نەخۆشییە خەوییەکان

نەخۆشییە خەوییەکان
نەخۆشییە خەوییەکان پەیوەست بە هەناسەدان
- یەکەم: هەناسەگیران کاتی خەوتن.
کەسانێک هەن لە کاتی نوستندا گرفتی هەناسەدانیان بۆ دێتە پێشەوە، ئەم جۆرە کەسانە نزیکەی لە یەک کاتژمێری خەودا پێنج جار توشی گیرانی هەناسەدان، وەستان لە هەناسەدان، پرخەی بەرز و لەپڕ دەبن. ئەمە بەدەر خەوی خەوی ڕۆژیشیان هەیە، بەردەوام هەست بە لاوازی و خەواڵویی دەکەن و تێر خەو نابن.
بە هۆی ئەوەی ئیسراحەتی تەواوەتی لە کاتی خەوەکانیاندا ناکەن و هەستی پێ ناکەن، زۆربەی کاتەکان بە ڕۆژ هەست بە هیلاکی و چاو سووربوونەوە و چاوکزانەوە و جۆرێک لە سەرێشە دەکەن. ئەمەش ئاستی سەرەنجدانیان لە کاتی ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان دەهێنێتەوە خوارەوە، لەوانەیە بە لادا بکەون، شتیان لە دەست بکەوێ، نەتوانن شتەکان بە باشی بخوێننەوە یان شتیان بە خێرایی لە بیر دەچێتەوە.
- دووەم: هەناسەگیرانی ناوەنجی خەوتن
خاسییەتی بنەمایی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە چەندینجار لە کاتی خەوتن یەک لەسەر یەک ڕوو دەدات، هەندێکجار دەگاتە پێنجار لە کاتژمێرێکدا و گرفتە بنەماییەکەی هەناسەدان پویوەندی نییە بە گرفت لە سیستەمی هەناسەدان و هەتا ڕادەیەکی زۆر دەمارییە، زیاتر لەو کەسانەشدا ڕوو دەدات کە گرفتی دڵیان هەیە، ئەو کەسانەی نەخۆشییە دەمارییە جیاوازەکانیان هەیە یان کەسانێک کە مادەی هۆشبەری زۆر بەکاد دەهێنن.
- سێهەم: هەواگۆڕکێی پەیوەست بە خەو
لەم جۆرەدا کەسەکان توشی جۆرێک لە بەرزبوونەوەی نائاسایی ڕێژەی دوانۆکسیدۆ کاربۆن و کەمبوونەوەی ئۆکسیجینی هیمۆگلۆبینی دەبنەوە، کۆی ئەمە پێکەوە گرفتێکی بنەمایی بە هۆی ئەم هۆکارانەوە بۆ هەناسەدان دروست دەبێت.
نەخۆشییە خەوییەکانی ڕیتمی شەوڕۆژی
بە هۆی تێکچوونی ڕیتمی شەو و ڕۆژی کەسەکەن دروست دەبێت، زۆرجار بە هۆی سەفەر وەکوو بازەرگانەکان کە دەبێت لە سەفەردا بن ئەم گرفتە دەبینرێت. کە دەبێتە هۆی بێخەوی یان خەواڵویی، هەردووکیان وادەکات بە تەواوی کاریگەری لەسەر سیستەمی کۆمەڵایەتی و ژیان و پیشەیی دادەنێت.
نەخۆشییە خەوییەکانی وروژاوی خەوی چاوی نەجووڵاو
لەم جۆرەدا هەست دەکەیت کەسەکە لە خەو هەستاوەتەوە، بەڵام لە بنەمادا بەتەواوی بەو جۆرە نییە. کەسەکە لە دەموچاو و شێوازی بە ڕێگەدا ڕۆیشتنیدا تێبینی ئەوە دەکرێت وەڵامی بۆ زۆرینەی ورۆژینەرە دەرەکییەکانی دەوروبەری نییە و زۆرینەی کاتەکان وەڵامی کەسیش ناداتەوە، چاوی لەسەر شتێکە و بەردەوام بەرەو پێشەوە دەڕوات، هەوڵێکی زۆری دەوێت لە خەو هەڵیسێنیت چوون خەوەکە زۆر قورسە.
خەوەزێڕە
خەوەزێڕەبەو مانایە دێت، کەسەکە چەندین جار بە هاوار و لەرزین و قیژە و ترسێکی زۆر لە خەو ڕادەچڵەکێت، لەوانەیە لەکاتی هەستانەکەیشدا هەر هاوار بکات و بقیژێنێت، ئارەقی زۆر دەکات و هەناسەی سوار دەبێت، یان لەوانەیە دەقیژێنێت و دووبارە دەچێتەوە خەو، و ئەمە چەندینجار ڕوو دەداتەوە.
ئەگەری هەیە لەو کاتەدا وێنەی ترسناکیان بینیبێت ، یان بەبێ هۆکار ئەوە ڕووی دابێت. ئەم کردارانە دەبێتە هۆی ئەوەی گرفتی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەرییان لا دروست بێت.
زۆربەی کات کەسەکان دەترسن لەماڵی نزیکەکانیان بمێننەوە و بخەون، نەبا ئەوەیان لێ بەسەر بێت و ببێتە خاڵێکی نەنگ لایان، چونکە ئەم جۆرە کەسانە بەردەوام ئەم حاڵەتەیان دەشارنەوە و حەز ناکە کەسیان پێی بزانێت، ئەمەش بە ڕاستی شتێکی مەترسیدارە و ئاساییترە باسی بکەن و بە خێرایی بە دوای چارەسەردا بگەڕێن، بەم جۆرەش پارێزراوتر دەبن.
نارکۆلێپسی
یکێک لە نەخۆشییە خەوییەکانە، کەسانی ئەم گرووپە بە جۆرێکن لەوانەیە هەفتانە چەندینجار و لە سێجار زیاتر، زۆر بەخێرایی لە کاتی نەخوازروا و نەگۆنجاودا خەو دەیانباتەوە. هەست دەکەن لاشەیان شل و پێویستیان بە خەو دەبێت. زۆربەی کاتەکان لەوانەیە توشی جۆرێک لە بورانەوە یان کاتاپلێکسی ببن، ئەویش جۆرێکە لە سڕبوونی ماسوولەکان، بە جۆرێک بە تەواوی ناتوانێت بجوڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگای لە خۆیەتی. زۆربەی ئەو کەسانە بە هۆی ڕووداوێکی زۆر ناخۆش یان زەبرێکی دەروونی یان هەبدێکجار بە هۆی پێکەنینێکی زۆر زۆر وایان لێ بەسەر دێت. مەرج نییە بۆ سسستی تەواوەتی ماسوولکەکانیشیان بگەڕێتەوە، لەوانەیە ئەم حاڵەتانەێش لەکاتی توشبووندا ڕوو بدات وەکوو، کرانەوەی چەناگەیان و کەوتنە ناوەڕاستی زمانیان و هاتنەدەرەوەی.
مەرجە ئەم حاڵەتانە بە هۆی زەبری مێشک و برینداری یان هەوکردنی مێشک نەگەڕێتەوە.
ئەم نەخۆشییە خەوییە، نەخۆشییەکی دەمارییە، بە تەواوی کۆنتڕۆڵی خۆیان و ماسوولکەکانیان لە دەست دەدەن، ئاگایان لە هەموو شتێکە بەڵام ناتوانن بە هیچ جۆرێک خۆیان بجوڵێنن.
نەخۆشی مۆتەکە چییە؟
گەیشتن بە پلەیەکی بەرز لە دڵتەنگی و بێتاقەتی بە هۆی بینێنێکی ڕوون و لەبیرمانی شتانێکی زۆر ناخۆش و ترسناک کە کاریگەری زۆر ناخۆش لەسەر تاکەکە دادەنێن، بەجۆرێک کەسەکە بە چەندین جۆری جیاواز هەست دەکات بە تەواوی لە ژێر هەڕەشەدایە، هەست دەکات لایەنی پارێزراوی لە ژێر مەترسیێکی گەورەدایە. کەسەکە بەردەوام بە هۆی بەرزی ئاستی ترسناکی خەونەکانی و جۆری مۆتەکانی لە خەو ڕادەپەڕێت، ئەمە هێندە لای ئەم جۆرە کەسانە دووبارە دەبێتەوە ئیتر کاریگەری تەواو لەسەر چۆنایەتی خەو و پەیوەندییەکان و دەوروبەریان دادەنێت.
هاوکات کاریگەری زۆر نەخوازراو لەسەر ئاستی چالاکی جەستەیی بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەدا بەجێ دەهێڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە هێچ کام لەم کۆنیشانانی پەیوەندییان لەگەڵ بەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی دەرمان و ماددەی هۆشبەردا نییە.
لە بنەمادا مۆتەکە:
بریتییە لە دیمەنێکی شێوە وێنەیی ترسناک، توشبووەکە خۆی بە بەشێک لێی دەبینێت یان هەست دەکات ڕووبەڕووی دەبێتەوە و مانەوەی دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە. کەسەکە دەخاتە بەرزترین ئاستی دڵەڕاوکێ و ترسێک لە ڕادەبەدەر.
زۆربەی جارەکان ئەو دیمەن و ناوەڕۆکانە لە ڕووداوە زەبراوی و توندوتیژییەکانی ڕابڕدووی کەسەکانەوە دێن.
هەندێکجار بریتی دەبن لە شێوازێکی هێمادار وەک بەشێک لە چالاکی هۆشیاری مرۆیی
خودی تاکاکە بە ئاسانی و خێرایی لەوانەیە نەتوانێت لێکدانەوەی دروست بۆ هۆکارێتی ئەو وێنە و دیمەنە ترسناکانە بخاتەڕوو.
نەخۆشی ڕەفتاری خەوی چاوی جووڵاوی بەردەوام
هەندێک مرۆڤ، سەرەتای خەوەکانیان لە پاش 90 خوولەکی بە شێوەیەکی بەردەوام دەنگیان بەرز دەبێتەوە، یان جووڵەی ڕەفتاری جیاواز ئەنجام دەدەن و لەوانەیە لە خەو ڕاپەڕن.
زۆربەی کاتەکان ئەم حاڵەتانە شەوانە و لە کاتی نوستندا لێ بەسەر دێت و کاتێ ڕادەپەڕن ئاگایان لە خۆیانە و ئەزانن چی ڕووی داوە.
ئەم حاڵەتانە کاریگەری پیشەیی و کۆمەڵایەتی لە سەر ژیانە کەسەکە دادەنێت.
سێندرۆمی قاچی نائارام
کەسانێک هەن کاتێک هەست بە ئارامی دەکەن کە بەردەوام قاچیان بجوڵێنن، بە تایبەت لە کاتی نوستندا. هەستێکی خۆشیان هەیە کاتێک قاچەکانیان دەنووشتێننەوە و دەیانجوڵێنن و لێکیاندەخشێنن.
هەندێکجار کاتێک سەرقاڵی چالاکییێکن قاچیان دەجوڵێنن، زۆربەی کاتەکانیش لە پاش ئێوارە و شەوان بەراوەرد بە ڕۆژ، زیاتر ئەم کارە ئەنجام دەدەن.
بوونی ئەم سیفەتانە لە کەسێکدا بۆ ماوەی سێ مانگ و هەفتانە سێ جار ئەگەری ئەوەی هەیە توشی ئەم سێندرۆمە بووبێت.
ئەم سێندرۆمە لە زۆربەی جیهاندا بەربڵاوە کە گرفتی کۆمەڵایەتی و دابەزینی کوالێتی لە ژیان و پەیوەندییەکانی کەسەکە دادەنێت.