەکردن ناترسێت. لە شوێنی کاردا کەسێکی متمانە بەخۆبوون زیاتر بەرپرسیارە و بڕیاری باشتر دەدات.

سێهەم: لە بڕیاردان

 کەسێک کە  متمانە بەخۆی هەبێت زیاتر دڵنیایە لە هەڵبژاردنەکانیدا و کەمتر تووشی گومان و پەشیمانی دەبێتەوە

چوارەم: لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە و گرفتەکاندا

متمانە بەخۆبوون وا دەکات مرۆڤ زیاتر خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە شکست و سەختییەکان و یارمەتی دەدات زووتر چاکببێتەوە

هۆکارەکانی کەمبوونی متمانە بەخۆبوون

کەمبوونی متمانە بەخۆبوون لەوانەیە هۆکاری جۆراوجۆری هەبێت، وەکوو:

ئەزموونی دووبارەبوونەوەی شکست لە ڕابردوودا

زەلیل بوون لە منداڵیدا و پەروەردەکردنی منداڵ بە شێوازێکی نادروست

زۆر بەراوردکردنی دایک و باوک لەگەڵ ئەوانی تردا

ڕەخنەگرتنی توندی خێزان یان مامۆستا

ترس لە حوکمدان لەلایەن کەسانی ترەوە

هەبوونی ستانداردی زۆر بەرز بۆ خۆت

زانینی ئەم هۆکارانە یارمەتیمان دەدات بە ئاسانی کار بکەین بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونمان

چۆن متمانە بەخۆبوونمان بەرز بکەینەوە؟

خۆشبەختانە متمانە بەخۆبوون شتێک نییە کە کاتی لە دایکبوون لەگەڵماندابێت. بەڵکو کارامەیییەکە کە دەتوانیت فێری بێت و بەهێزی بکەی. لێرەدا چەند ڕێگایەکی سادە بەڵام کاریگەر بۆ زیادکردنی متمانە بەخۆبوون دەخەینەڕوو

8خاڵی گرنگ بۆ بەرزکردنەوەی متمانەبەخۆبوون:

 1. خۆت بناسە و قبوڵی بکە

هەژمارێک لە سیفەتە ئەرێنییەکانت دروست بکە. تەنانەت شتە سادەکان وەکوو”من گوێگرێکی باشم” یان “من میهرەبانم” گرنگن. هەموو ڕۆژێک خۆت بیر بخەرەوە کە توانای چیت هەیە

 2. زاڵبوون بەسەر ترسەکانتدا

زۆربەی ئێمە لەبەر ترس لە شکست، قسەکردن، یان دەستپێکردنی شتێکی نوێ، خۆمان لە دۆخەکان بەدوور دەگرین. هەنگاو بە هەنگاو ڕووبەڕووی ترسەکانت ببەوە. بۆ نموونە ئەگەر لە قسەکردن لەبەردەم خەڵکدا دەترسیت، سەرەتا بە قسەکردن بە گروپی بچووک دەست پێبکە

3. ئامانجی بچووک دابنێ

یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون لە ڕێگەی سەرکەوتنی بچووکەوەیە. هەرکاتێک شتێک بکەیت و سەرکەوتوو بیت، مێشکت ئەو پەیامە وەردەگرێت کە “دەتوانم””

  4. خۆت لەگەڵ کەسانی تر بەراورد مەکە

زۆر بەراوردکردن یەکێکە لە ژەهرە دەروونییەکان. لەبری ئەوەی بڵێیت “ئەو زۆر لە من باشترە”، بپرسە “ئەمڕۆ باشتربووم لە دوێنێ ؟”

5. گرنگی بە ڕوخسارت بدە

نەک بە مانای جوانی جەستەیی، بەڵکو هەستکردن بە باشی لە جل و بەرگ و پاکوخاوێنی و ڕێکوپێکی، هەستکردن بە بەهای خۆت زیاد دەکات

6. فێری «نا» وتن ببە

ئەو کەسانەی هەمیشە بە کەسانی دیکە دەڵێن “بەڵێ” بەزۆری متمانەیان بە خۆیان کەمترە. هەندێک جار وتنی “نا” واتە ڕێزگرتن لە خۆت

7. لەگەڵ کەسانی ئەرێنی کۆببەوە و قسە بکە

ژینگە و هاوڕێیان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر متمانە بەخۆبوون هەیە. کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەرە کە هانت دەدەن و وزەت پێدەبەخشن

8. کار لەسەر زمانی جەستەت بکە

ڕاست وەستان و چاوپێکەوتن و زەردەخەنەکردن و هەبوونی دەنگێکی پتەو  متمانە بەخۆبوونت دەردەخات

ڕۆڵی خێزان و کۆمەڵگا لە پەرەپێدانی متمانە بەخۆبوون چییە؟

خێزان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی متمانەی منداڵان بەخۆیان. ئەو منداڵانەی کە لە منداڵیدا هاندەدرێن و ڕێزیان لێدەگیرێت و گوێیان لێدەگیرێت،  و پەروەردەبوونیان لە لایەن دایک و باوکیانەوە بە شێوازێکی دروستە، لە تەمەنی گەورەساڵییاندا متمانەیان بەخۆیان زیاترە.

لە قوتابخانەکاندا مامۆستایان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دروستکردنی متمانە بەخۆبوون لە ڕێگەی هاندان و پێدانی دەرفەت بە خوێندکاران بۆ قسەکردن و قبوڵکردنی جیاوازییەکان. هەروەها لە کۆمەڵگادا ئەگەر فەزای گەشەکردن و هەڵەکردن و فێربوون هەبێت، مرۆڤەکان ئاسانتر دەتوانن متمانە بەخۆبوون بەدەستبهێنن.

نیشانەکانی کەسێک کە متمانە بەخۆبوونی بەرزە

لە شکست ناترسێت و بە بەشێک لە فێربوونی دەزانێت

ئاسوودەیە لە دەربڕینی هەستەکانی و بۆچوونەکانی

توانای ئەوەی هەیە بڵێت “نەخێر”

بە سەرکەوتنی ئەوانی تر شاد دەبێت و هەست بە بێبەشی ناکات

پلانی هەیە و زۆر کاردەکات بۆ باشترکردنی خۆی

لە کۆتاییدا

متمانە بەخۆبوون سیفەتێکی بنەمایی و دەروونییە کە مانا و ئارامی و هێز بە ژیانمان دەبەخشێت. ئەگەر هەستت کرد متمانەت بەخۆت کەمە، نیگەران مەبە. بە هەوڵ و مەشق و میهرەبانی لەگەڵ خۆتدا، دەتوانیت ئەم سیفەتە لە خۆتدا پەرە پێبدەیت

لەبیرت بێت کە تۆ بەنرخیت، لەگەڵ هەموو کەموکوڕییەکانتدا. کەس تەواو نییە، بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت باشتر بێت. هەنگاوی یەکەم ئەوەیە باوەڕت بەخۆت هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button