گشتی

نیۆرۆفیدباک چییە؟

نیۆرۆفیدباک چییە؟

نێۆرۆفیدباک هەمان بیۆفیدباک بۆ مێشکە. نیۆرۆفیدباک دەبێتە هۆی، ئارامی، بەهێزبوون و هاوسەنگی لە مێشکدا، ناوێکی تری چارەسەری دەمار، نیۆرۆفیدباک یان ئیی.ئیی.جی، بیۆفیدباکە.

ئەم شێوەی چارەسەرییە، بە دانانی وەرگرە هەستیارەکان (ئەلیکترۆد) لە سەر پێستی سەر، فیدباکێکی ڕاستەوخۆ لە شەپۆلەکانی مێشکەوە لە بەردەستی کەسەکەدا دادەنرێت کە بە گشتی وەکوو یارییەکی ڤیدیۆییە کە مۆسیقای لەگەڵدایە. مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم شێوازە کۆنتڕۆڵی خۆئاگاداری چالاکی شەپۆلەکانی مێشکە. ئەگەر گۆڕانکاری لە چالاکی مێشکدا بە پێی بیروڕای چارەسەرکەر ڕووی بدات، پاداشت یان فیدباکێکی ئەرێنی بە کەسەکە دەدرێت لەوە بەدەر هیچ فیدباکێکی پێی نادرێت. پاداشت لەوانەیە وەکوو گۆڕانکاری لە دەنگ یان جووڵەی پاڵەوانێک لە یارییەکی کۆمپیوتریدا بێت. ئەم شێوازە ڕاهێنانی کرداری پێی دەوترێت.

نیۆرۆفیدباک شێوازێکی نوێی چارەسەرکردنه لە بواری دەروونناسی دەمارییدا، کە تا ئێستا توانیویەتی بە کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشیی، یارمەتی زۆربەی نەخۆشەکان بدات.

پرۆسەی چارەسەرکردن بەجۆرێکە کە لەڕێگەی ڕێکخستن و گۆڕینی چالاکییەکانی کۆئەندامی دەمار و بەرهەمهێنانی شەپۆلی مێشک و لەئەنجامی کۆنترۆڵکردنی فشاری دەروونییەوە، مرۆڤ دەتوانێت کوالیتی کارکردن و ئاستی وزەی سیستمە جیاوازەکانی جەستە بەرزبکاتەوە، بەمجۆرە یارمەتی ئەم نەخۆشانە دەدات. دەکرێت بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ کێشەی فیزیۆلۆژی، دەروونی، سۆزداری، کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری بکات و کوالیتی ژیانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.

تێکەکەڵکردنی ئی.ئی.جی و نیورۆفیدباک

بە تێکەڵکردنی ئی. ئی. جی و بنەماکانی نیورۆفیدباک ئامرازێکی بەهێز دروست دەکرێت، هەر یەک لەم تەکنیکانە ئامرازێکی بەهێزە کە بەکارهێنانی پڕاکتیکی تایبەت بە خۆیان هەیە. ئی. ئی. جی بە مەبەستی بینینی مێشک و کاردانەوەکانی بۆ هاندەر و ئەرکە جۆراوجۆرەکان بەکار دەهێندرێت هەروەها بۆ دەستنیشانکردنی تكچوونەکانی مێشک بەکاردێت. بەڵام لە نیورۆفیدباک وەکوو ئاوێنە بۆ بینینی خۆت و لە ئەنجامدا بەهێزکردنی خۆت بەکاردێت. بایۆفیدباک لەگەڵ هەلومەرجە نیشانەدارەکانی نەخۆشییەک کار دەکات و بۆ کەسەکە ئەم دەرفەتە دەڕەخسێنێت کە فێربێت چۆن نیشانەکان لابات یان کەمیان کاتەوە.

 كەمترین نیشانەی نیورۆفیدباک ئەوەیە، ئەگەر لەگەڵ ئی.ئی.جی وەکوو سەرچاوەی زانیاری بەکاربهێنرێت، لەو حاڵەتەدا بۆ کەسەکە ئەم دەرفەتە دەڕەخسێنێت تا کۆنیشانەکان و هەر وەها هۆکاری دەرخستنی کێشەکە ببینێت، کە وایە دەتوانێت کۆنیشانەکان بگۆڕێت، ژمارەیەکی زۆر لە ئامانجەکانی شەپۆلی_مێشک لە لایەن زۆربەی توێژینەوەکان لەم بوارەدا پێشنیار کراوە.

ڕاهێنانی نیۆرۆفیدباک چۆنە؟

کاتێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکانی سەرەتایی تەواو دەبێت و دۆخی نەخۆش دیاری دەکرێت، هەنگاوی یەکەمی ڕاهێنان دەستپێدەکات. لە یەکەم هەنگاودا، ئەلکترۆدێک دەخرێتە سەر کەللەی سەر ، و یەک یان دوو ئەلکترۆدێکی تر  دەخرێتە سەر شوێنەکانی نزیک گوێ. ئەم ئەلکترۆدانە سیگنەلی مێشک وەردەگرن بۆ ئەوەی چالاکییەکان بە شێوەیەکی ڕەقەمی دیاری بکرێت

هەنگاوی دووهەم ئەوەیە، نەخۆشەکە دەبێت سەرقاڵی چالاکییەکی هەڵبژێردراو بێت، وەکوو: تماشاکردنی یاریێکی کۆمپیوتەری (بێ ئەوەی دەستەکانی بەکاربهێنێت) ، خوێندنەوەی دەقێک، یان گوێگرتن لە گۆرانییەکی هەڵبژێردراو. ئەم چالاکیانە بە شێوەیەکی زانستی دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نەزمی و بەدوای یەکتردا نەخۆش فێری گۆڕینی چالاکیی مێشکی خۆی ببێت. ئەوەی گرنگە لەم پرۆسەی ڕاهێنانەدا، ئەوەیە کە نەخۆش بە ئاگامەندی یان بێ ئاگایی دەبێت فێری ئەوە ببێت چۆن شەپۆلەکای مێشکی بەهێواشی ڕێکبخات.

لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەکانی نیۆرۆفیدباک، ڕێنمایی و مەشقکردن، شێوازی شەپۆلی مێشکی تەندروست تر دروست  و بەردەوام دەبێت. پێویستە هەندێک لە نەخۆشەکان فێری زیادکردنی خێرایی یان قەبارەی شەپۆلەکانی مێشکیان بن لە هەندێک شوێنی مێشکدا، هەروەها هەندێک لە نەخۆشەکان فێری کەمکردنەوەی خێرایی یان قەبارەی شەپۆلەکانی مێشکیان دەبن لە هەندێک شوێنەکانی مێشکیاندا.

نیۆرۆفیدباک واتە پراکتیزەکردن یان ئەنجامدانی چارەسەری فیزیایی لەگەڵ مێشکدا، کە تواناکانی مەعریفی و کۆنترۆڵکردن  بەهێز دەکات. ڕاهێنانی نیورۆفیدباک بە گشتی پێویستی بە ٤٠ بۆ ٥٠ دانیشتن هەیە و هەر دانیشتنێک نزیکەی ٤٥ خولەک دەوام دەکات.

بەرهەمەکانی بەکارهێنانی چارەسەری نیۆرۆفیدباک

کێشەی سەرنج و کەم تەرکیزی

 زیادبوونی چالاکی و کەم تەرکیزی

کێشەی فێربوون

خەمۆکی

سەرئێشەی زۆر

دڵەڕاوکێ

کەم خەوی یان زۆر خەوی و گرفتەکانی خەو

ڕەشە( تێکچوونی کارکردنی کەلوپەلی مێشک)

کێشەی خوێنڕەوی مێشک

زەخمە یان زیانی مێشک

نەخۆشی کێشەی ماددە و….

کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڕاهێنانی نیورۆفیدباک

 هەرچەندەیە ژمارەیەکی سنووردار هەست بە هۆکارە ناڕوونییەکانی دەکەن. لەوانەیە، لە سەرەتای ڕاهێنانەکەدا، هەست بە

 ماندوویی زۆر

 دڵەڕاوکێ

 سەرئێشە

 کێشەی خەوتن

 هەست بە نائارامی و توڕەیی بکەن

بەڵام ئەم نیشانە زۆرجار بۆ ماوەیەکی کورت و لە سەرەتای دانیشتنەکاندا دەردەکەون و دەوامیان نییە .

چارەسەرکەر دەتوانێت بە گۆڕینی پڕۆتۆکۆڵەکان، کاریگەرییە لاوەکییەکان نەهێڵێت.

بە گشتی ئەم کاریگەرییانە مەترسیدار نین و لە ماوەیەکی کورتدا نامێنن، بە تایبەتی ئەگەر ڕاهێنانی نیورۆفیدباک کەسێکی شارەزا ئەنجامی بدات.

دانیشتنەکانی چارەسەری نیورۆفیدباک

سەرەتا مێژووی پزیشکی نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکی دەروونییەوە وەردەگیرێت، دواتر نەخۆشەکە لەسەر کورسییەکی تایبەت و ئارام دادەنیشێت. لە شوێنێکی گونجاو بەپێی دەستنیشانکردنی چارەسەرکەر 2 ئەلکترۆد بە گوێی نەخۆشەکە  و یەک ئەلکترۆد بە سەریەوە دەبەستن ، دواتر داوا لە نەخۆشەکە دەکرێت کە بە تەواوی ئارام بێت و سەیری شاشەی کۆمپیوتەرەکەی بەردەمی بکات

چارەسەرکەر بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ نەخۆشەکە داناوە کە لەگەڵ کێشەکەیدا بگونجێت. ئەم بەرنامە هاوشێوەی یارییە کۆمپیوتەرییەکانن. نەخۆش هیچ کارێکی تایبەت ناکات، بەڵکوو مێشکە کە هەموو کارەکان ئەنجام دەدات و بەشدارە لە پرۆسەکە. دوای چەند دانیشتنێک لە مەشق و دووبارەکردنەوە، مێشک فێری ئەرکەکان دەبێت و خۆی لەگەڵیاندا دەگونجێنێت. لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ئەلکترۆدەکان لە نەخۆشەکە جیا دەکرێنەوە.

ئایا نیۆرۆفیدباک شێوازێکی زانستییە؟

لە ڕابردوودا پێیان وابوو کە کارە فیزیۆلۆژیکییەکانی جەستە، وەکوو لێدانی دڵ و پەستانی خوێن، لە ژێر کۆنترۆڵی سیستەمی دەماری ئۆتۆنۆمییە و مرۆڤ ناتوانێت بە دڵی خۆی ئەو کارانە کۆنترۆڵ بکات. بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە مرۆڤ دەتوانێت فێری ئەوە ببێت کە چۆن ئەو پرۆسانە بە شێوەیەکی باشتر ڕێک بخات. بە هۆی نیۆرۆفیدباکەوە مێشک فێر دەبێت چۆن خۆی بگۆنجێنێت.

لە توێژینەوەیەکدا لە ساڵی ١٩٦٠  دەریانخستووە کە مرۆڤ دەتوانێت فێری گۆڕینی ئەرکە فیزیۆلۆژییەکانی جەستە بێت

هه ڕوه ها له ماوه ی سی ساڵی ڕابردوودا چه ندین چالاکی زانستی ئه نجامدراون به مەبەستی دۆزینەوەی توانای زەین بۆ کاریگەری له سەر جەسته و زانینی ئەو ڕێگایانەی که زەین کاریگەری له سەر جەسته و کارەکانی دادەنێت.

سوودەکانی نیورۆفیدباک

نەبوونی کاریگەریی لاوەکی

یکێک لە سوودەکانی نیورۆفیدباک ئەوەیە کە دەرمانی کیمیاوی بەکارناهێنێت. بۆیێ کاریگەریی لاوەکیی نەرێنی و نەخوازراو وەکوو سەرئێشە، نائارامی، یان هەست بە توڕەیی زۆر کەمە یان نییەتی

کاریگەرییە جێگیر و ماوەدار

کاتێک مێشک بە هۆی نیورۆفیدباکەوە فێری ڕێکخستنەوە دەبێت، ئەم گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی درێژخایەن و جێگیر دەمێنێتەوە

گەیشتن بە بارودۆخێکی باشتر و تەندروست تر

بە هۆی نیورۆفیدباکەوە، مێشک دەتوانێت لە بارودۆخی نائاسایی، بگەڕێتەوە بۆ دۆخێکی ئاسایی، ڕێکخراو و تەندروست..

نیورۆفیدباک فێری مێشک دەکات چۆن خۆی بگۆنجێنێت

گرنگترین تایبەتمەندی نیورۆفیدباک ئەوەیە کە، فێری مێشک دەکات، چۆن خۆی بە شێوەیەکی دروست ڕێک بخات. بەم شێوەیە نەتەنیا  نیشانەکان کەم دەبنەوە، بەڵکو کێشەکە لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەکات.

.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *


The reCAPTCHA verification period has expired. Please reload the page.

سەیری ئەمەش بکە
Close
Back to top button